شارى كفرى له نێوان ساڵانى (1918ـــ1921) … به‌شى دووه‌م

حوسێن ئیسماعیل خان ده‌لۆ
husin966@yahoo.com
ته‌وه‌رى دووه‌م ؛ لایه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تى ؛
أ- دانیشتوانى ده‌وروبه‌رو ناو شارى كفرى
له ده‌ورو پشتى شارى كفرى هۆزه‌كانى ( جاف ، زه‌نگنه ، داوده ، ده‌لۆ ، تاڵه‌بانى ، زه‌ند ، پاڵانى ، گێژ ) نیشته‌جین له عه‌ره‌بیش هۆزه‌كانى (كه‌ره‌وى ، لهێب ، جبور) له رۆژئاواى شارنیشتهجێن 44.
پێده‌چێت( ئه‌دمۆندس ) سه‌باره‌ت به دانیشتوانى ناو شارى كفرى له ده‌یه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى بیستدا باس كردبێت بۆیه ئاماژوه به‌وه ده‌كات كفرى به نزیكه‌ى 2000 كه‌س نفوس ، هه‌روه‌ها به دووه‌م شارى پارێزگا و قایمقام نشین داده‌نێت 45.
له‌پاش گرتنى كفرى له‌لایه‌نى ئینگلیزه‌كانه‌وه له مانگى ئایارى 1918دا له‌كفرى سهرژمێرێكیان كرد ئه‌مه ئامارهكهیهتى :
1- 4283 توركمان له‌كفرى و خورماتوو و قه‌ره‌ته‌په
2- 458 جوله‌كه
3- 276 ئێرانى
4- 37 عه‌ره‌ب له خورماتوو قه‌ره‌ته‌په
5- 1 مه‌سیحى له كفرى
6- 60000 كورد زیاتر له كفرى و خورماتوو و قه‌ره‌ته‌په هه‌بووه .
له‌و كاته‌دا گه‌وره‌ترین ئهوشارانهى كه‌سه‌ر به كفرى ئه‌بن ، خورماتوو قه‌ره‌ته‌په ئه‌بێ 46.
ده‌شتى (قه‌ره‌ته‌په )ى باشورى كفریى سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركوك ، هه‌ندێك خێڵه كۆچه‌رى عه‌ره‌ب به‌هاران روویان ده‌كرده ئه‌وناوچانه ، پاشان حكومه‌ت هه‌لى نیشته‌جێ بوونى له‌و ده‌شتانه‌دا بۆ ڕه‌خساندن ئه‌وه‌ش بوو به‌هۆى جێگیر بوونى چه‌ند كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له خیڵى ( كوروى) و ( لهێب) له ده‌شته‌كانى باشورى قه‌ره‌ته‌په47.
هه‌روه‌ها به‌شێك له‌هۆزى ( عزه )ى عه‌ره‌بى په‌ڕینه‌وه بۆ دۆڵه‌كانى باكورى چیاى حه‌مرین بۆ ناوچه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ى سه‌ر به قه‌زاى كفرى وه شوێنى بنچینه‌ى هۆزى (عزه)له لاى باشورى چیاى حه‌مرینه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه تاكو خالص وه هۆزێكى به‌ناوبانگه و دۆستایه‌تیان له‌گه‌لأ كورددا هه‌یه ، بۆیه شۆڕشگێڕى كورد (ابراهیم خانى ده‌لۆ) كه‌شارى كفرى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌ریتانیا له‌ساڵى 1920 رزگاركرد هاته ناو ئه‌م هۆزه و دووچارى نه‌خۆشى بوو له‌وێش كۆچى دواى كرد كاتێك ئاگادارى هه‌وڵه‌كانى ئینگلیز بوون بۆ ده‌رهێنانى ته‌رمه‌كه‌ى تاكو سوكایه‌تى پێبكه‌ن بۆیه رۆڵه‌كانى هۆزى (عزه) له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌كه‌س وكارهكهى ته‌رمه‌كه‌یان گواسته‌وه بۆ شوێنێكى دیكه له چیاى حه‌مرین تاكو ئینگلیز ته‌رمه‌كه‌ى نه‌دۆزێته‌وه له گۆڕه‌كه‌دا* ئێستاش هه‌ندێك كه‌س گۆڕه‌كه‌ى ده‌زانن 48 .
خه‌ڵكى عه‌ره‌بى هه‌ردوو قه‌زاى كفرى و دووز به پێى قسه‌ى خه‌ڵكى ناوچه‌كه له ساڵى 1919 وه كه به‌ساڵى گرانىیه گه‌وره ناسراوه به شوانكارهیى و ده‌وار نشینى هاتوونه‌ته لاى بنه‌ماڵه‌ى بابانهكانییهكانى كفرى ،له ناوچه‌ى قه‌ره‌ته‌په جێگایان بۆ كردوونه‌ته‌وه 49، له‌و سه‌روه‌خته‌دا زۆرینه‌ى خه‌ڵكه‌كه به ئاژه‌ڵدارى و مه‌ڕوماڵات به‌خێوكردن بژێوى خویان دابین ده‌كرد به تایبه‌ت له وشكه ساڵى و نههاتدا بۆیه زۆر جار به دواى پاوه‌ن له‌وه‌ڕگه‌ى باش‌دا له شوێنێهوه ده‌چوونه شوێنێكى تر .
زۆربه‌ى دانیشتوانى ئه‌م ناوچه‌یه كوردن ، له‌گه‌ڵ توركماندا هاوبه‌شن له شاره‌كه و هه‌ندێك گوندى ده‌وروبه‌رى ، زۆرینه‌یان له هۆزى به‌یات یان كورد یان عه‌ره‌بن هه‌ر له‌سه‌رده‌مى عوسمانیه‌وه پێكه‌وه ده‌ژێن ، هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه له به‌شى باشور هۆزى ” تاتران ” نیشته‌جێ بوونه كه له بنه‌چه‌دا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ پاشماوه‌ى ئه‌و هۆزه تهتریهى كه له ناوه‌ڕاستى ئاسیاوه كۆچیان كرد بوو ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى جل و به‌رگیان گۆڕیبوو به‌ڵام به‌زمانى توركمانى كۆن قسه‌ده‌كه‌ن و هه‌ندێك زاراوه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌ربیدا تێكه‌ڵاو بووه50. هه‌ندێك خێڵى عه‌ره‌بى تریش تێكه‌ڵى خێڵى( به‌یات) بوون كه له مێژبوو له ده‌شته‌كانى نێوان قه‌زاى كفرى و دووزخورماتوو تا ده‌گاته ( ئاوه سپى – ئاق سو) جێگیر بووبوون 51.
هۆزى (به‌یات) ره‌گه‌زیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باپیرهیهكى توركومان كه له خۆراسانه‌وه كۆچى كردووه به‌م دیودا و ژنه عهرهبێكى هێناوه ئێستا ئه‌م هۆزه گیرخواردووى دوولان ،65% ده‌ڵێن ئه‌مانه تورك خوێنن و باقیهكهشى به عه‌ره‌بیان داده‌نێن و سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بیشدا زۆره به جۆرێك هیچ ههتهرێكى نه‌ته‌وایه‌تیان تێدا به‌دى ناكرێت ، ئه‌م هۆزه به‌زمانى توركى و عه‌ربیش ده‌دوێن ، به‌ڵام زۆریان لێ هه‌ن كه ته‌نها به یه‌ك زوان ده‌دوێن یان توركى یه یان عه‌ره‌بیه 52.
ب – توركمانه‌كانى كفرى ؛
چۆنیه‌تى سه‌رهه‌ڵدان و په‌یدا بوونیان لێره ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌پێى گێڕانه‌وه‌ى مێژوونوسان كاتێك له‌ناوه‌ندى سه‌ده‌ى 17 زاینی‌دا سوڵتان مورادى چواره‌م بهرێبهرایهتى خۆى شاڵاوێكى گه‌وره‌ى بۆ سه‌ر عێراق به‌مه‌به‌ستى شه‌ڕكردن له‌گه‌لأ سه‌فه‌ویه‌كان ده‌ست پێ كرد له پێناوى ( رزگار كردن ) ى به‌غدا له بن چنگى ئه‌وان پاش سه‌ركه‌وتنى سوڵتان و پێش گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ئه‌ستانه هه‌ستا به دامه‌زراندنى هێڵێك له نێوان خۆى و به‌غدادا ، له بنچینه‌دا ئه‌م هێڵه وه‌همیه خه‌یاڵیه هه‌ردوو ناوچه‌ى عه‌ره‌ب و كورد دابه‌ش ئه‌كات و له (به‌دره)وه ده‌ست پێ ئه‌كات بۆ باكورى رۆژئاوا به مه‌نده‌لى و قزلرهبات و خانه‌قین و قه‌ره‌ته‌په و كفرى و دووز و داقوق وتازه خورماتوو و كه‌ركوك و ئاڵتون كۆپرى و هه‌ولێر و موسڵ دا تا شارۆچكه‌ى ته‌له‌عفه‌رى رۆژئاواى موسڵ درێژ ده‌بێته‌وه ، ئه‌م توركمانانه نه‌وه‌ى ئه‌و پاسه‌وانانه‌ى عوسمانین كه كاریان پاراستنى وڵات و مسۆگه‌ر كردنى په‌یوه‌ندى هاوسۆزى سه‌ربازى نێوان ئێره و پایته‌ختى عوسمانى بوو 53.
ئه‌وانه‌ى بهتوركمانى قسه ده‌كه‌ن ، زۆربه‌یان كۆنه كورد ، یا پاشماوه‌ى سه‌رباز و موچهخۆرهكانن ئه‌وانه‌ى به‌توركى مه‌غولى وجغهتایى ئازهربیجانى قسه‌ده‌كه‌ن هه‌موویان پاشماوه‌ى سه‌لجوقى – غول – ئازهربیجانى نین هى ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركوك هه‌موو ( شیعه )ن به‌ڵام هى كه‌ركوك هه‌موو سونین ئه‌و زنجیره گونده سوپاییانهى كه دواى سه‌فه‌وى مانه‌وه ، له كوردستاناو له سه‌رده‌مى عوسمانیشا باشترین زه‌وى و زارى كوردستانیان كه‌وتوه‌ته ژێر ده‌ست ( تیركهران – دههكۆك- به‌شیر – تازه‌خورماتوو – له‌یلان – دوز خورماتوو – ده‌شتى به‌یات – قه‌ره‌ته‌په – قازانیه) ئه‌مانه هه‌موو شیعه‌ن . ئه‌وانه‌ى له مه‌نده‌لى – قزره‌بات – خانه‌قین – جه‌له‌ولا – كفرى – ئاڵتون كوپرى – نبى یونس – ته‌لعفه‌ر مانه‌وه وه‌كو هى كه‌ركوك و هه‌ولێر هه‌موویان خویان به سوننى ئه‌ده‌نه قه‌ڵه‌م چونكه سه‌ر به ده‌وڵه‌تى عوسمانى بوون 54 .
له‌به‌راى دروست بوونى ده‌وڵه‌تى عێراقدا تێكه‌ڵ بوونى دانیشتوانه‌كه‌ى ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاوه‌ز و بۆچوونى خه‌ڵكه‌كه‌ى هه‌بوو بۆیه ، هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى له شاره‌كانى وه‌ك كفرى و پردێ كهدانیشتوانه توركمانه‌كانى وایان پێ باشتر بوو له‌گه‌لأ كورده‌كان به ئاسوده تر ده‌توانن بژین ، نه‌ك له‌گه‌لأ عه‌ره‌به‌كان 55. توركمانى سوننى له هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان و له شارۆچكه‌ى پردێ ( ئاڵتون كۆپرى) و كفریش ده‌ژێن كه ده‌كه‌ونه به‌ر پارێزگاى كه‌ركوك ، به‌ڵام له‌م شوێنانه‌دا له كه‌ركوك كه‌مترن 56.
سهفهوهیهكان له‌سه‌ره‌تاى فراوانخوازیاندا له‌دواى داگیركردنى باشورى كوردستان و عێراق دا (1502 -1524 ) هاتن توركمانه شیعه‌كانیان له ئازربیجانهوه هێناو له باشورى كوردستاندا جێگیریان كرد ، وه‌ك ده‌ڤه‌ره‌كانى – كفرى ، قوره‌تو، تازه خورماتو ، به‌شیر ، له‌یلان – له‌وانه بنكه‌یه‌كى سه‌ربازیان پێك هێنا . ئه‌م ناوچانه‌ش به‌پیت و به‌ره‌كه‌تن بۆ كشت و كاڵ و به‌خێوكردنى مه‌ڕوماڵات . به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى سه‌فه‌ویه‌كان ده‌ربه‌ده‌رو تڕ‌ۆ كران بۆیه سه‌فه‌ویه‌كان له سه‌رده‌مى جه‌نگه‌كانیان دا به‌رامبه‌ر عوسمانیه‌كان و میلله‌تى كورد وه وڵاته‌كه‌ى خۆیان دواى شكست خواردنه‌كه‌یان توركمانه‌كان له‌گه‌ڵیاندا نهگهراِنهوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ژیان و گوزه‌رانیان زۆر باش بوو57.
———————————————————
ج- به‌شێك له هۆزه كوردییه‌كانى ناوچه‌كه ؛
1- هۆزى داوده :
داوده له نێوان رووبار‌ى (رۆخانه) و دۆڵى ( هۆمربل – عمربیل ) و كه‌وتوه‌ته نێوان هۆزه‌كان ( شێخان و جاف و تاڵه‌بانى و زه‌نگنه و ده‌لۆ و به‌یات ) وه هه‌رێمێكى فراوانى گرتوه‌ته‌وه، داوده له هۆزه دێرینه‌كانى كورده و ژماره‌یان ده‌گاته ( 2000 ) خێزان 58.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م هۆزه سه‌رچاوه‌یه‌كى دیكه باس ده‌كات كه چوار هه‌زار خێزانن . هۆزێكى كوردى جهونگاوهرى نیمچه كۆچه‌ره .. له سه‌ر رۆخهكانى گچكه نیشته‌جێن . مه‌له‌وانى چاكیان تێدایه .. سواره‌ى هه‌ژاریشیان زۆره . له كورده‌كانى به‌به‌ن59 .
هۆزى داوده یا داودى نزیكه‌ى هه‌زار خێزان ئه‌بن له ده‌وروبه‌رى ( كه‌ركوك ، خانه‌قین ، كفرى ، تاوق ، گل دان )60.
ئه‌م هۆزه له ده‌وروبه‌رى ئاوه‌سپى نزیك خورماتوو نیشته‌جێ بوونه ، بایه‌خ به كشتوكاڵ ماڵات به‌خێو كردن ده‌ده‌ن61.
ئه‌م هۆزه بنچهیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆزه‌كانى كه‌له‌ر ، دابه‌شى سه‌ر دوو به‌ش ده‌بن كه به داودهى كوێستان و داودهى گه‌رمیان ناسراون ، توانایه‌كى باشیان هه‌یه و گونده‌كانیان زۆره 62.
2- ده‌لۆ ؛
شوێنى بنچینه‌ى ئه‌م هۆزه له ناوچه‌ى جامڕێز له چیاى قه‌ره‌داغ بووه ، له ساڵانى 1840 هاتوونه‌ته سه‌رقه‌ڵاى نزیك كفرى 63.
فرهیزهرله ساڵى 1834ز دا له سلێمانیه‌وه له سه‌گرمه‌وه به‌ره‌و كفرى ده‌چێت چاوى بهدهلۆكان كه‌وتووه له گوندى جامڕێزى بنارى ئاچداغ *.
دهلۆیى ( 600) خێزان ئه‌بن له ناچه‌ى كه‌ركوك و خانه‌قین و كفریدا 64.
پاش به جێهێشتنى شوێنى خۆیان له چه‌ند گوندێكدا خۆیان گرتبووه كه رێك له‌گه‌ڵ گه‌ڕانى میلى سه‌عات له باكورى رۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ رۆژ ئاوا ، ده‌ورى كفریان گرتبوو . ژماره‌یه‌كى دیكه‌یان له زه‌ویه پێشكه‌ش كراوه‌كان خانه‌قیندا ” شه‌ریكه‌ى نه‌وتى ئینگلیز‌و ئێران ” ده‌ژیان ئه‌وانه‌ى كه له ده‌وربه‌رى كفرى بوون هه‌روه‌ها نائارام و بێ نه‌زم مابوونه‌وه و له هێرش كردن بۆ سه‌ر كفرى و كوشتنى مه‌ئموره سیاسیه‌كانى به‌ریتانیا له ئاژاوه‌كانى* ساڵى 1920 دا ده‌ستى باڵایان هه‌بوو ، گروپه‌كه‌ى تر كه له‌خانه‌قین جێگیر ببوو له ژێر كارتێكردن و په‌روه‌رده‌كردنى شه‌ریكه‌ى نه‌وت كه وه‌ك ئێشكچى كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌گرتن ، هێدى هێدى ببوون بهئهندامێكى به‌كه‌ڵكى كۆمه‌ڵ 65.
ئه‌و ته‌وژمه دلێرانه‌ى ئه‌م عشیره‌ته به ناوبانگه ، به راستى بهشایانى یاد و دووباره‌وه كردنه‌وه ئه‌زانرێت ، جا به‌رامبه‌ر به ده‌ستدرێژى و زاڵیهتى ئه‌فسه‌ره ئینگلیزه‌كان كه مافى گهلایهتى كورد له توورهكهى سیاسه‌تیاندا خنكا ، به‌سه‌رۆكایه‌تى برایم خانى ده‌لۆ و هاوپه‌یمانه‌كانى وه‌ك سه‌رۆكه‌كانى ده‌لۆ شۆڕشى پیرۆزى كورد ده‌ستى پێ كرد 66.
ده‌كرێ بڵێین ئه‌م هۆزه له سه‌ره‌تاوه له قه‌ڵه‌مڕه‌وى میرنشینى ئهردڵاندا له كوردستانى رۆژهه‌ڵات ژیاون به‌ڵام پاشتر هاتوونه‌ته كوردستانى باشور و به‌شێكان رووى كردوه‌ته ناوچه‌كانى بنارى ئاچداغ و به‌شێكى تریان له سه‌روى شه‌قڵاوه نیشته‌جێ بوونه وه پاشتر ئه‌م به‌شه‌یان رووى كردووته كوردستانى باكور و هه‌ندێك له‌وانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌ى به‌روارى دوو گوندیان به‌ناوى بێدۆهى و مائى ئاوه‌دان كردووته‌وه كه ئێستا له‌و ناوچه‌یه ده‌ژێن و ژماره‌ى ئه‌و به‌شه‌یان نزیكه‌ى (10000) كه‌س ده‌بن 67.
————————————————————————-
3- زه‌نگه‌نه ؛
زه‌نگه‌نه عهشیرهتێكى كوردى دێرینه سه‌قامگیرى ئێران بوو ، چۆنیه‌تى هاتنیان بۆ كوردستانى عێراق ئه‌وه بوو ئه‌م عه‌شیره‌ته له‌گه‌ڵ ( شاه ئه‌حمه‌د قاجار ) تێكچوون ، بۆیه له ئێرانه‌وه هاتنه كوردستانى عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى ( نهوشیرۆان به‌گ ) 68.
زه‌نگه‌نه له پارێزگاى كه‌ركوك یاخانهقین و ده‌وره‌و به‌رى كفرى و ابراهیم خانچى و سۆماك – دا جێگیرن نزیكه‌ى (450) خێزانن 69 دابه‌شى دوو به‌ش ده‌بن ، به‌شى یه‌كه‌میان له ابراهیم خانچى و به‌شى دووه‌میان له نزیك كفرى و زه‌رداو دایه 70.
گونده‌كانیان ناوبانگى به گونده‌كانى زه‌نگه‌نه ده‌ركردوه له قه‌زاى كفرى وناحیهى پێباز و هه‌ره‌ها له شێروانه و قه‌ره‌ته‌په و ناحیه‌ى قادركه‌ره‌م هه‌ن و له سه‌ر مه‌زهه‌بى سونه‌ن 71.
د – هه‌ندێك له دانیشتوانى تر‌ى ناوچه‌كه :
كورده جافه‌كان لهباكورى مه‌رزى ئێران وعێراق ئه‌ژین كه‌متر رێنمایى یاسا ئه‌كه‌ن ، خه‌ریكى ئاژه‌ڵدارین و نزیكه‌ى (6000هه‌زار) كه‌س ئه‌بن كه له ده‌وروبه‌رى كفرى و چه‌مچه‌ماڵ وهه‌ڵه‌بجه ئه‌ژین و ناوچه‌ى نیشته‌جێ بوونیان ده‌یان میل چوونه‌ته ناو ئێرانه‌وه 72.
به‌شى زۆرى تیره‌كانى رۆغزاى و ته‌رخانى و تیلهكۆ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لهتیرهكانى تر‌ى جاف به‌رله جه‌نگى جیهانى له سنورى گه‌رمیاندا به تایبه‌ت له ناوچه‌ى كفرى ئاكهنجى بوونه .
رۆغزادیى یان رۆغزایى له ناوچه‌كانى سه‌رقه‌ڵا و گوندى (سماق)ى سه‌ربه شێروانه‌دا ده‌ژێن ، به‌شێكیان كۆچه‌ر و به‌شێكیان نیشته‌جێى گونده‌كانن ، ته‌رخانى ئه‌م ووشه‌یه له مغولهوه وه‌رگیراوه له‌گه‌ڵ رۆغزیدا ده‌چنه‌وه سه‌ر یه‌ك هۆز 73.
بنه‌ماڵه‌كانى ( بابانیه‌كان ، سه‌یده‌كان ، وهنداویهكان ، تاڵه‌بانى ) له ناوچه‌كه‌دا هه‌بوون74.
زه‌ند نزیكه‌ى (600) خێزان ئه‌بن و به‌شێكن له له‌ك و هۆزى (لوڕ)ى گه‌وره له ناوچه‌ى كه‌ركوك و خانه‌قین و نێوان رێگاى كفرى و سیروان دا هه‌ن 75. وا دیاره به‌شێك له عه‌شیره‌تى زه‌ند دواى روخانى فه‌رمانڕه‌واى كه‌ریم خانى زه‌ند 1753-1787 ز به ده‌ستى محه‌مه‌د پاشاى قاجارى په‌رت بوون له ناوچه‌ى ( زه‌ند ئاوا ) ى گهرمهسێرجێگیر بوون له گونده‌كانى كوڵه‌جۆ و كۆكس و قوبه و بانسنوق و حاجى له‌ر و هۆدهلى خرسجله و ته‌په عه‌لى نزیك سیروان. گه وره‌ى ناوداریان كوێخا غه‌نى مه‌لا ده‌روێش عه‌لى ئاغاى زه‌ند بوو له ساڵى 1865ز له دایك بووه و له ساڵى 1949 ز كۆچى دواى كردووه . هاوكارى شۆڕشى ( برایم خانى ده‌لۆ )ى كردووه دژى ئینگلیز76 .
گێژ؛ به‌شێكیان له ده‌ورى سه‌رقه‌ڵا نیشته‌جێ بوونه 77. ئه‌مانیش له‌سنورى قه‌زاى كفری دان‌و له (20) بیست گوند و ئاوایى نیشته‌جێن ئاوایى سه‌ره‌كى گێژه كان ( ئه‌بو عهلیقه ) یه78.
عمربل : له ته‌نها گوندێكدا ده‌ژێن كه تایبه‌ته به سهیدهكانى كفریه‌وه 79.
هه‌ندێك له كرێكاره بار هه‌ڵگره‌كان “حمال” تێیدا نیشته‌جێ بوون كه فه‌یلى و لوڕ بوون ، وه ( جو)ه كان ژماره‌یه‌كى كه‌م نه‌بوون كه له قه‌ره‌داغ و هه‌ندێكیان له به‌غداوه هاتبوون له شاره‌كه‌دا نیشته‌جێ ببوون 80.
ژماره‌یه‌ك بنه‌ماڵه به هۆى په‌یدا كردنى قووتى رۆژانه له ناوچه جیاجیاكانى كوردستانه‌وه هاتوونه‌ته كفرى تێیدا نیشته‌جێ بوونه وه‌كو قهرهداغیهكان و رۆژبهیانیهكان و هه‌مه‌وه‌نده‌كان وشێخهكان و سه‌یده‌كان و رهباتیهكان و گلهكان و…هتد .
ته‌وه‌رى رۆشنبیرى ؛
أ – ره‌وشى خوێندن ؛
سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى رابردوو ئه‌م گه‌رمیانه جیاواز بوو له‌وه‌ى ئه‌مڕۆى و جیاوازیه‌كانیش هه‌موو لایه‌نه‌كانى ژیانى ده‌گرته‌وه . ئێمه باس له‌لایه‌نى رۆشنبیرى ئه‌و ده‌مه ده‌كه‌ین و پێم وایه بۆ رۆشنبیرانى گه‌رمیان و دهرهوهپشتى پێویست و گرنگه به وردى له حاڵ ورده‌كارى ژیانى رۆشنبیرى زه‌مه‌نێكى به‌سه‌رچوو به ئاگابن و ماندوو بوونى هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌وریان بینیوه له پێكهێنان و گه‌شه‌پێكردن و به‌ره‌و پێشبردنى رۆشنبیرى له گه‌رمیاندا81. ( حاجى كاك ئه‌حمه‌دى شێخ 1207-1305 ى كۆچى ) له دوا ساڵه‌كانى سه‌ده‌ى رابردوودا له كفرىیهوه به‌ره‌و به‌غداد ئه‌چێت زۆر رێزى لێئهنرێت وچه‌ند رۆژێًك تیا ئه‌مێنێته‌وه ، ئه‌مر ئه‌كات مزگه‌وت و مه‌دره‌سه‌یه‌ك بۆ ده‌رسى ئاینى له كفریدا بكرێته‌وه له‌و سه‌ره‌وه كه‌له حه‌ج ئه‌گه‌ڕێته‌وه مزگه‌وت و مه‌دره‌سه‌كه كه پێكه‌وه ته‌واو ئه‌بێت و به‌مه زۆر دڵى خۆش ئه‌بێت و ره‌زامه‌ندى له دانیشتوانى شار پیشان ئه‌دات ، ئێستاش ئه‌و مزگه‌وته له شوێنه‌كه‌ى خوی‌دا پارێزراوه و فراوان و گه‌وره‌تر كراوه هه‌ر به ( مه‌دره‌سه ) به‌ناوبانگه82 .
( شێخ عومه‌رى كوڕى شێخ عوسمانى نه‌قشبه‌ندى –شێخ چیاءالدین 1255-1318ى كۆچى) له كفریه‌وه تێئه‌په‌ڕێ ئه‌میش فه‌رمان ئه‌دات خانه‌قایه‌ك نزیك به(مه‌دره‌سه) دروست بكرێ ، مه‌جید پاشاى بابان كوت‌وپڕ ئهرزێكى ئه‌بێت ئه‌یبه‌خشێت به باربووى دانیشتوانى شار خانه‌قاكه و خانوێك بۆ مه‌لا له ساڵى 1307كۆچی‌دا دروست ئه‌كرێت لهگهڕنهوهدا شێخ چیاءالدین به‌مه زۆر دڵخۆش ئه‌بێت (مه‌لا ئه‌حمه‌د) ى مورید و مهنسوبى خۆى ئه‌كاته مه‌لاى خانه‌قا و له‌وێ به‌جێى ئه‌هێڵێت 83.
له كفرى جوله‌كه‌كان قوتابخانه‌ى تایبه‌تى خۆیان به‌جێهێشت و چوونه قوتابخانه حكومیه‌كان 84.
له سه‌رده‌مى عوسمانی‌دا دوو قوتابخانه‌ى سه‌ره‌تایى (صبیان مه‌كته‌بى ) و یه‌ك روشدیهى ناوه‌ندى هه‌بووه ئه‌م قوتابخانانه له‌ساڵانى 1914 تا 1920 داخرابوون85. حوجره و مزگه‌وت / مه‌لا و فه‌قێ . مامۆستاى مزگه‌وت و فه‌قێكان و ئه‌وانه‌ى نزیك و لهدهوروبهرى حوجره‌دا بوون كاریگه‌رى گه‌وره‌یان له سه‌ر پێكهاتن و پێشكه‌وتنى رۆشنبیر هه‌بوو ، مه‌لا و فهقێهكان ته‌نها كه‌سانێك بوون پیشه‌یان خوێندن و نوسین بوو ، ئه‌وان بره‌ویان ده‌دا به‌نوسین و خوێندن به زمانى كوردى ، لاى مامۆستاى مزگه‌وت و له حوجره‌دا جگه له كتێبه‌كانى ( فقه شریعه‌ت ) كتێبى شیعر و ئه‌ده‌بى چاپكراویان ده‌نوسى ، جگه له مه‌لاكان كه ده‌رسیان ده‌ووته‌وه و فه‌قێكان كه بۆ وه‌رگرتنى پله‌ى عیلمى و دهرجهى مه‌لایه‌تى دێ به دێ و شار به‌شار ده‌گه‌ڕان ، كه‌سانى كه‌ش هاتووچۆى حوجره‌یان ده‌كرد و تێكه‌ڵاو به فه‌قێ یه‌كان و ژیانى ئه‌وان ده‌بوون و بابه‌تى به‌كه‌ڵك فێرده‌بوون و ده‌ورێكیان ده‌گێڕا له بڵاو كردنه‌وه‌ى رۆشنبیرى سه‌رده‌مه‌كه‌دا86 .
خوێندن به زمانى توركى و به پیتى عه‌ره‌بى بووه ، له سه‌رده‌مى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانیدا پرۆسه‌ى خوێندن راوه‌ستا ، كاتێك ئینگلیز عێراقى خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆى و ولایه‌تى موسڵى لكاند به عێراقه‌وه له ساڵى 1921 قوتابخانه‌یه‌كى سه‌ره‌تاى له شارى كفرى كرده‌ووه كه به قوتابخانه‌ى ئینگلیز ده‌ناسرا 87.
ناوچه‌ى جوگرافى له‌هجه‌ى زمانى كوردى سۆرانى بریتیه له مه‌هاباده‌وه بۆ بۆكان ، سه‌قز ، سنه ، كه‌نگاوه‌ر ، سه‌حه‌نه له كوردستانى ئێران هه‌ولێر و كۆیه و كه‌ركوك و دووز خورماتوو سلێمانى و كفرى و كه‌لار و شاره‌زوور له كوردستانى عێراق 88.
شێوازى ئاخاوتن و قسه‌كردنى ئه‌م ناوچه‌یه به شێوه‌ى گه‌رمیانى – گه‌رمه‌سێر ، جیاوازییه‌كى ئه‌وتۆى نییه له‌ته‌ك زارى سلێمانیدا ، له كفرى ، كه‌لار ، قه‌ره‌ته‌په ، كه‌ركوك كه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر شێوه زارى كرمانجى ناڤه‌ند – ناوه‌ند89 .
پێش ئه‌وه‌ى كاره‌با و رادیۆ له ناودابێت له چاخانه‌كاندا شه‌وان كتێبى ( رۆسته‌م و زاڵ) ئهخوێندرایهوه له‌م بواره‌دا شاعیر خه‌لیل منه‌وه‌ر * ناوبانگى ده‌ركردبوو 90.
كه هه‌واى سه‌ربه‌ستى و ئازادى ناوچه‌كه‌ى گرته‌وه خوالێخوشبوو ( مسته‌فا ئه‌فه‌ندى مال الله ) كه به ( مسته‌فا رێژى *) ناوبانگى ده‌ركرد بوو لقێكى له ( ئیتحاد‌و ته‌ره‌قى ) له‌م شاره كرده‌وه‌و ده‌یان كه‌سى له‌گه‌ڵ بوو ، بڵاوكراوه‌كانى ئه‌و رێكخراوه له ئه‌سته‌مبوڵه‌وه به ده‌ستیان ده‌گه‌یشت 91.
له‌ناو شاردا چه‌ند دیوهخانهیهك هه‌بوو ئێواران رۆشنبیران و ناودارانى شار ئه‌چوون له‌وێ یه‌كتریان ده‌بینى و قاوه‌ى تاڵیان ئه‌خوارده‌وه و ده‌نگوباسیان بۆ یه‌كتر ئه‌گێڕایه‌وه له‌وانه دیوه‌خانه به‌ناوبانگه‌كه‌ى ( مجید پاشا )* و ( سید محسن ئاغا )**بوو92.
ژماره‌یه‌ك شاعیر له ناوچه‌ى كفریدا هه‌بوو كه یان لهكفریدا له دایك بوون یان شوێنه‌كانى دیكه‌وه هاتبوون له‌وه‌ى نیشته‌جێ بوون وه‌ك خلیل منه‌وه‌ر ، مه‌لا مسته‌فا باوكى عبدالله خه‌تیب ، مسته‌فا رێژى ، ئه‌حمه‌د شاكه‌لى* و ….. چه‌ندانى تر 93.
په‌راوێزه‌كان :-
44- مسته‌فا نه‌ریمان – بیرهوهریهكانى ژیانم – ل17 .
45- سیسیل جۆن ئیدمۆندس _ س . پ – ل338 .
46- ئه‌حمه‌د حه‌مید گه‌رمكى – شارى خورماتوو – كورته‌یه‌كى جوگرافى ، مێژووى ، ئیداریى نه‌ته‌وه‌ى – چاپخانه‌ى روون – سلێمانى – ساڵى 2005- ل44- 45 .
47- دكتور نورى تاڵه‌بانى – ناوچه‌ى كه‌ركووك هه‌وڵى گۆرینى بارى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌م ناوچه‌یه – وه‌رگێڕانى بۆ كوردى محه‌مه‌دى مه‌لا كه‌ریم – چاپخانه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده 2004 –ل52 .
* گۆڕه‌كه له سه‌ر گردێكه به‌ناوى سنیدج له چیاى حه‌مرین بۆ زایاتر زانیارى بڕوانه كتێبى ؛ مكرم الطالبانى – ابراهیم خان ثائر من كردستان ـ مطبعه اسعد- بغداد 1971 – ص 101.
48- عبدالرقیب یوسف – حدود كردستان الجنوبیه تاریخیاو جغرافیاخلال خمسهالاف عام- الوزاره الثقافه والاعلام اقلیم كردستان ــ سلیمانیه – طبعة الاولى – 2005- ص262 .
49- محه‌مه‌د سه‌عید سۆفى – س.پ – ل 220 .
50- مكرم الطالبانى – م . ن – ل9 .
51- دكتور نورى تاڵه‌بانى – س .پ – ل52 .
52- عه‌لى سه‌یدۆ گه‌ورانى – له عه‌ممانه‌وه بۆ ئامێدى گه‌شتێك به كوردستانى باشووردا – وه‌رگێڕانى تالیب به‌رزنجى – ده‌زگاى چاپ و په‌خشى سه‌رده‌م – سلێمانى ساڵى 2000- ل45 .
53- كه‌ركوكى چله‌كان یان كه‌ركوك له كتێبه‌كه‌ى مه‌جید فه‌همى حه‌سه‌ن – كه‌ركوك گۆڤارێكى روناكبیرى گشتى وه‌رزییه – كۆمیته‌ى باڵاى ئاواره‌كان و كۆمه‌ڵه‌ى روناكبیرى كۆمه‌ڵایه‌تى پارێزگاى كه‌ركوك به هاوبه‌شى ده‌رى ده‌كات – ژماره (1) هاوینى 1999 – ل 120 – 121
54- مه‌لا جه‌میل رۆژبه‌یانى – مێژووى توركمان و تورك له كوردستانى خواروودا سه‌رژمێریان –كه‌ركوك – گۆڤارێكى روناكبیرى گشتى وه‌رزییه – ژماره (1) – ساڵى حه‌وته‌م ، هاوینى (2005) – ل13 .
55- د‌یڤید ماكداول – س .پ – ل 366 .
56 – دكتور نورى تاڵه‌بانى – س .پ –ل38 .
57– پرۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز – كوردانى سهرگردان و برا موسوڵمانه‌كانیان _ وه‌رگێڕانى S.K –له بڵاو كراوه‌كانى ناوه‌ندى راگه‌یاندنى كۆمه‌ڵه‌ى خوێندكارانى كوردستان – زستانى 1998 – ل112.
58-. سه‌باح ئارام – شۆڕشى ئیبراهیم خانى ده‌لۆ و خوێندنه‌وه‌یه‌كى نوێ – س.پ – ل 88 .
59- مارك سایكس – هۆزه‌كانى كورد – به‌شى دووه‌م – وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنى حسین جاف- دارالحریه للطباعه – بغداد- 1992 –ل22 .
60 ــ محه‌مه‌د مه‌ردۆخى – مێژووى كورد و كوردستان – وه‌رگێڕانى عه‌بدول كه‌ریم محه‌مه‌د سه‌عید – چاپخانه‌ى اسعد – بغداد – ساڵى 1991 – ل144 .
61- العشائر الكردیه – ترجمه و علق علیه – فۆاد حمه خورشید – مطبعه الحوادپ – بغداد 1979- ص 34 .
62- المحامى عباس العزاوى – عشائر العراق -2- الكردیه – مطبعه المعارف – بغداد – سنه 1366 هجریه– 1947م – ص ص 165- 167 – 170.
63- العشائر الكردیه – م . ن – ص 47 .
*- جیمس بیلى فره‌یزه‌ر (1783 – 1856) گهڕیدهیهكى سكۆتلاندى ، ساڵى 1834 واته دواى ریچ به 14 ساڵ ، به‌كارێكى دیبلۆماسى گهشتَكى درێژ له ئه‌سته‌مبوڵه‌وه بۆ ئێران ئه‌كا ، بۆ زیاتر زانیارى بڕوانه ؛ نه‌وشێروان مسته‌فا ئه‌مین – میرایه‌تى بابان له نێوان به‌رداشى رۆم و عه‌جه‌م دا – چاپى دووه‌م سلیمانى – حوزه‌یرانى 1998- چاپه‌مه‌نى خاك – ل 181 – 182 .
64- ــ محه‌مه‌د مه‌ردۆخى – س.پ- ل 145.
65- سیسیل جۆن ئیدمۆندس – س.پ – ل339 .
66- احمد خواجه – چیم دى –چاپخانه‌ى كامه‌ران- سلێمانى – ساڵى 1970- ل21 .
67- دیدار له‌گه‌ڵ (مه‌عسوم ئه‌نور مائى ) دانیشتوى پارێزگاى دهۆك – له دایك بووى ساڵى 1939 .
68- ئه‌حمه‌د حه‌مید گه‌رمكى – س .پ - ل 105.
69- . محه‌مه‌د مه‌ردۆخى – س.پ – ل 149.
70- العشائر الكردیة - م . ن – ص 140.
71- – المحامى عباس العزاوى – م .ن – ص 176 .
72- سه‌رهه‌نگ عه‌بدولوه‌حید – كورد و نیشتمانه‌كه‌ى - سه‌لاحه‌ددینى عه‌باسى كردویه‌تى به فارسى ئاكۆ غه‌ریب له فارسیه‌وه كردوهتى به كوردى – چاپخانه‌ى خاك – ساڵى 2000 - ل 118.
73- المحامى عباس العزاوى –م .ن -ص ص49- 50 – 51 .
74- محه‌مه‌د سه‌عید سۆفى – س.پ – ل 220 .
75- محه‌مه‌د مه‌ردۆخى – س.پ – ل 149.
76- حه‌سه‌ن عه‌لى سه‌لیم و كه‌مال نورى مه‌عروف - تیشكێك بۆ سه‌ر گوندى كوڵه جۆ و شوێنه‌واره‌كانى – بانه رۆژ- گۆڤارێكى رۆشنبیرى گشتیه – كۆمه‌ڵه‌ى روناكبیرى كه‌ركوك ده‌ریده‌كات – ژماره 21 – ل83.
77- – العشائر الكردیة – م . ن – ص 61.
78ـ له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج – كورد و كه‌ركوك - به‌رگى یه‌كه‌م ده‌زگاى چاپ و په‌خشى سه‌رده‌م – ساڵى 2002 – ل130.
79- العشائر الكردیه – م . ن- ص 140 .
80 – مكرم الطالبانى – م . ن – ل21
81– شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لى – بزوتنه‌وه‌ى رۆشنبیرى له گه‌رمیان – بانه رۆژ – گۆڤارێكى رۆشنبیرى گشتیه – كۆمه‌ڵه‌ى روناكبیرى كه‌ركوك ده‌ریده‌كات – ژماره -11-تشرینى یه‌كه‌مى 2004- ل 20 .
82- مسته‌فا نه‌ریمان ؛شۆڕشى ئیبراهیم خانى ده‌لۆ 1920 – ل 59.
83- مسته‌فا نه‌ریمان ؛شۆڕشى ئیبراهیم خانى ده‌لۆ 1920 – ل 60.
84- المس غیر ترود بیل – فصول من تاریخ العراق القریب – ترجمه جعفر الخیاط – مطبعه دار الكتب – بیروت لبنان – ص 311.
85- مسته‌فا نه‌ریمان – بیرهوهریهكانى ژیانم – ل17.
86- شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لى – بزوتنه‌وه‌ى رۆشنبیرى له گه‌رمیان – بانه رۆژ – س . پ – ژماره -11-تشرینى یه‌كه‌مى 2004- ل 21.
87- سهیل خورشید عزیز- م . ن – ص 64.
88- هادى ره‌شید به‌همه‌نى – په‌یامى هه‌ورامان – چاپخانه‌ى ژین– هه‌ولێر – چاپى یه‌كه‌م – ساڵى 2001 ز – 2701 كوردى – ل 269 .
89- كه‌ریم زه‌ند – سوڕى ژیان – تۆمارى ته‌مه‌ن – ئه‌رشیف 4 – چاپخانه‌ى ژیر – كوردستان سلێمانى – ساڵى 2003 – ل 56 .
* خلیل منه‌وه‌ر( 1863 – 1923 ) و له هۆزى كاكه‌ییه نزیكه‌ى چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له كفرى ژیاوه شیعره‌كانى شقڵى جه‌ماوه‌رى پێوه دیاره ، بڕوانه ؛ مسته‌فا نه‌ریمان – بیرهوهریهكانى ژیانم – ل21 .
90- مسته‌فا نه‌ریمان – بیرهوهریهكانى ژیانم – ل14.
* مسته‌فا رێژى یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه‌كانى شارى كفرى و تاكو ئێستاش وه‌چه‌ى له كفریدا ده‌ژێن بۆ زیاتر زانیارى بڕوانه مه‌لا جه‌میل رۆژبه‌یانى – مێژووى توركمان و تورك له كوردستانى خواروودا سه‌رژمێریان –كه‌ركوك 25 – گۆڤارێكى روناكبیرى گشتى وه‌رزییه – ژماره (1) – ساڵى حه‌وته‌م ، هاوینى (2005) – ل7 .
91- مسته‌فا نه‌ریمان – بیرهوهریهكانى ژیانم - ل15.
* مه‌جید پاشا كوڕى قادر پاشاى بابانه ، له‌سه‌رده‌مى ئه‌م زاته‌دا ده‌سه‌ڵاتى بنه‌ماڵه‌ى بابان له كفرى و ده‌وروپشتى بناغه‌یان پته‌و بوو . بۆ زیاتر زانیارى بڕوانه ؛ مسته‌فا نه‌ریمان – قهمهر به‌گله‌ر ئه‌ڵماس – نه‌وشه‌فه‌ق – مانگانهیهكى رۆشنبیرییه ده‌زگاى شه‌فه‌قى رۆشنبیرى له كه‌ركوك ده‌رى ده‌كا – ژماره (20) تشرینى دووه‌مى 2004 – ل 67 .
** سید محسن ئاغا له سهیدهكانى كفرییه و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كى باش بووه و ئێستا نه‌وه‌كانى جێگاى تقدیرى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ن .
92- مسته‌فا نه‌ریمان – بیرهوهریهكانى ژیانم – ل14.
* شاكه‌ل ئاواییه‌كى سى ماڵییه كه‌وتووته سه‌ر رێگاى (كفرى- كه‌لار) سه‌د ساڵ پتره شاكه‌ل و دێبنه به ده‌ست شێخه‌كانى شاكهلهوهیه . مسته‌فا نه‌ریمان – قهمهر به‌گله‌ر ئه‌ڵماس – نه‌وشه‌فه‌ق – مانگانهیهكى رۆشنبیرییه ده‌زگاى شه‌فه‌قى رۆشنبیرى له كه‌ركوك ده‌رى ده‌كا – ژماره (20) تشرینى دووه‌مى 2004 – ل 67 .
93- سهیل خورشید عزیز- م . ن –ص65 .
به‌شێكه له‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى پێشكه‌شم كرد به به‌شى مێژووى كۆلیجى ئه‌ده‌بیاتى زانكۆى سه‌لاحه‌دین .