حوسێن ئیسماعیل خان ده‌لۆ
husin966@yahoo.com
پێشه‌كى
به‌و سۆنگه‌یه‌وه كه شارى كفرى شارێكى دێرینه و پێگه‌یه‌كى گرنگ و پڕبایه‌خى له مێژووى گه‌رمیاندا هه‌یه ، به ئه‌ركى سه‌رشانى خۆمى ده‌زانم كه لێكۆڵینه‌وه‌كه‌م بۆ نووسینه‌وه‌ى به‌شێك له مێژووى ئه‌و شاره ته‌رخان بكه‌م.
هه‌رچه‌ند نوسین بۆ یه‌كه‌م جارله وو‌ڵاتى میزۆپۆتامیا سه‌رى هه‌ڵدا به‌ڵام جێگاى مه‌خابن و ئهسهفێكى زۆره كه تاكو سه‌رده‌مێكى زۆر دره‌نگتر خوێنده‌وارى له‌ناو كۆمه‌ڵگاى كوردیدا گه‌شه‌ى نه‌كرد بوو كێرڤى خوێندوارى به ئاسته‌م سفرى تێپه‌ڕاندبوو بۆیه ده‌بینین كتێبخانهى كوردى له بوارى كتێبه مێژوویه‌كان چ له رووى دیرۆكى نوسین و چ له‌رووى زمانى كوردى چ له رووى خۆته‌رخان كردن له‌هه‌مبه‌ر ناوهركهوه بۆمێژووى كورد زۆر هه‌ژار و بێدهرامهته، ئه‌مڕۆ ئه‌رك و وه‌زیفه‌ى ئێمه‌یه هه‌وڵ ته‌قه‌لاكانمان بخه‌ینه گڕ بۆ نوسینه‌وه‌ى مێژوو سه‌ربورده‌ى هه‌ر بسته خاكێكى ئه‌م كوردستانه چونكه له‌وه‌ته‌ى مرۆڤ هه‌یه كوردستان مه‌ڵبه‌ندى ژیان و گوزه‌رانى مرۆڤ بووه بهردهبهلكان و ئه‌شكه‌وته‌كانى ( شانه‌ده‌ر و هه‌زارمێرد و …..هتد )گه‌واهى ده‌رى ئه‌و راستیه‌ن ، كاتێك مرۆڤ ئه‌شكه‌وتى به‌جێهێشت كۆمه‌ڵگاى بنیاتنا كوردستان بووه لانكى یه‌كه‌م شارستانیه‌ت و گوندى چه‌رموو و كریم شار لایه‌نێكى زه‌قى ئه‌و شارستانیهتهمان به‌رچاو ده‌خات كه له به‌ره‌به‌یانى مێژووه‌وه بنیات نراوه تاكو ئه‌مڕۆش ئاسه‌وارو پاشماوه‌ى هه‌رماوه .
ساغ كردنه‌وه‌ى مێژووى فه‌رامۆش كراوى ئێمه‌ى كورد شه‌ونخونى ماندوو بوونێكى زۆرى گه‌ره‌كه ئه‌مه‌ش به‌هه‌وڵ و ته‌قه‌لا و هیمه‌تى شاره‌زایان و پسپۆڕانى ئه‌و بواره ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت ، بۆیه ده‌ست له‌ده‌ست قوه‌ت له خوا هه‌وڵ ده‌ده‌م وه‌كو دیارى شوان شتێك كه هه‌رچه‌نده زۆر بچوكه پێشكه‌ش به مێژووى شارى كفرى و نه‌ته‌وه‌كه‌م بكه‌م .
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ختێك باس ده‌كات كه به هۆى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانیه‌وه هێشتا ته‌م و مژى جه‌نگ و مه‌رگه‌سات و كاولكاریه‌كان نهڕهویبووه هێشتا دونیا بۆنى دوكه‌ڵ و بارودو خوێنى لێده‌هات ، هێشتا گرانى قات و قڕێتى و برسێتى و مه‌ینه‌تى و هه‌ژارى زیاتر ته‌نگى به‌خه‌ڵكى ههڵدهچنى هێشتا برینه‌كان به‌سۆ بوون و خوێنیان لێده‌چۆڕا ، له‌و سه‌رده‌مدا مه‌سه‌له‌ى داگیركارى و چاوچڵێسى زلهێزه‌كانى جیهان بۆ دابه‌ش و پارچه پارچه‌كردنى ناوچه ژێرده‌ست و داگیركراوه‌كان ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى گفتوگۆ و دانوسان و كێشمهكێشهكانى ناو خۆى ده‌وڵه‌ت و هێزه براوه‌ى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانى بوو ، له‌لایه‌كى تره‌وه پرسه چاره‌نوسسازه‌كان بۆ یه‌كلاى كردنه‌وه‌ى چاره‌نووسى گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كان هاته ئاراوه ، به‌شێك له نه‌ته‌وه‌كان كه‌وتنه خۆ بۆ به‌رگریكردن و به‌گژاچوونه‌وه‌ى داگیركه‌ران و به‌ده‌ستهێنانى مافه مرۆى و نهتهوهیهتیهكانیان ، گه‌لى كوردیش له‌و ئان و ساته ههستیارو مێژوویه‌دا درێغى نه‌كردووه روبارێك خوێنى پێشكه‌ش كردووه ، ئه‌م باسه هه‌رچه‌نده له ناوچه‌یه‌كى بچوكى باشورى كوردستان ده‌دوێت به‌ڵام كه‌م و زۆر ئاوێنه‌ى باڵانماى ره‌نگدانه‌وه‌ى بارودۆخى تێكڕاى ناوچه‌كانى كوردستانه و گوزارشت له ره‌وشى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورى و رۆشنبیرى ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌كات .
هه‌رچه‌نده شارى كفرى مه‌ڵبه‌ندێكى دێرینى رۆشنبیرى و ئه‌ده‌بى بووه به‌ڵام وه‌كو پێویست ئاوڕ لهمێژووهكهى نه‌دراوه‌ته‌وه له زۆرسهرچاوهدا كه‌ناوى كفرى هاتبێت ته‌نها چه‌ند لایه‌نێكى كه‌مى گوزه‌ران و ره‌وشى سیاسى و ئابوورى و فه‌رهه‌نگى و مێژووى باس كراوه ، ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه سه‌باره‌ت به‌و مێژوویه تاكو كۆتاى سه‌ده‌ى بیست ته‌نها دوو كتێب ته‌رخان كراوه كه باس له تێكڕاى بواره‌كانى ژیان ده‌كات له شارى كفریدا ئه‌ویش كتێبه‌كانى ( ابراهیم خان ثائر من كردستان له‌لایه‌ن مكرم الطالبانى) ه‌وه ( شۆڕشى ئیبراهیم خانىدهلۆ 1920 له‌لایه‌ن مسته‌فا نه‌ریمان )ه‌وه نوسراوه‌ته‌وه .
به‌پله‌ى یه‌كه‌م سودم له‌و دوو سه‌رچاوه‌یه وه‌رگرتووه وه‌هه‌روه‌ها سودم له كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ى مێژووى وه‌رگرتووه به زمانه‌كانى كوردى و عه‌ره‌بى نوسراونه‌ته‌وه كه گرنگترینیان كتێبه‌كانى دكتور كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د و گه‌شتى ریچ كه له‌ساڵى 1820 به شارى كفریدا تێپه‌ڕیوه و ( طه باقر و فؤاد سفر ) كه دوو مێژوونوسى دیارى عه‌ره‌بن سه‌ردانى ناوچه‌كه‌یان كردووه و له سه‌ریان نوسیوه وه كه‌ڵكم له یاداشت و بیرهوهریهكانى مێژوونوسان وه‌رگرتووه هه‌روه‌ها سوودم له كۆمه‌ڵیك گۆڤارى كوردى و عه‌ره‌بى و رۆژنامه‌كان وه‌رگرتووه وه دیدارم له گه‌ڵ دوو كه‌سى به‌ته‌مه‌ن ئه‌نجامداوه ، زۆرى ژماره‌ى سه‌رچاوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه كه كه‌مترین كتێب به شێوه‌ى تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر شارى كفرى و مێژووه‌كه‌ى نوسراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ى كه هه‌بووه خۆى له باسى كورت و بابه‌ته په‌یوه‌سته‌كانى به ناوچه‌كانى تره‌وه ده‌نواند ، كه‌مى سه‌رچاوه ئاسته‌نگێك بوو له به‌رده‌م نووسینه‌وه‌ى ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ، ئه‌م لێتوێژینه‌وه‌یه له چوار ته‌وه‌ر پێكهاتووه به‌م شێوه‌یه ؛ ته‌وه‌رى یه‌كه‌م له‌لایه‌نى مێژووى شارى كفرى ده‌كۆڵێته‌وه و چه‌ندین باس له‌خۆ ده‌گرێت وه‌ك باسى بنه‌چه‌ى ناو و واتاى شارى كفرى وه باسى مێژووى دروست بوونى شارى كفرى وه باسى شوێنى جوگرافى شارى كفرى و باسى پێگه‌ى كارگێڕى و شوێنى شاره‌كه و سنورى كارگێڕى قه‌زاى كفرى هه‌روه‌ها ته‌وه‌رى دووه‌م له لایه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كۆڵێته‌وه و چه‌ندین باس له خۆ ده‌گرێت وه‌ك باسى دانیشتوانى ده‌وروبه‌رو ناو شارى كفرى و باسى توركمانه‌كانى كفرى و به‌شێك له هۆزه كوردییه‌كانى ناوچه‌كه كه باس له سێ هۆزى سه‌ره‌كى له هۆزه كوردیهكانى كوردى ناوچه‌كه وه‌ك ( هۆزى داوده – ده‌لۆ- زه‌نگه‌نه ) هه‌روه‌ها له هه‌ندێك له دانیشتوانى تر‌ى ناوچه‌كه ده‌دوێ وه باسى رۆشنبیرى و ره‌وشى خوێندن له خۆ ده‌گرێت ته‌وه‌رى سێیه‌م له‌لایه‌نى ئابوورى ده‌كۆڵێته‌وه و باس له گرنگى شوێنى كفرى له‌رووى هاتووچۆو بازرگانییه‌وه ده‌كات و كشتوكاڵ و كانزاكانى قه‌زاى كفرى و كارى ده‌ستى و پیشه‌سازى باسه‌كانى ئه‌م ته‌وه‌ره‌ن ته‌وه‌رى چواره‌م له‌لایه‌نى سیاسى دهكۆڵیهتهوه و چه‌ندین باس له خۆ ده‌گرێت وه‌ك بارودۆخى كوردستان له‌سه‌روه‌ختى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانىدا و هه‌ڵس و كه‌وتى داگیركه‌ران لهكفریدا و جموجوڵى سیاسى له‌ناوچه‌كه‌دا گرنگى شۆڕشى برایم خانى ده‌لۆ له‌ناوچه‌كه‌دا وباسى رزگار كردنى كفرى و پلانه‌كانى شۆڕش و بارودۆخى ناوچه‌كه پاش شۆڕش له كۆتایدا باس له و سه‌رچاوه و ژێده‌رانه ده‌كات كه بۆ ئه‌م لێكۆَڵینهوهیه سودم لێوه‌رگرتووه .
هیوادارم له‌م لێكۆڵینه‌وه‌دا هه‌ندێك راستى مێژوویم ئاشكرا كردبێت و بۆ نوسه‌ران و خوێنده‌وارانى كورد سوود به‌خش بێت و خزمه‌تێك بێت بۆ پرۆسه‌ى مێژوو نوسین .
ته‌وه‌رى یه‌كه‌م ؛ لایه‌نى مێژووى شارى كفرى
أ – بنه‌چه‌ى ناو و واتاى شارى كفرى ؛
تاكو ئێستا به‌ته‌واوى نه‌زانراوه ناوى شارى كفرى له چیه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه و ئه‌و ناوه‌ى به‌باڵادا بڕاوه ، كفرى له‌لایه‌نى زوبانهوانیهوه وه‌ك ووشه‌یه‌ك له عه‌ره‌بیدا گه‌لێك مانا ده‌به‌خشێت وه‌ك ( كفرـ كفرا ) داپۆشینى شتێك ، كفر ـ كفرانا دژى ئیمان هێنان به خوا .( كفر ) ئهرزیكى دوور له خه‌ڵكه ( كفور) ئاوایى( الكفر ) شه‌وه‌زه‌نگ . (كفر)لادێ ، له ( سریانیدا ـ كفرا )1.
سه‌باره‌ت به ناوى ( كفرى) هه‌ندێك ده‌ڵێن له ووشه‌ى ( كفر)ى عه‌ره‌بیه‌وه هاتووه كه به‌كوردى ماناى دار (گه‌ز)* ده‌به‌خشێت ، چونكه كاتى خۆى ئه‌م جۆره دارانه له ناوچه‌كه‌دا زۆر بوون ، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن كفر به‌ماناى قیر یان به‌رده خه‌ڵوز دێت كه له‌دێر زه‌مانه‌وه كانزاكانیان له‌ده‌ورو پشتى كفریى ئێستادا دۆزراوه‌ته‌وه سودیان لێ وه‌رگیراوه 2 .
له نوسراوه ئارامیهكاندا شارى ( كفرى ) له ( كفر) به كرانه‌وه‌ى پیتى كاف به واتاى گوند هاتووه ، له ده‌قه بزماریه ئه‌كه‌دیه‌كان و پاشتر بابلیه‌كان و ئاشوریه‌كاندا پێى وتراوه ( كبرو ) له ئارامیهكاندا به( كبرا ) هاتووه وه له عبرانیهكاندا به ( كوبیر ) یان كوفیر هاتووه* ، له سه‌رده‌مى بابلیه‌كاندا به گوندێكى كشتو‌كاڵى و كێڵگهگوتراوه ، وه له هه‌ندێك له نامه‌كانى ( تل حرمل ) هاتووه 3.
وه رایه‌ك هه‌یه كه ووشه‌ى كفرى له( قار –قیر –كار)ى سۆمه‌ریه‌وه وه‌رگیراوه4 ، به‌تێپه‌ڕ بوونى كات له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كاندا ئاڵوگۆڕ به سه‌ر ئه‌و ووشه‌دا هاتووه .
ووتنى (گڕ) له كوردیدا ( گڕى) ئاگر ده‌گه‌ینێت وه دووباره كردنه‌وه‌ى بۆ دڵنیا بوون ئه‌و ووشه‌یه ده‌بێته(گڕگڕ) كهباشورى ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌گرێته‌وه كه به زفت ناوبانگى ده‌ركرد كه به ( كیپرات ) له هه‌ڵمه‌ته‌كانى ( سیلهاك انیشوشیناك ) ى عیلامى تۆمار كرا و شێوازى ( كوپرۆ ) له تۆماره ئاشوریه‌كاندا ده‌ركه‌وت ، ووشه‌ى كفرى و خورماتوو مانه‌وه له زمانى كوردیدا كه به‌ناوى سۆبارى كۆن داده‌نرێت تاكو ئێستا ماونه‌ته‌وه 5 .
ئه‌گێڕنه‌وه كه جێ وشوێنى كفرى ئێستا جه‌نگه‌ڵ بووه دارى گه‌ز (كفر) ى تێدا رواوه بۆیه ئه‌و ناوه‌ى لێنراوه ، ناوى ئه‌م شاره له ( كوفر )ۆ نییه ، له دارى كوفر بووه به‌م كفریه 6.
ناوى كفرى له بوونى دارى گه‌ز( كفر) هاتووه به‌هۆى زۆرى ئه‌وجوره داره‌وه كه له رۆخهكانى دۆڵه‌كه دا هه‌بووه ، وه‌ك له هه‌ندێك كتێبه كۆنه‌كاندا هاتووه كه‌به‌هۆى بوونى هه‌ندێك ماده‌ى ( الكفر) كه له شێوه‌ى ماده‌ى قیر و فحم حجرى ( به‌ردى خه‌ڵوز ) له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه كه زۆرى ئه‌و ماده‌یه له ته‌په وتهلانهكانى ( ناصالح )كه كه‌وتوه‌ته رۆژهه‌ڵاتى شاره‌كه‌وه ناونراوه 7.
یه‌كێك له‌و به‌ڵگه كۆنانه‌ى كه ڕه‌سه‌نایه‌تى كورد بوونى شارى كفرى ده‌سه‌لمێنێ شێوه‌ى بینا كردنى چوار تاقى سه‌ر گۆڕستانه‌كه‌ى باوه‌شاسواره كه به‌شێوه‌ى چوار تاقى په‌رستگاكانى ئاینى زردهشتى دروست كراون . زۆربه‌ى بینا و خانوه‌كانى كفرى كۆن به‌شێوه‌ى كه‌مه‌ر ( كه‌وانه ) ى دروست كراون ئه‌م جۆره بیناسازیه له دێر زه‌مانه‌وه له ناوچه كوردیه‌كاندا باو بووه 8 .
رایه‌ك هه‌یه سه‌باره‌ت به‌ناوى كفرى كه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ووشه‌ى ( كفر) كه ووشه‌یه‌كه له‌زمانى تۆرانیهدا كه به‌رامبه‌ر به ( ته‌روو)* له زاروهى سۆرانى كوردیدا دێت 9 .
له سه‌رده‌مى عوسمانی‌دا ( كفرى ) به شاره‌كه ووتراوه بهقهزاكهش( صلاحیه) ده‌گوترا 10.
سوڵتان عبدالحمید* هێزى به‌كار هێناوه بۆ چه‌سپاندنى سوننهگهراى له كه‌ركوك چونكه خۆى سونهیهكى ده‌مارگیر بوو ، بۆیه ناوى كفرى گۆڕى بۆ ( صلاحیه ) بۆ ئه‌وه‌ى شێوازه كۆنه‌كه‌ى نه‌مێنێ 11، هه‌ندێك شوێن له گه‌رمیان و ناوچه‌كانى دیكه‌ى كوردستاندا تاكو ئێستا ووشه‌ى كفر به‌كار دێنن بۆ ناو هێنانى دارى گه‌ز .
ب – مێژووى دروست بوونى شارى كفرى
مێژووى دروست بوونى شارى كفرى زۆر روون نیه له چى سه‌رده‌مێكدا دروست بووه به‌ڵام وادیاره مرۆڤ هه‌ر له‌كۆنه‌وه ئه‌و ناوچه‌ى كردووه‌ته مه‌ڵبه‌ندێك بۆ ئه‌وه‌ى تێیدا بژێت .
دێرینترین باسێك كه چاومان پێكهوتبێت ئه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌زاره‌ى چواره‌مى پێش زاین ، له‌و ساڵانه‌دا ( شنوشیناك)ى پاشاى عیلام وڵاتێكى پان و به‌رینى گرت و ئه‌م ناوچه‌شى خسته سه‌ر وڵاته‌كه‌ى خۆى12.
فه‌رمان ڕه‌واى كردن له شارى كفریدا مێژوویه‌كى دێرینى هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ههزارهكانى پێش زاین ، له هه‌زاره‌ى چواره‌م و سێیه‌مى پێش زاین له سه‌ردمى ( ئور) دا كفرى له ناو ئیمپراتۆریه‌تى ( ئور) حوكمێكى ئۆتۆنۆمى هه‌بووه به‌ڵام ( شولكى) پادشاهیان ئه‌و قهوارهیهى تێكداوه ، له سه‌رده‌مى ئاشورى و بابلیه‌كاندا شار به‌ناو (كیرۆ ) وه ناسراوه 13.
له‌سه‌رده‌مى ده‌وڵه‌ته شاره‌كاندا خه‌ڵكى شارى كفرى وه‌كو ناوچه‌یه‌ك توانیویانه كیان و قه‌واره‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ناوچه‌كه دابمه‌زرێنن و پارێزگارى لێبكه‌ن ، كاتێ ناوى (گۆتى) له‌سه‌ر شانۆى زه‌مان نه‌ما له باكوردا چه‌ند پاشانشینیكى (مملهكه ) به‌هێز سه‌ریان هه‌ڵدا وه‌ك پاشانشینى ئوربیلیوم ــــ اربیل و خارشه واته دووز خورماتوو و (كیماش) واته كفرى14.
ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ى كه تاكو ئێستا ماون كه له شێوه‌ى ده‌ست كردن له چاخ و سه‌رده‌مه جیاوازه‌كاندا دروست كراون وه‌ك ئاسكى كفرى و قه‌ڵاى شێروانه و ئاشتۆكان و تلیشان و 12 ئیمام و سه‌رقه‌ڵا و گرده‌گۆزینه و چه‌ندان شوێنى تر له ناوچه‌ى كفرى 15، ئه‌مانه گه‌واهیده‌رن بۆ ئه‌وه‌ى كه له‌هه‌موو سه‌رده‌مه جیاوازه‌كان مرۆڤ له‌و ناوچه‌یه ئاكنجى بووه و شوێن ده‌ستى دیار بووه . له نزیك شارى كفرى ژماره‌یه‌ك كه‌لاوه‌ى شوێنه‌وارى فراوان هه‌یه وه‌ك ( قه‌ره ئۆغڵان ) كه پاشماوه‌ى خانووه‌كان له به‌رد و گه‌چ و نه‌خش و نیگارى گه‌چ كارى ده‌بینرێت وه به دوورى (5)كم له باكورى كفریه‌وه گردێكى شوێنه‌وار هه‌یه كه پێى ده‌گوترێت قه‌ڵاى كچان( قز قلعهسى ) 16.
شاره‌كه لاى خۆرهه‌ڵاتیه‌وه ، له ژێر ئه‌و زۆرگانه‌دا كه له‌رۆخى چه‌مه‌كه بوون ( دیوى لاى خۆرئاوایان هه‌ڵوه‌ریبوو)گردێكى به‌رز و ته‌خت و زۆریان هه‌یه، كه شێوه‌ى چوارگۆشه‌ى هه‌بوو دیوى ناوه‌وه‌یان كوت و مت له‌و ره‌نگه ره‌شه ئه‌چوو كه‌له (سلوقیه و بابل ) دۆزرابوونه‌وه 17.
گه‌لێ رووداوى مێژوویى له ده‌وروبه‌رى كفرى و ئه‌م ته‌وه‌ره سه‌رچاوه‌یان گرتبێ ، ئه‌وا هه‌موو ئه‌و ناو‌و ده‌سنیشان كردنه مێژوویانه‌ى له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا به‌سه‌ر ناوه‌كه‌یدا بڕاوه و تائێستاش ماوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆخۆیان ده‌لاله‌ت له‌و یاده‌وه‌ریانه ده‌كه‌ن كه‌به‌سه‌ر شار و ناوچه‌كه‌دا هاتوون وه‌ك ناوه دێرینه‌كانى ( كیماش ، لاخیرۆ ، كیرۆ ، فرجیا ) و له سه‌رده‌مى حوكمراِنیهتى عوسمانیشدا (كفرى) به (صلاحیه) ناوبراوه18 .
دیسانه‌وه ناوى ( كفرى ) له‌لاپه‌ڕه‌كانى مێژوودا به‌م چه‌شنه‌ش هاتووه له رۆژى شه‌شه‌مى مانگى حوزیران 363ى زاینی‌دا سوپاى ئێران ئابڵۆقه‌ى سوپاى رۆمانیهكانى دا كه هێرشى هێنابووه سه‌ر شوێنێك نزیك به شار ( ڤرجیا ــ كفرى )له‌و شه‌ڕدا ئیمپراتۆرى رۆمان (جولیا ) بریندار كرا‌و به سه‌ر ئه‌و برینه‌وه مرد 19.
زۆربه‌ى گه‌شتیار وگهڕیدهكان روویان كردوه‌ته ئه‌م ناوچه‌یه باسیان له شارى كفرى كردووه ،(نیبور)* ى گه‌شتیار كه هاتووه‌ته كوردستان له ساڵى 1766ز دا به شارى كفریدا تێپه‌رى كردووه ناوى (كفرى) به شێوه‌ى ( كرفه ) هێناوه20.
جیمس بكنغهام له 12 ته‌مموزى 1816 ز به كفریدا گوزه‌ر بووه بابه‌تى له‌سه‌ر نوسیوه و وێنهیهكیشى بۆ كێشاوه ، به‌هه‌مان شێوه ( كلودیوس ریچ )* یش له گه‌شته‌كه‌یدا به‌ره‌و سلێمانى له‌رۆژى 26ى نیسانى 1820 ز دا بۆ كفری هاتووه و 3 رۆژ تێدا ماوه‌ته‌وه و زۆر به‌وردى ناوچه‌كه‌ى پشكنیوه و گوتویه‌تى كه شارى كفرى دێرین له باوشى به‌رزاییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوچه‌كه‌دا بووه ، پاش ئه‌ویش گه‌شتیار ( جیمس بیلى ) له‌ساڵى 1834 ز وه‌ك پیشه‌ى ئه‌وانى تر به‌م ده‌ڤه‌ره‌دا تێپه‌ڕیووه و ئه‌میش ئاماژه‌ى به‌و گه‌شته‌ى لهوێندر كردووه 21.
كاتێ (به‌یات )مان به‌جێهێشت و به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات بڕێ كه‌وتین ، به‌م لایه‌دا ده‌ڕۆیشتین به دێژاى زنجیره شاخێكى لاى باشور كه‌بێ رهوك بوو وه لاى ڕاستمان زه‌ویه‌كى بیابانى وشك بوو كه به درێژاى رێگاكه به‌و شێوه‌یه بوو به‌بێ بڕانه‌وه هه‌تا گه‌یشتینه شارى ( كفرى ) دواى ئه‌وه‌ى كه نزیكه‌ى ( 30) میلمان بڕى 22، سه‌ردانى ئه‌و گه‌ڕیده و گه‌شتیارانه بۆ ناوچه‌كه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه جگه له‌وه‌ى كه شارى كفرى شارێكى كۆنى كوردستانه شوێنێكى ستراتیجى بووه بۆ هاتووچۆى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌هاتنه ناوچه‌كه .
ج- شوێنى جوگرافى شارى كفرى ؛
كفرى شارێكى زۆر كۆنى كوردستانه ، شوێنه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته نێوان بازنه‌ى پانى 034 و 35 0و هێڵى درێژى 45 ده‌كه‌وێته باشورى رۆژهه‌ڵاتى كه‌ركوك و 120 كم دووره لێیه‌وه له سنورى رۆژئاواى ئێرانه‌وه به‌ماوه‌ى 60 كم دووره ، باشورهكهى جیا ده‌بێته‌وه له پارێزگاى دیاله به‌هۆى زنجیره چیاى حه‌مرین وه ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په ده‌كه‌وێته ناو سنورهكهیهوه كه به‌كشتوكاڵ ده‌وڵه‌مه‌نده ،له باكوره‌وه تاكو ناحیه‌ى سه‌نگاو ده‌ڕوات كه سه‌ربه قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵه ، له رۆژئاواوه ( ئاوه سپى ) جیاى ده‌كاته‌وه له قه‌زاى دووز 23 .
ده‌كه‌وێته هێڵى درێژى 45,29 رۆژهه‌ڵات و بازنه‌ى پانى 34,41 0باكور ى گۆى زه‌ویه‌وه 24.
كه‌ركوك به‌ر له دامه‌زراندنى رژێمى پاشایه‌تى له عێراق دا، سنجهقێكى سه‌ر به ویلایه‌تى موسلأ بووه ، جگه له قه‌زاى ناوه‌ندى كه‌ركوك هه‌ر یه‌ك له‌م ناوچانه‌شى گرتبووه خۆ : هه‌ولێر ، رانیه ، ره‌واندوز ، كفرى ، كویسنجاق25. سنورى كارگێڕى قه‌زاى كفرى له سه‌رده‌م و قۆناغه‌كاندا گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هاتووه بۆیه ده‌بینین نوسه‌ران و مێژوونوسان هه‌ندێك جار جیاوازى له سنوره ئیداریهكهى ده‌كه‌ن ، سنوره‌كه‌ى له رۆژهه‌ڵاته‌وه زێى سیروان* و له رۆژئاواوه ناحیه‌ى قادر كه‌ره‌م و قه‌زاى دووزخورماتووه ، له‌باكوره‌وه قه‌زاى هه‌ڵبجه و ناحیه‌ى سه‌نگاوه له باشوره‌وه به‌شێ له رووبار‌ى سیروان و چیاى حه‌مرین ، رووبه‌ره‌كه‌ى ( 5275 ) كم2 26. دواى خاپور بوونى كبرو یان كیماش شوێنى دووه‌مى شاره‌كه له قه‌ره ئۆغڵان بنیات نرا كه كه‌وتووته رۆژهه‌ڵاتی شوێنه كۆنهكهیهوهكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى پێش هاتنى ئیسلام واته له سه‌رده‌مى ساسانیهكاندا بووه 27 .
د- پێگه‌ى كارگێڕى و شوێن
شارى كفرى یه‌كێكه له شاره ره‌سه‌نه‌كانى وڵاته‌كه‌مان و له رووى ئیداریه‌وه ناوه‌ندى قه‌زایه‌كى كۆن و ناسراوى ناوچه‌كه‌یه و ده‌كه‌وێته باشورى رۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى كه‌ركوكه‌وه به 131 كم له ناوه‌ندى ئه‌م پارێزگایه ( شارى كه‌ركوك ) دووره28.
هه‌ر وه‌ك له ساڵنامه‌ى عوسمانی‌دا هاتووه ( قه‌زاى ,,صلاحیه,, واته ,, كفرى ,, كه‌وتوه‌ته رۆژهه‌ڵاتى باشورى لیواى كه‌ركوكه‌وه ـ ئه‌وسا كه‌ركوك سنجهقێك بوو سه‌ر به ویلایه‌تى موسڵ له كه‌ركوكه‌وه ( بیست و چوار سه‌عاته رێ به پێ دووره ) ئه‌م ماوه‌یه ده‌كاته 78میل ، له دوو رێیانهكهى نیوان دوز و سلێمان به‌گیشه‌وه ئه‌م ماوه‌یه ده‌گاته (33)كم به‌م شێوه‌یه (كفرى) ده‌كه‌وێته باكورى رۆژهه‌ڵاتى به‌غداوه، واته له خواروى رۆژئاواى هه‌رێمى كوردستانى عێراقه 29، كفرى له‌شوێنى ئێستایدا نه‌بووه شوێنى یه‌كه‌مى شارى كفرى ( ئاسكى كفرى)* بووه 30 .
ئه‌و شاره له زاره‌كى شیوهێكى دیكه ساز كراوه ، كه شیوه‌كه ده‌چێته ناو یه‌كه‌م زنجیره چیاكانه‌وه و لهوجێیهى جاده ههڵكهوتووهكه نزیكترین كاروانه رێى سلێمانى بۆ برایم خانچى و سهگرمهى لێ جیا ده‌بێته‌وه 31.
له راپۆرتى مانگى مایس و حوزه‌یرانى ساڵى 1919 بریتانیهكاندا هاتووه ( ئێستا ئاشكرا بوو كه له باشورى كوردستاندا هێز و ده‌سه‌ڵاتى شێخ مه‌حمود مه‌ترسیه بۆ سه‌ر پاشه‌رۆژى ئاشتى وڵات دروست ده‌كات ، به تایبه‌تى پاش ئه‌وه‌ى كه‌ركوك و كفریش چوونه ژێر حوكمى ئه‌وه‌وه ، چونكه شێخ به‌وه رازى نه‌بوو له مانگى شوباتى 1919دا كه‌ركوك و كفرى ده‌ربكرێت له‌و ناوچه‌یه‌ى كه بۆ حوكمه‌كه‌ى ده‌ستنیشان كرابوو ) 32.
شوێنى ئێستاى له باكورو رۆژهه‌ڵاته‌وه به‌زنجیره چیا دهووردراوه ، ئه‌و په‌رژینه چوار ده‌رگاى هه‌بووه ، ده‌رگاى به‌غداد ، كه‌ركوك ، 12 ئیمام ، شاره‌زوور33.
وه‌كو ناوچه‌یه‌كى گرنگ له ئه‌یاله‌تى كه‌ركوك ته‌ماشا ده‌كرا له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا ، ئه‌م قه‌زایه سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركووكه ، كه چاره‌كى رووبه‌ره‌كه‌ى پیكهیانووه وه دانیشتوانه‌كه‌ى 15% ئه‌و پارێزگایه‌ى پێكهێنابوو34.
كفرى شارێكى بچوكه ده‌كه‌وێته لاى رۆژئاواى لوتكه‌ى ( باوه‌شاسوار)* وه ، درێژبوونه‌وه‌ى ئه‌و زنجیره چیایه‌یه كه له كه‌ركوكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ناوى ئه‌و ناوچانه وه‌رده‌گرێت كه پێیدا تێده‌په‌ڕێت ، شاره‌كه ده‌كه‌وێته رۆخى لاى راستى چه‌مى (قوشه چاپان)*ه‌وه35 ، پاش هه‌ره‌سهێنانى به‌ربه‌ستى چاى رووبار‌ى كفرى له‌نزیك باباشاسوار كهدهڕوانیهته ئه‌و رووباره له شوێنێك كه پێیده‌وترێت قوشه چۆپان كه‌تاكو ئێستا شوێنه‌وارى به‌ربه‌سته‌كه به‌رچاو ده‌كه‌وێت36، شوێنى یه‌كه‌مى كفرى له سه‌ر گردێكى گه‌وره بوو كه 10-12 م له سه‌ر رووى زه‌ویه‌كه‌وه به‌رز بوو وه (8)كم له شوێنى ئیستاى كفرى دووره كه‌وتووه‌ته باشورى رۆژئاوایه‌وه 37 تاكو ئێستا ئه‌و گرده ماوه و له ناوچه‌كه وه‌كو شوێن و ئاسه‌وارێكى مێژووى ته‌ماشا ده‌كرێت، بوونى شارى (كفرى ) له شوێنى ئێستایدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ى دووسه‌د ساڵێك لهمهوپێش ، لهوهپێشووتر ئه‌و شارۆچكه‌یه له ناو دۆڵه‌كانى نزمه چیاكانى رۆژهه‌ڵاتى ئێستایدا بووه 38 .
ه- سنورى كارگێڕى قه‌زاى كفرى ؛
كفرى 158 گوندى هه‌بووه به گوێره‌ى قاموس ئیعلامى عوسمانى چاپى ساڵى 1896 له لاپه‌ڕه‌ى 296 باس له سه‌رژمێرى كفرى ده‌كات كه 4000 كه‌س بووه 39.
له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى هه‌ژده‌هه‌م بابانه‌كان له ته‌واوى ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى رێگاى كفرى – ئاڵتون كوپرى ، كه كه‌وتووته نێوان روبارهكانى سیروان و زێى بچوك ، ده‌ستیان باڵا بوو ، وه ئه‌وه‌نده به‌هێز بوون له‌گه‌لأ خانه‌دانى ئه‌رده‌ڵاندا وه‌ك هاوكوف رووبه‌روو بوونه‌وه 40. ده‌رباره‌ى ناحیه‌كانى ئه‌م قه‌زایه ، هه‌ریه‌كه‌ى له ماوه‌یه‌كى دیاریكراودا سه‌ر بهقهزاى كفرى بووه ، به‌ڵام له كاتێكى تردا لێى دابڕاوه‌و كه‌م كراوته‌وه یان له‌سه‌رده‌مێكى تردا لێى زیاد كراوه . له ماوه‌ى سه‌ر به ولایه‌تى شاره‌زوور له نێوان ساڵانى ( 1877 – 1908 ) بریتى بووه له ناحیه‌كانى دوزخورماتوو داوده و قه‌ره‌ته‌په ، له ماوه‌ى ساڵانى ( 1920 – 1926 ) بریتى بووه له ناحیه‌كانى دووز ، قه‌ره‌ته‌په ، قه‌ڵاى شێروانه 41.
قه‌زاى كفرى له‌ناحیه‌ى شێروانه قه‌ره‌ته‌په، و پێباز پێكهاتوه‌و سه‌ر به‌لیواى كه‌ركوكه بووه 42 .
قه‌زاى كفرى كونترین قه‌زاى كه‌ركوكه به‌ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په، شێروانه و پێبازه‌وه به كه‌ركوك مایه‌وه 43، سنورى ئیدارى قه‌زاى كفرى به گوێره‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان ئاڵوگۆڕى به‌سه‌ردا هاتووه كه به‌شى هه‌ره زۆرى كاته‌كان كفرى وه‌كو قه‌زایه‌ك ناوه‌ندێكى گرنگ بووه بۆ كارگێڕى و به‌ڕێوه‌بردنى ناوچه‌ى گه‌رمیان و سنورێكى فراوان و به‌ربڵاوى له‌خۆ گرتووه .
په‌راوێزه‌كان :-
1- مسته‌فا نه‌ریمان – شۆڕشى ئیبراهیم خانى ده‌لۆ 1920 – دار الحریه للطباعه –بغداد – ساڵى 1985 زاینى –ل27
* گه‌ز : 1- قه‌پ ، گاز و دان 2- دارى گهزیجار 3- ئاوهنگى شیرین . بڕوانه: عبدالرحمن شرفكندى (هه‌ژار) – ههنبانهو بۆرینه – فرهنگى كردى فارسى – مركز پخش مجتمع فرهنگى سروش – تهران یك جلدى – ساڵى 1372- هه‌تاوى – ل 730
2ـــ عومه‌ر عه‌لى شه‌ریف – هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له مێژووى ره‌سه‌نى شارى كفرى – بارش – ژماره – 2- كانونى یه‌كه‌م- ساڵى 2000 – گۆڤارێكى رۆشنبیرى گشتى وه‌رزییه – ل 82
*- بۆ زانیارى له زمانى سامیه‌كاندا ووشه‌كانى ( و ، ب ، ف ) ده‌گۆڕێت ، ( حواء ) له عبریدا ( حفاء ) یان ( حباء ) ى پێ ده‌وترا .
3- على پوینی – المدائن العراقیه … النشأه والتسمیات – میزوبوتامیا – مجله پقافیه دوریه تعنی بالهویه الوطنیه صادره عن مركز دراسات الامه العراقیه – العدد ( 5-6 ) – مطبعه الایلاف – بغداد بارك السعدون – تموز 2005 – ص 42
4- كریم زه‌ند – تۆمارى ته‌مه‌ن (5) – رهو – چاپه‌مه‌نى روون – چ 1 – كوردستان – سلێمانى – 2005 – ل318
5-الدكتور جمال رشید احمد – دراسات فی بیلاد سوبارتو – من مگبوعات الامانه العامه للپقافه و الشباب لمنطقه كردستان – بغداد – 1984- ص 31
6-مسته‌فا نه‌ریمان – س .پ –ل27
7- مكرم الطالبانى – ابراهیم خان ثائر من كردستان ـ مطبعه اسعد- بغداد 1971 – ل6
8 – محه‌مه‌د سه‌عید سۆفى – پارێزگاى كه‌ركوك له‌ناو پاكتاوى ره‌گه‌زییدا – چاپخانه‌ى به‌رهه‌م – سلێمانى – ساڵى 2003- ل 221
* – ته‌رو : تێر‌و ، تیروێ ، دارێكى ده‌وه‌نه بۆ بالوكه بنى با ده‌ده‌ن . بڕوانه: عبدالرحمن شرفكندى (هه‌ژار) – ههنبانهو بۆرینه – ل 162
9- سهیل خورشید عزیز- صفحات من تاریخ منگقه كفرى – مركز ( ته‌ما )للطباعه والنشر – السلیمانیه الطبعه الاولى – 2002 –ل8
10- مسته‌فا نه‌ریمان – س .پ –ل34
* مه‌به‌ست له ( سوڵتان عبدالحمید دووه‌م 1842- 1918 )ه مورادى پێنجه‌م كه براى خۆى بوو له‌سه‌ر ته‌خت هێنایه خواره‌وه به ناوى ئه‌وه‌ى كه شێته و خۆى چووه سه‌ر ته‌خت . بۆ زیاتر زانیارى بڕوانه ؛ یاسین صابر صالح – ئینسایكڵۆپیدیاى گشتى – له بڵاو كراوه‌كانى ده‌زگاى چاپ و په‌خشى سه‌رده‌م – سلێمانى – چاپى یه‌كه‌م – ساڵى 2005 – ل 708
11- د نورى تاڵه‌بانى ؛ سیاسه‌تى گۆڕینى واقعى نه‌ته‌وه‌ى كه‌ركوك له كۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆ– گۆڤارى كه‌ركوك – ژماره (1) ساڵى سێیه‌م – هاوینى 2001- ل5
12- مسته‌فا نه‌ریمان – ل27 .
13ـــ . مسته‌فا نه‌ریمان – بیرهوهریهكانى ژیانم – دار الحریه للطباعه –بغداد – ساڵى 1994 – ل11 .
14- مسته‌فا نه‌ریمان ؛شۆڕشى ئیبراهیم خانى ده‌لۆ 1920 – ل28 .
15- . سهیل خورشید عزیز – م . ن–ل9 .
16- طه باقر وفؤاد سفر – المرشد الى موطن الاپار والحضاره – الرحله الرابعه – بغداد _كركوك_السلیمانیه – اصدرتها مدیریه الفنون والپقافه الشعبیه فی وزاره الپقافه والارشاد – بغداد – 1965 –ص38 .
17- كلۆدیوس جیمس ریچ – گه‌شتى ریچ بۆ كوردستان 1820- و : محه‌مه‌د حه‌مه باقى – ئیران – ته‌ورێز – چ 1 – 1992 – ل 45 .
18- ئه‌حمه‌د باوه‌ڕ – چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌مێژووى هاوچه‌رخى كورد – زنجیره كتێبى ده‌زگاى چاپ و په‌خشى سه‌رده‌م – سلیمانى 2004- ل27.
19- مسته‌فا نه‌ریمان – شۆڕشى ئیبراهیم خانى ده‌لۆ 1920 – ل29 .
* نیبور ، كارستن 1723 – 1815 زانا و خۆرهه‌ڵاتناسى دانیماركیه ، له ئه‌ڵمانیا له دایك بووه و هه‌ر له‌وێش پێگه‌یشتووه ، زانستى گه‌ردوونى خوێندوه ، له سه‌ر داواى ( فردریكى پێنجه‌م ) شاى دانیمارك گه‌شتى زانستى كردووه . بۆ زیاتر زانیارى بڕوانه ؛ یاسین صابر صالح – س.پ – ل 1096
20ــ مسته‌فا نه‌ریمان – بیرهوهریهكانى ژیانم – ل11 .
* ریچ ، كلۆدیوس جێمس ( 1787 – 1821 ) موقیمێكى سیاسى به‌ناوبانگى به‌ریتانیا بوو له به‌غداد ( 1808-1821) به كوردستانى باشوردا ماوه‌یه‌ك گه‌ڕاوه ، ناوبانگى ده‌رچووه ، له فه‌ره‌نسا له دایك بووه . بڕوانه ؛ یاسین صابر صالح – س.پ – ل 531 .
21– عومه‌ر عه‌لى شه‌ریف – س . پ – ل 80 .
22- جمس بكنغهام- رحلتى الى العراق سنه 1816 – ترجمه طه التكریتى – مطبعه اسعد بغداد – الجز‌ء الأول – 1968 –ص 157 .
23- على حسین صالح – كفرى بین عراقه ماضیها وبؤس حاضرها ، بأنتظار مستقبل مزدهر _ الناقوس _ نصف شهریه عامه تصدرها عن صحیفه ( زه‌نگ ) الكردیه – العدد (5) – 5/3/ 2006 میلادى – ل3 .
24- ئازاد هیدایت حسن – تصمیم خارطه استعمالات الارض فى مدینه كفرى – دراسه جغرافیه بشریه – رساله ماجستیر غیر منشور – مقدمه الى كلیه التربیه جامعه موصل – ص14 .
25- محه‌مه‌د سه‌عید سۆفى – پارێزگاى كه‌ركوك له‌ناو پاكتاوى ره‌گه‌زییدا – چاپخانه‌ى به‌رهه‌م – سلێمانى ساڵى 2003- ل 67 .
26- . محه‌مه‌د سه‌عید سۆفى – س . پ – ل 219 .
* ( سیروان )روبارێكى كوردستانى باشوره دێژى 386 كم سه‌رچاوه‌كه‌ى له ژوورووى شارى سنه‌وه‌یه له كوردستانى خۆرهه‌ڵات . بۆ زیاتر زانیارى بڕوانه ؛ یاسین صابر صالح – س .پ – ل 632 .
27- ئازاد هیدایت حسن – م .ن – ص 18 .
28- عومه‌ر عه‌لى شه‌ریف- س .پ – ل 80-
29- سه‌باح ئارام – كفرى كونترین شارى ناوچه‌ى گه‌رمیان–هاوارى كه‌ركوك- گۆڤارێكى سیاسى و رۆشنبیرى گشتییه – ناوه‌ندى رۆشنبیریى كه‌ركوك ده‌رى ده‌كات – ژماره–1- ل27 .
* ئاسكى كفرى ووشه‌یه‌كى توكمانیه به واتاى كفرى كۆن. بۆزیاتر زانیارى بڕوانه: گه باقر وفۆاد سفر – المرشد الى موطن الاثار والحضاره – ص 39 .
30- سهیل خورشید عزیز- م . ن – ل9 .
31- سیسیل جۆن ئیدمۆندس _ كورد تورك عه‌ره‌ب _ وه‌رگێڕانى حامید گه‌وهه‌رى –ده‌زگاى چاپ وبڵاوكردنه‌وه‌ى ئاراس هه‌ولێر ساڵى 2004 – ل338 .
32- د. ولید حمدى – كورد و كوردستان له به‌ڵگه‌نامه‌كانى به‌ریتانیادا – و: موحه‌مه‌د نورى توفیق –چاپخانه‌ى ئۆفسێتى هه‌واڵ –سلێمانى – چاپى دووه‌م – 1999 – ل 57 .
33- كریم زه‌ند – س .پ – ل 318 .
34- الدكتور خلیل اسماعیل محمد – كركوك دراسات فى التكوین القومى للسكان – من منشورات جریده میدیا – 1423ه – 2002م –ل36 .
*- باوه‌شاسوار ناوى چیایه‌كه له باكورى كفرى كه مه‌زارى پیاو چاكێكى لێیه به‌ناوى بابه شاسواره‌وه كه سه‌د مه‌تر له‌رووى زه‌ویه‌وه به‌رزه . بۆ زیاتر زانیارى بڕوانه؛ سهیل خورشید عزیز- صفحات من تاریخ منطقه كفرى – ص86 .
* – قوشهچاپان ووشه‌یه‌كى توركیه به‌واتاى ( باڵنده‌ى شوان ) ناوى رووبارێكه له رۆژهه‌ڵاتى كفریه‌وه تێده‌په‌ڕێت – توێژه‌ر .
35- مكرم الطالبانى – م . ن- بغداد 1971 – ل6 .
36- كریم زه‌ند – س .پ – ل 318 .
37- ئازاد هیدایت حسن – م .ن – ص 18 .
38- مسته‌فا نه‌ریمان – بیرهوهریهكانى ژیانم – ل11 .
39- على حسین صالح – م . ن – ل3 .
40- د‌یڤید ماكداول – مێژووى هاوچه‌رخى كورد – وه‌رگێڕانى ئه‌بو به‌كر خۆشناو –چاپخانه‌ى روون – سلێمانى – به‌رگى یه‌كه‌م – كۆتایى 2002 – ل 75 .
41- سمكۆ به‌هرۆز محه‌مه‌د ( ئه‌ژى ) – مێژووى سه‌رده‌مه كارگێڕیى و بهڕێوهبهرییهكانى پارێزگاى كه‌ركوك – چاپخانه‌ى شه‌هید ئازاد هه‌ورامى – چاپى یه‌كه‌م – پارێزگاى كه‌ركوك – ساڵى 2005 – ل 175 .
42- محه‌مه‌د شاكه‌لى – گه‌رمیان رابردووى نزیك و ئاینده –لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى مێژووى جوگرافى سیاسییه –چاپخانه‌ى كارۆ – ساڵى 2003 – ل 22 .
43- محه‌مه‌د شاكه‌لى – س.پ – ل21 .
به‌شێكه له‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى پێشكه‌شم كرد به به‌شى مێژووى كۆلیجى ئه‌ده‌بیاتى زانكۆى سه‌لاحه‌دین .
شارى كفرى له نێوان ساڵانى (1918ـــ1921) به‌شى یه‌كه‌م
13
Jun