شارى كفرى له نێوان ساڵانى (1918ـــ1921) … به‌شى سێیه‌م
husin966@yahoo.com
ته‌وه‌رى سێیه‌م ؛ لایه‌نى ئابوورى؛
أ- گرنگى شوینى كفرى له‌رووى هاتووچۆو بازرگانییه‌وه :
شارى كفرى له دێر زه‌مانه‌وه و له سه‌ره‌تاى دروست بوونیه‌وه شوێنێكى ستراتیژى بووه بۆ ئاڵوێر كردنى كاڵا بازرگانیه‌كان بهمهئواو قۆناغێ گرنگ ده‌ژمێردرا بۆ حه‌سانه‌وه و كڕین و فرۆشتنى كاڵا و شمه‌كه بازرگانیه‌كان كه له ناوچه جیا جیا كانه‌وه روویان ده‌كرده ئه‌و شاره .
سلێمانى و كفرى و كه‌ركوك به سێ شارى كورده‌وارى گرنگ ده‌ژمێرێن له رووى په‌یوه‌ندى بازرگانیه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدادا94 .
كفرى له كفرى كۆن و گونده‌كانى ده‌وربه‌ریه‌وه گوازراونه‌ته‌وه ، شوێنى ئێستاى ، ئه‌م شارۆچكه‌یه زۆر بایه‌خدار و گرنگ بووه ، چونكه سه‌رده‌مانێك سه‌ره رێى كاروانى بازرگانى نێوان كوردستان و به‌غدا و ووڵاتانى ده‌وروبه‌ر بووه ، به‌ڵام دواتر ئه‌م گرنگییه‌ى جارانى نه‌ماوه به هۆى رێگا گۆڕین و قۆناغ گواستنه‌وه كفرى خان و هێڵى شهمهنهدهفهرى لێ‌بوو 95.
هه‌ر كاروانێك به بار و بارخانه‌ى قورس كوتاڵى ئاڵ و واڵاوه و به‌بارى خورما و توتن و پێسته و خواردمه‌نى وشكه‌وه كراوه‌وه به‌رو ژوور‌و به‌روخوار بڕۆیشتایه ئه‌وا شه‌وێك دووان له كفریدا باریان ئه‌خست و تێكه‌ڵ به دانیشتوانى كفرى ئه‌بوون له رێ و باندا وهڵاخهكانى ناو كاروان یه‌ك له دواى یه‌ك ئه‌ڕۆیشتن ، سوارلهگهڵ سواردا تراتێنى نه‌ئه‌كرد ، یاساوڵه‌كان دابه‌ش ئه‌بوونه ناو كاروانه‌كه ، رێكردن هه‌ر به رۆژ بوو ، رۆژى هه‌شت نۆ سه‌عات ئه‌ڕۆیشتن ، ئێوارێ دائه‌هات له قۆناغدا باریان ئه‌خست و دان و ئالیكیان به وڵاغهكانیان ئه‌دا و خۆیشیان ئهحهسانهوه له رۆژێكدا كاروان په‌نجا تا شه‌ست كیلۆمه‌ترى ئه‌بڕى 96.
له كفریدا چه‌ند كاروانسهرایهكى گه‌وره بۆ حه‌سانه‌وه‌ى قه‌تارچى و بازرگانه‌كانى سه‌ر ئه‌و رێگه‌یه هه‌بوو له هه‌موویان گه‌وره‌تر ( خانى پاشا )* بوو كه مجید پاشاى بابان دروستى كردبوو 97.
سه‌باره‌ت به‌و جێگایه وێڕاى ئه‌وه‌ى كه قه‌زایه‌كى كۆن بووه و خه‌ڵكێكى زۆر له و ناوچه‌دا ده‌ژێن ، به‌هۆى گرنگییه‌كه‌یه‌وه بۆ هاتووچۆ بایه‌خى خۆى هه‌بووه له تێڕوانین و دیدى بریتانیه‌كانه‌وه بۆیه بڕیاریاندا به دامه‌زراندنى پرۆژه‌ى بنیاتنانى هێڵى ئاسنى نێوان دوو زێ و په‌یوه‌ست كردنى به هێڵى ئاسنى ئه‌نادۆڵ( الاناچول ) و ئه‌وروپا ، كه له‌كۆمه‌ڵه پرۆژه‌كانى بیرى پیاوانى داگیر كارى ئه‌وروپا بوو ، له یه‌كى نیسانى 1920 ئیداره‌ى پاشایه‌تى بریتانیا بڕیارى له‌سه‌ردا 98. قه‌ره‌غان* بۆ كنگربانى** نزیك كفرى 33,46 میل بوو99.
ب- كشتوكاڵ ؛
له باشور و رۆژهه‌ڵاتى كفرى چه‌ند پێده‌شتێك درێژ ده‌بێته‌وه كه دانهوێڵهیهكى باش دێننه به‌رهه‌م100 ، ئه‌و پێدهشتهیهى كفرى به گه‌نمى چاك و هه‌روه‌ها به نه‌وتیش زۆر به‌ناوبانگه كه ده‌كه‌وێته ( نفت دا‌غ – كێوه نه‌وتینه ) كه‌وتووه‌ته باشوورى رۆژهه‌ڵاتى دووزخورماتوو و باشورى رۆژئاواى كفرى و حه‌مرین و قه‌ره‌ته‌په‌وه 101 ،جوتیاره‌كان بۆ كشتو‌كاڵى زستانه پشت به ئاوى باران ده‌به‌ستن ، هه‌رچه‌نده ئه‌م ناوچه‌یه ده‌كه‌وێته چواچێوه‌ى ناوچه گه‌رمه‌كانى كوردستان ” گه‌رمیان ” وه باشورى هێڵى باران بارین بۆیه زۆرجار دووچارى ووشكه ساڵى ده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆى ” نه‌هات *” له ناوچه‌كه‌دا 102.
خه‌ڵكى كوردستان هه‌ر له‌كۆنه‌وه ، له‌گه‌ڵ نه‌وتدا ئاشنایه‌تیان هه‌یه . بابه‌گوڕگوڕ و كفرى و مندهلى و شوێنه‌كانى دیكه‌دا ، نه‌وت به شێوه‌یه‌كى سروشتى ، له‌ژێر زه‌وییه‌وه هه‌ڵقوڵاوه و جۆگه‌ى به‌ستوه و له شوێنێكدا له‌سه‌ر زه‌وى وه‌ك گۆمه نه‌وت كۆبونه‌ته‌وه . خه‌ڵكیش به ئامرازى ئاوكێشان ، وه‌كوو كونده و مشكه و گۆزه و ته‌نه‌كه له‌سه‌ر پشتى وهڵاخهكانیان گواستویانه‌وه و بۆ پێویستیه‌كانى ژیانیان به‌كاریان هێناوه ، وه‌كو ئه‌وه‌ى له شه‌وانى تاریكدا ، ماڵه‌كانیان پێ ڕوناككردوهتهوه ، نه‌خۆشى پێستیان پێ چاك كردووه‌ته‌وه ، هه‌ندێك ئامرازى كشتوكاڵ و نێو ماڵیشیا پێ سواغ داوه ، هه‌ندێك جاریش بۆ بازاڕه‌كانیان بردووه هه‌ندێكیان لێفرۆشتووه 103.
كفرى ناوه‌ندى قه‌زاكه‌یه كه ناوچه‌كه‌ى به كشتو‌كاڵى دانه‌وێڵه ناسراوه 104.
————————————————
ج- كانزاكانى قه‌زاى كفرى ؛
له دێى ( ناصالح ) كه به ده دوانزده كیلۆمه‌ترێك ئه‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتى باشورى كفریه‌وه كانێكى خه‌ڵوزى به‌رد هه‌بوو كه‌به ( قیره‌كه) ناوبانگى ده‌ركردبوو ، عوسمانلیه‌كان له سه‌رده‌مێكدا ساڵى نزیكه‌ى ( 150) ته‌ن قیریان لێدهرئههێنا ، له ساڵه‌كانى شه‌ڕى یه‌كه‌مى جیهانى به‌هۆى ئه‌ڵمانه‌كانه‌وه ساڵى نزیكه‌ى هه‌زار ته‌ن قیرى لێدهرئههێنا و ره‌وانه‌ى ( سامه‌ڕا ) ئه‌كرا له‌وێوه به‌شه‌مه‌نده‌فه‌ر ئهنێدرا بۆ ده‌ره‌وه105 .
خه‌ڵوزه بهردینهش وا به ته‌نیشت كفری یه‌وه كه توركه‌كان له گوژمى شه‌ڕى جیهانیدا زۆر سودیان لێوه‌رگرت 106.
له ساڵانى دواتر كه نه‌وت بووه كه‌ره‌سته‌یه‌كى پێویست چه‌ندین تیم هاتنه ناوچه‌كه و بۆ پشكنینى ناوچه‌كه تاكو ئه‌و شوێنانه‌ى كه نه‌وتى تێدایه ده‌ستنیشانى بكه‌ن له زۆر جێگا نه‌وتیان دۆزیه‌وه به تایبه‌ت له گونده‌كانى ( سه‌ید حسین و گڵابات ) به‌ڵام به‌هۆى باردۆخى سیاسیه‌وه نه‌وتیان لێدهرنههێنا كه ده‌كرێت له رۆژگارى ئه‌مڕۆماندا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سوودى لێوه‌ر بگرێت .
د- كارى ده‌ستى و پیشه‌سازى ؛
له بوارى پیشه‌سازیدا ته‌نها چه‌ند جۆرێكى پیشه ده‌ستى له‌م شاره‌دا باو بوون كه زیاتر په‌یوه‌ندیان به كشتوكاڵ و ژیانى جوتیاره‌كانه‌وه هه‌بوو ، وه‌كو دروستكردنى ( گاسن ) و ( هه‌وجاڕ ) و( داس ) و ( بێڵ ) و ( شه‌ن ) ، هه‌روه‌ها پۆشهمهنى وه‌كو فه‌ره‌نجى و رایه‌خ وه‌كو( لباد –كارگه ) و ( كڵاش) كه له په‌ڕۆ و ده‌زووى خورى دروست ده‌كرا ، پیشه‌ى جۆڵایى له ناو ماڵان‌دا باو بوو زیاتر( جاجم ) و ( گڵێم ) و ( به‌رماڵ ) یان دروست ده‌كر ، پیشه‌ى ئاسنگه‌رى له دوكانه بچوكه‌كان ئه‌نجام ده‌درا كه زۆرجار وه‌ستایه‌ك له‌گه‌ڵ شاگردیك یان دووان بهدهمدانى كوره‌و یارمه‌تى دانى وه‌ستا خه‌ریك ده‌بوون ، هه‌ره‌وها پیشه‌ى دارتاشى قه‌یسه‌رى بچوك ، دارتاشه‌كان بهچوستى خه‌ریكى دروستكردنى دهسكى بێڵ و قازمه بوون 107.
له‌ناو شارى كفریدا چه‌ند كارگه‌یه‌كى بچوك بۆ دروست كردنى صابون و قاڵى و پۆپه‌ژمین دروستكردن هه‌بوو ، له ده‌وروپشتى شار ( حه‌وت ئاسیا‌و ) ئاشى ئاو هه‌بوو له هه‌ریه‌كه له‌م ئاسیاوانهدا سێ چوار كه‌س كاریان ده‌كرد به‌سه‌ریه‌كه‌وه له كارگه بچوكه‌كان و باخ و باغچه و ئاسیاوهكان و چاخانه‌كان و حهمامهكاندا زیكهى (200) كریكار و پترونزیكهى (500) خێزان ئیداره‌یان پێ ئه‌كردوو له ناو بازاڕ و قهیسهریهكدا (300) دوكان هه‌بوو108 .
په‌راوێزه‌كان :-
94- عه‌لى سه‌یدۆ گه‌ورانى – س.پ – ل56.
95- محه‌مه‌د سه‌عید سۆفى – س.پ- ل 221.
96- مسته‌فا نه‌ریمان– شۆڕشى ئیبراهیم خانى ده‌لۆ 1920 – ل 56 .
97- مسته‌فا نه‌ریمان – بیرهوهریهكانى ژیانم – ل14.
* خانى( پاشا) تاكو ئێستا پاشماوه‌كه‌ى له كفریدا ماوه‌ته‌وه كه‌وتووه‌ته ناو شارى كفرییه‌وه ئێستا خه‌ریكى نوژه‌ن كردنه‌وه ین . تۆێژه‌ر.
98- . المس غیر ترود بیل – فصول من تاریخ العراق القریب – ترجمه جعفر الخیاگ – مگبعه دار الكتب – بیروت لبنان – ص352.
*مه‌به‌ست له (جه‌له‌ولا)یه شارێكى كورده ، له كوردستانى باشوره و مه‌ڵبه‌ندى ناحیه‌ى جه‌له‌ولایه ، سه‌ر به قه‌زاى خانه‌قینه له پارێزگاى دیاله ، شارێكى كۆنه . بۆ زیاتر زانیارى بڕوانه ؛ یاسین صابر صالح – ئینسایكڵۆپیدیاى گشتى – س.پ – ل 373.
** كنگربان دێیه‌كى سه‌د و په‌نجا ماڵییه و به چوار كیلۆمه‌تر‌ه‌یه‌ك كه‌وتوته رۆژئاواى ( كفرى ) یه‌وه ، زۆربه‌ى دانیشتوانى ئه‌م ئاواییه له هۆزى ( ده‌لۆ ) ى شۆڕشگێڕن و دێیه‌كه خۆى موڵكى بابانه‌كانه . بۆ زیاتر زانیارى بڕوانه ؛ مسته‌فا نه‌ریمان – ئه‌دیبان و نووسه‌رانى كفرى و ده‌ورو پشتى – نه‌وشه‌فه‌ق – مانگانهیهكى رۆشنبیرییه ده‌زگاى شه‌فه‌قى رۆشنبیرى له كه‌ركوك ده‌رى ده‌كا – ژماره (22) كانوونى دووه‌مى 2005 – ل 10 .
99- المس غیر ترود بیل – م . ن- ص 353 .
100– مكرم الگالبانى – م . ن –ص10.
101- عه‌لى سه‌یدۆ گه‌ورانى – س.پ – ل45 .
* نه‌هات ووشه‌یه‌كى كوردیه له ناوچه‌ى گه‌رمیاندا بۆ ئه‌و ساڵانه به‌كار دێت كه باران نابرێت یان كه‌م ده‌بارێت و ده‌بێه هۆى ئه‌وه‌ى كه دانه‌وێڵه‌و دغڵ و دان نه‌یه‌ته به‌رهه‌م . – توێژه‌ر
102- مكرم الگالبانى – م . ن – ص10.
103- د. عه‌بدوڵڵا غه‌فور – جوگرافیاى كوردستان – چاپخانه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده –كوردستان –هه‌ولێر – چ 4 – ساڵى 2005 – ل359 .
104- گه باقر وفۆاد سفر – م . ن – ص 39 .
105 – مسته‌فا نه‌ریمان– شۆڕشى ئیبراهیم خانى ده‌لۆ 1920 – ل 58 -59 .
106- عه‌لى سه‌یدۆ گه‌ورانى – س.پ - ل45 .
107- سه‌باح ئارام – كفرى كونترین شارى ناوچه‌ى گه‌رمیان – س.پ – ل30.
108- مسته‌فا نه‌ریمان – بیرهوهریهكانى ژیانم – ل14.
به‌شێكه له‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى پێشكه‌شم كرد به به‌شى مێژووى كۆلیجى ئه‌ده‌بیاتى زانكۆى سه‌لاحه‌دین .
