ئینسكلۆپیدیاكه‌ى كفرى به‌كوێ گه‌یشت..؟؟..!!
ماوه‌یێك پێش ئێستا، نزیكه‌ى یه‌كدوو مانگێك زیاتر ئه‌بێت، له سه‌نته‌رى رۆشنبیرى كفرى سیمینارێك بۆ نووسه‌ر (عومه‌ر فارس) رێكخرا، له كه‌ركوكه‌وه تا كفرى ده‌شتى له‌به‌ردابوو بۆ ئه‌وه‌ى تروسكایێك به‌م شاره بنده‌سته ببه‌خشێ، به‌ڵام نه‌یزانى پێویسته به‌چه‌ندێ به‌كفرى گه‌یشتووه سه‌د ئه‌وه‌نده‌ى تریش له‌گه‌ڵ خۆیدا بێنێت تا خه‌ڵكى به‌ده‌میه‌وه بێت، ئه‌و به‌ڕێزه هاتبوو پرۆژه‌یێكى رۆشنبیریى مێژوویى بۆ ئه‌م شاره پیره ئه‌نجامبدات، به‌ڵام خه‌ڵكانى ئاماده‌بووى سیمیناره‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ى قاسه‌كانیان هیچى تیا نه‌مابێت پێش هیچ هه‌ناسه‌یێك داواى به‌خشیش و هاوكارییان له‌و به‌ڕێزه ده‌كرد تا هاوكارى لێوه‌ربگرن بۆ یارمه‌تیدانى!. ئاخر ئه‌و نووسه‌ره..! كام نووسه‌ر له‌م وڵاته‌دا كۆمپانیاێكى هه‌یه، به ته‌واوى بێویژدانى رووى كردۆته ئه‌م به‌ناو رۆشنبیرانه‌ى گه‌رمیان. Read more…

