شارى كفرى له نێوان ساڵانى (1918ـــ1921) … به‌شى چواره‌م
husin966@yahoo.com
ته‌وه‌رى چواره‌م ؛ لایه‌نى سیاسى
أ – بارودۆخى كوردستان له‌سه‌روه‌ختى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانیدا ؛
مێژووى شارستانیه‌ته‌كانى تازه و بلۆك به‌ندى جیهان و ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و شێوه‌ى بنه‌ما ماتریالى و ژێرخانى كۆمه‌ڵگاى كوردى و ره‌وتى ئاڵ‌و گۆڕى ناسروشتى ده‌روونى كۆمه‌ڵگاى كوردى ، كاردانه‌وه‌یه‌كى پێچه‌وانه‌ى لهسهرخانى شۆڕش و راپه‌ڕین و بهرنگاربوونهوهكانى گه‌لى كورددا ده‌بینن ، چونكه شۆڕش و راپه‌رین له ئه‌ستێره‌یه‌كى تره‌وه دروست نابێت ، به‌ڵكو زاده و هه‌ڵهێنجراوى ناوهه‌ناوى كۆمه‌ڵه و دروست گوزارشت له بارى ره‌نگدانه‌وه‌ى كێشه و ناڕهزایهكانى كۆمه‌ڵگا ده‌كات 109.
پاش سه‌ركه‌وتنى شۆڕشى ئۆكتۆبه‌ر گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و نزیك به‌گه‌لى كوردیشه‌وه بۆ به ده‌ستهێنانى رزگارى و ئازادى كه‌وتنه خۆ و دژى ئیمپریالیزم ، داگیركه‌ران و كۆنه په‌رستان خه‌باتیان به‌رپا كرد و به رقێكى ئه‌ستورتر بۆ پێشه‌وه هه‌نگاویان نا 110 كارنامه‌ى خه‌باتكردن له پێناو ئازادی‌دا بووه میتۆدێك بۆ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ى كه تاكو ئه كاته مافخوراو ژێر ده‌سته‌یى ووڵاتانى دیكه بوون .
له سه‌روه‌ختى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانیدا ته‌رازووى جه‌نگ له قازانجى هاوپه‌یمانان بوو بۆیه رۆژ له‌دواى رۆژ هێزه‌كانیان له پێشڕه‌وى كردن‌دا بوو بۆ گرتنى رووبه‌رێكى زیاتر ، هێزه ئینگلیزه‌كان كه خه‌ریكى راونانى هێزه شكاوه‌كانى دوژمن له قه‌راخ دیجله بوون ، گه‌یشتبوونه ” قیاره” له چل مایلى باشورى موسلأ . ئه‌و هێزانه ده‌ستیان به‌سه‌ر زنجیره شارۆچكه‌یه‌كى نێوان شارى خانه‌قین و ئاڵتون كوپرى دا گرت . له‌نێوان ئه‌و شارۆچكانه‌دا ، كفرى له 28ى ئا‌پریل ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراو كه‌ركوك و شارۆچهكهكانى ده‌وربه‌رى له 7ى مای كه دواى چۆڵكرابوونهوه ، به‌ڵام سه‌ر له‌نوێ پێنج رۆژ به‌ر له‌ته‌واو بوونى شه‌ڕ داگیركرانهوه 111.
له كاتێكدا توركه‌كان له باكوره‌وه سه‌ركه‌وتنیان وه‌ده‌ستهێنا ئینگلیزه‌كان هه‌وڵیاندا له باشوره‌وه شوێن پێیان له‌ق بكه‌ن بۆیه ژنرالأ مارشاڵ هه‌وڵیدا هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى دنستهرڤیل به‌هێز بكات چونكه رێگاى نێوان هه‌مه‌دان و قه‌سرى شیرین بۆ به‌ریتانیه‌كان مه‌ترسیدار بوو ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ى ئه‌ڵمان و توركه‌كان له نزیك كفرى ده‌یانكرد بۆ بزواندنى هۆزه‌كانى رۆژهه‌ڵات كاریگه‌ریان له سه‌ر ئه‌و رێگایه هه‌بوو بۆیه ژنرالأ مارشاڵ بڕیارى دا هێزه‌كانى تورك له قه‌ره‌ته‌په و كفرى دوزخورماتوو دهرپهڕێنى و ده‌ڤه‌ره‌كه بن ده‌ست بكات 112.

یه‌كه‌مین جه‌نگى جیهان به تێكشكانى ئه‌ڵمانیا و ده‌وڵه‌ته‌كانى محوه‌ر كۆتایى هات ، سه‌ڵته‌نه‌تى عوسمانى پارچه پارچه كرا و بریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریكا وه‌ك سێ ده‌وڵه‌تى زلهێزى دنیا له مه‌یدانى جه‌نگه‌كه ده‌رچوون و دنیایان به گوێره‌ى قازنج و بهرژوهندهیه ئابورى ، سیاسى و سترایجیهكانى خۆیان سه‌رله نوێ دابه‌شكرده‌وه . شه‌ڕ وه‌ستانى مۆدروس كه‌له 30-9-1918 مۆركرا مافى دا به ده‌وڵه‌ته سوێند خۆره‌كان هه‌ر شوێنێكى ستراتیجى ، كه ئاسایشى سوێندخۆران بخاته مه‌ترسیه‌وه ، داگیرى بكه‌ن . هه‌ر به‌م پێیه‌ش هه‌ردوو ویلایه‌تى به‌سره و به‌غدا درا به بریتانیا به‌ڵام بریتانیا مرخى له ویلایه‌تى موسلأ ( كوردستانى باشور ) خۆش كردبوو ، چونكه ده‌یزانى ناوچه‌كه بایه‌خێكى ئابوورى زۆرى هه‌یه و خاوه‌ن پترۆڵێكى زۆره ، بۆیه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى قۆسته‌وه كه فه‌ره‌نسا له گێژهنگى هه‌ندێ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌دا ده‌تلایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى زۆر بۆ فه‌ره‌نسا بێنێ و ویلایه‌تى موسڵى لێ داببڕێ .
ئه‌وه بوو له 1-12-1918 دا لوید ژورژى سه‌ره‌ك وه‌زیرانى بریتانیا توانى كلیمانسۆى سه‌ره‌ك وه‌زیرانى فه‌ره‌نسا له‌خشته به‌رێت كڵاوى له‌سه‌ر بكات و په‌یمانى سایكس بیكۆى پێبگۆرێ به جۆرێكى وا كوردستانى باشور به‌ر بریتانیا بكه‌وێ 113.
له دواین ساڵى ئه‌م شه‌ڕه‌دا ئیتر پێى نابووه ولایه‌تى (موسڵ )ه‌وه ، له‌م ده‌وره‌دا له رووى خراپه و زوڵم و كرده‌وه‌ى ناره‌واى كاربهدهستهكانى حكومه‌تى عوسمانى و ناڕاستى و ناپاكى به‌شى زۆرى مهئمورهكانى عه‌سكه‌رى و مه‌ده‌نیه‌وه خه‌ڵكى به جارێك روویان له حكومه‌ت وه‌رگێڕابوو ، جگه له‌مه‌ش به ناوى ( ئیعاشه )ى له‌شكره‌وه هه‌رچى خواردهمهنى و ئازوقه‌ى فه‌قیر و هه‌ژار هه‌بوو به تایبه‌تى هى دێهاتى و لادێییه به‌سته‌زمانه‌كان به‌بێ دوایهاتن و هه‌ر رۆژه به بیانویه‌ك ، واته جارێك به ناوى ( موبایعه) و گاهێك به‌ناوى ( ئیعانه )وه زه‌وت و تاڵان ده‌كران .
به‌شى زۆرى ئه‌مانه ئه‌دزرا و له‌ناو كاربه‌ده‌ست و گه‌وره بێمروه‌ت و ناپاكهكاندا به‌ش ئه‌كراو به‌شێكى زۆر كه‌مى ئه‌گه‌یشته عهمارهكانى میرى كه ئه‌درا به سه‌ربازه‌كانى له‌شكر یا به ژن و ماڵ و منداڵى مه‌ئموره‌كان و ئه‌و ئه‌فسه‌رانه كه خۆیان له سه‌نگه‌ره‌كاندا سنگیان ئه‌نا به به‌ر گولله‌وه .
دیاره ئه‌مه‌ش كه‌ڵكێكى ئه‌وتۆى نه‌ئه‌گرت و چ ئه‌هالى و چ سه‌ربازه‌كانى له‌شكر رۆژ له دواى رۆژ ئه‌كه‌وتنه حاڵى خراپتره‌وه برسیتر و رووت و قوتتر ئه‌بون و ئینسانى زۆر دڵڕه‌قیش به‌زه‌ى پێیاندا ئه‌هاته‌وه 114.
كورده‌كانیش وه‌ك گه‌لانى دیكه‌ى بنده‌ستى دهستهڵاتدارێتى عوسمانى ، وه‌ك عه‌ره‌ب و ئه‌رمه‌ن ، ئاواتیان دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ بوو كه هه‌موو پارچه‌كانى كوردستانى له‌ت له‌تكراو بگرێته‌وه ، به‌ڵام ته‌ونى ته‌ڵه‌كه و پیلانى كۆڵۆنیالیزمانه كه ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان له‌بنه‌وه دهیانچنى بۆ ئه‌وه‌ى گه‌لانى چه‌وساوه بخه‌نه داوه‌وه ، ئه‌و ئاواتانه‌ى دامركانده‌وه ئه‌ویش لهپشتگیرى كردن له بهشینهوهى كوردستان به‌سه‌ر سێ به‌شى گه‌وره‌دا ، به‌شێكى ئێرانى و یه‌كێكى توركى سێیه‌مى عێراقى سه‌ره‌ڕاى چه‌ند به‌شێكى بچووك له ئه‌رمینیا و سوریا 115 .
هێزه‌كانى به‌ریتانیا له 31ى تشرینى یه‌كه‌مى 1918 دا هاتنه ناو شارى كه‌ركوك سوپاى به‌ریتانیا ، كاتى خۆى ، له 17 ئایارى 1918دا به‌سه‌ركردایه‌تى ژنراڵ ( مارشاڵ ) ئه‌م شاره‌ى داگیر كردبوو به‌ڵام له 27هه‌مان مانگدا چۆڵى كردوو پاشان له دوا دواى تشرینى یه‌كه‌مى هه‌مان ساڵدا ، هه‌ر كه په‌یمانى جه‌نگ وه‌ستاندنه ناوبراوهكهى مۆدرۆس مۆركرا، گه‌ڕایه‌وه بۆى و داگیرى كرده‌وه116.
دواى بڕانه‌وه‌ى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانى ئینگلیزه‌كان به‌رده‌وام بوون له هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانیان تاكو به ته‌واوى كوردستانى عێراق بخه‌نه ژێر ركێفى خۆیانه‌وه ، هێزێكى گه‌وره‌ى ئینگلیز له كۆتایى حوزه‌یرانى ساڵى 1919 پێشڕه‌وى كرد به‌ره‌و ناوچه‌ى ده‌ربه‌ند* رۆیشتن وه بهجوڵهیهكى پێچ خواردوى گه‌وره ئابڵۆقه‌ى شۆڕشگێڕانى دا، شێخ مه‌حمودى حه‌فید و هه‌ندێك له هاوكارانى ده‌ستگیر كران به ده‌ست به‌سه‌رى ره‌وانه‌ى به‌غداد كران و پاشتر سێخ مه‌حمود ره‌وانه‌ى هندستان كرا كه به شێوه‌ى دیلى تاكو ساڵى 1922 مایه‌وه117ئه‌مه‌ش به‌مه‌رامى دامركاندنه‌وه‌ى ئه‌و بزاف و جوڵانه‌وه نهتهوایهتیانهى كه گه‌لى كورد بۆ به چنگ خستنى خواسته مرۆى و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانى تێده‌كۆشا تاكو ته‌گه‌ره له ره‌وتى ئه‌و كاروانه سه‌ربه‌خۆیخوازه بده‌ن .
ب -هه‌ڵس و كه‌وتى داگیركه‌ران لهكفریدا :
سوپاى به‌ریتانى له به‌ره‌كانى باكورى رۆژهه‌ڵاته‌وه پێشڕهویهكى به‌رچاوى كرد و توانیان له رۆژى بیست و هه‌شتى نیسانى ساڵى 1918 بچنه ناو شارى كفریه‌وه وه پاش رۆژێك توانیان شارى دووز خورماتوو داگیربكه‌ن . پاش داگیر كردنى كفرى ئینگلیزه‌كان بانگه‌شه‌ى ئه‌ویان ده‌كرد كه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانى كه‌ركوك و سلێمانى بكه‌ن 118.
ئینگلیزه‌كان له‌سه‌روه‌ختى داگیر كردنى كوردستاندا شارى كفرییان كردبووه مه‌ڵبه‌ندێكى چه‌وساندنه‌وه و ئازاردانى خه‌ڵكى و باج و بێگارێكى زۆریان خستبووه سه‌رشانى خه‌ڵكى ناوچه‌كه ، له ئه‌نجامى ئه‌مه‌دا خه‌ڵكى سكاڵاى خۆیان برده لاى برایم خانى ده‌لۆ بۆ سه‌رزنشت و ئامۆژگارى كردنى جێگرى حاكمى سیاسى به‌ریتانیا و ده‌ست و پَیوهندهكانى ، چه‌ند جارێك ده‌نگى ناڕه‌زاى خه‌ڵكى به (سلمۆن)ى به‌رپرسى ناوچه‌كه راگه‌یه‌ندرا ، به‌ڵام بێهوده بوو ، چونكه ئه‌وان بۆ مژینى شیله‌ى گیانى خه‌ڵكى و دزینى سه‌روه‌ت و سامانى كوردستان هاتبوون بۆیه بێ به‌زه‌یان ده‌هاتنه وێزه‌ى دانیشتوانى ناوچه‌كه 119.
به‌ریتانیا پاش گه‌یشتنى به ناوچه‌كه به‌و شێوه‌یه كارى كردووه كه ده‌ڵێ ( په‌رتكه و زاڵبه ) بۆیه له‌نێو عه‌شیره‌ته‌كاندا ویستویه‌تى هه‌ندێك وه‌ك دوژمن و هه‌ندێك وه‌ك دۆست نیشان بدات 120 ، به‌م سیاسه‌ته‌ش توانى هه‌ندێك كه‌س بۆ لاى خۆى رابكێشێ و بیكات به دار ده‌ست و ده‌سكه‌لاى خۆى تاكو پایه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى خۆى له ناوچه‌كدا بچه‌قێنێ و نه‌یاره‌كانى خۆى پێ سه‌ركوت بكات ، هه‌وڵى حه‌مید به‌گ تاڵه‌بانى بۆ كارا كردنى ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندى به‌ریتانیا له سنورى كفرییدا دیار بوو121.
ئینگلیزه‌كان پاش داگیركردنى ( كفرى ) سه‌ربازگه‌یه‌كیان له‌نێوان ( ئهسكى كفرى ) و ( كنگربان) دا دامه‌زراند ، هێزى سه‌ره‌كیان له‌وێ جێگیر كرد ، (ج.ئیج. سالمۆن) كرا به جێگرى حاكمى سیاسى ، ( سارجن مێجر) جوولهكهیهكى بریتانى بوو هه‌میشه كوتهكێكى به‌ده‌سته‌وه بوو له‌به‌ر ئه‌مه به ( ئه‌بو چۆماغ ) له نێو خه‌ڵكیدا ناوبانگى ده‌ركردبوو ، یاریده‌ده‌رى ( سالمۆن ) بوو ، دووه‌میان ئه‌فسه‌رێكى تر بوو ساچمه زهنێكى به‌شانه‌وه بوو به بیانوى سه‌گ كوشتنه‌وه به كوچه و كۆڵانه‌كانى ناو شاردا ئه‌سوڕایه‌وه ، هه‌ردوو ئه‌فسه‌ره‌كه له وه‌خت و ناوه‌ختدا به ناوشاردا ده‌سوڕانه‌وه ، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان له‌سه‌ر جۆگه ئاوه‌كه‌ى كفرى چاو پێبكهوتایه ده‌ست نوێژ ئه‌شوا، ئه‌وا دایان ئهپڵۆسى ، به‌سه‌ر منداڵ و ئافرهتیشا ئه‌یان شاخاند گوایه ئاوى جۆگه‌كه‌یان لێخن كردووه ، له‌ناو بازاڕدا ئه‌بوایه خه‌ڵك له‌به‌ریان هه‌ڵسێ ، دانیشتوانى شار له‌كارو كرده‌وه‌ى پیاوه‌كانى ( سالمۆن ) زۆر دڵ په‌ست بوون 122.
پاشاگه‌ردانى و سه‌ركوتكردنى بێ چه‌ندو چونى كورد له‌لایه‌ن چه‌وسێنه‌ران و داگیركه‌رانه‌وه جێگاى نه‌فره‌تى زۆرترى كورد بوو پاشان بووه هه‌وێنى راپه‌ڕین و جوڵانه‌وه‌ى چه‌كدارى له سه‌رانسه‌رى كوردستاندا ، جوتیاران باجیان نه به ده‌وڵه‌ت و نه بهدهرهبهگهكان ده‌دا و سه‌رئه‌نجام ناكۆكیه‌كانى نێوان جوتیاران و ده‌ره‌به‌گه‌كان و نێوان داگیركه‌ران گه‌یشتنه پله‌ى پێكاههڵپژانى چه‌كدارانه . له‌به‌ر ئه‌وه له‌و قۆناغه‌دا شۆڕش و جوڵانه‌وه‌ى جوتیارى سه‌رتا سه‌رى كوردستانى ته‌نیوه‌ته‌وه123 .
جوتیاره‌كانى گونده‌كانى فكه و عین شكور و زه‌رداو و جباره كه كه‌وتوونه‌ته باشور و رۆژئاوایى كفرىیهوه چوونه پاڵ شۆڕش و زنجیره‌یه‌ك هێرشیان رێكخست بۆ سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكاریانه‌ى كه بۆ ئینگلیزه‌كان ده‌گوێزرانه‌وه بۆ كنگربان به هۆى هێڵى ئاسنینه‌وه ئه‌م هێرشكاریانه بووه هۆى په‌كخستنى گه‌یاندنى كۆمه‌كه‌كان و تێكدانى هێڵه ئاسنینه‌كان له زۆر جێگا ئه‌مه‌ش بووه هۆكارێك كه رێگاى نێوان كه‌ركوك و خانه‌قین ئاساى نه‌بێت به پێى ستایشى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى داگیركارى أ . هالدین 124.
ج -جموجوڵى سیاسى له‌ناوچه‌كه‌دا :
گه‌لى كورد به درێژاى مێژووى ژێرده‌سته‌ى و داگیركردنى كوردستان خه‌بات و كۆششى كردووه تاكو له ژێر ده‌ستى رزگارى بێت ، له‌شۆڕشى 1920 دا هه‌ردوو ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تى خانه‌قین و ( كفرى و خورماتوو ) یش له خه‌باتى سیاسى و چه‌كدارى و بواره جیاوازه‌كانى دیكه‌ى تێكۆشاندا هاوسه‌نگه‌ر بوون و هاوكارى یه‌كتریان كردووه 125.
شاره‌زایان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه كه رێكهوتنیكى پێش وه‌خت هه‌بوو له نێوان ئیبراهیم خان ده‌لۆ له كفرى و خورشید به‌گ ده‌لۆ له خانه‌قین و ره‌فعه‌ت ئیسماعیل به‌گ داوده له دوزخورماتوو و دواتر شۆڕ‌شیان دژ به داگیركه‌ران راگه‌یاند 126.
له‌و ده‌مه‌دا له ساڵى 1920 هه‌ردوو كه‌ڵه پیاوى ناوچه‌ى گه‌رمیان ئیبراهیم خانى ده‌لۆ و ره‌فعه‌ت سمایل به‌گى داوده كه‌وتنه دانوستاندن بیر‌و را گۆڕینه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ى شۆڕشى چه‌كدارى له‌ناوچه‌كانى خورماتوو كفرى و خانه‌قین و ناوچه‌كانى تر‌ى ده‌وروبه‌ر 127 رووداوه‌كانى شۆڕشى ( فوراتى ناوه‌ڕاست ) گه‌یشته سه‌ركرده و خه‌ڵكى ناوچه‌كه به‌وه‌ى چۆن داگیركارى بریتانیا به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت به هه‌نگاوى خێرا ، ئه‌و كاره له‌بیر و هۆشیاندا چه‌سپا كه ده‌بێت روو به‌رووى داگیركاى بوه‌ستن بۆ رزگار بوونیان له چه‌وساندنه‌وه 128 ، له‌مانگى ئابدا وه پاش گواستنه‌وه‌ى بڵێسه‌ى شۆڕش بۆ ناوچه‌كانى ( دیاله ) هۆزه كوردیهكانى خانه‌قین و كفرى راپه‌ڕین ، له‌وانه هۆزى ده‌لۆ و به‌شێك له هۆزى جاف ڕاپه‌ڕین به سه‌رۆكایه‌تى ابراهیم خان و ویسى به‌گ ، توانیان شارى كفرى رزگار بكه‌ن وه ئه‌و رووداوانه بووه هۆى كوشتنى حاكمى سیاسى شاره‌كه كه ناووى كاپتن سالمون ( Salmon G.H.) بوو129 ، له گه‌رمه‌ى شۆڕشه‌كه‌دا به دیلى به‌ر ده‌ستى شۆڕشگێڕان كه‌وتبوو ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك له گوندى ( ههیهرهكهل ) له زینداندا مایه‌وه و پاشتر گواستیانه‌وه بۆ زیندانى شۆڕشگێڕان له كفرى .
له ئه‌نجامى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانی‌دا، عێراق و باشورى كوردستان كه‌وته ژێر راسپارده‌ى ( الانتداب)ى ئینگلیزه‌وه ، بۆیه ئه‌و ده‌م وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و داگیركاریه زۆربه‌ى ناوچه‌كانى عێراق و كوردستان راپه‌رین و جوڵانه‌وه‌ى چه‌كداریان به‌خۆوه بینى به ئامانجى ده‌رپه‌راندنى هێزى بیانى . له‌و كاته‌دا باشورى كوردستان چه‌ندین راپه‌رین و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى به‌خۆوه بینى به‌هیواى سه‌ندنه‌وه‌ى مافه‌كانى گه‌لى كورد . ئه‌وه‌بوو له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا ناوچه‌كانى خورماتوو كفرى و خانه‌قین به هاو به‌شى چه‌ندین جموجوڵى چه‌كداریان نواند130.
بڕیاره‌كانى سان ریمۆ كه له 25نیسانى 1920 له ئه‌وروپا راگه‌یه‌ندرا ، كه‌تێیدا هاتبوو عێراق و فه‌له‌ستین له‌ژێر ماندیهتى بریتانیا و سوریا و لوبنان له ژێر ماندیهتى فه‌ره‌نسا دا بێت ئه‌م بڕیارانه له 1ى ئایار گه‌یشتنه ( ویلسۆن ) ، ویلسۆنیش ئه‌و له عێراقدا بڵاوى كرده‌وه له‌گه‌ڵ راگه‌یاندراوێكى گشتیدا كه شرۆڤه‌ى ماندیهتى بۆ خه‌ڵكى ده‌كرد و خوشه‌ویستى ده‌كرد له دڵیان‌دا 131.
سه‌ربارى سه‌رنه‌كه‌وتنى شۆڕشى بیست ، دواى ئه‌وه‌ى كه له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه به‌هێز سه‌ركوتكرا ، بریتانیه‌كان هه‌وڵیاندا سیمایه‌كى سه‌ربه‌خۆیانه به عێراق ببه‌خشن به پێكهێنانى حكومه‌تێكى كاتى له عێراقدا وه ئاماده باشیان كرد بۆ دامه‌زراندنى شایه‌كى عه‌ره‌بى له عێراقدا له ژێر سێبه‌رى ماندیهت ( الانتداب) دا . یه‌كه‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقى له 25 تشرینى یه‌كه‌م 1920 پێكهات به سه‌رۆكایه‌تى نه‌قیب ئهشرافى به‌غداد عبدالرحمن نه‌قیب له‌ژێر چاودێرى مه‌ندوبى سامى بریتانیا ( سیر برسى كۆكس ) . وه ئینگلیز پارێزگارى له ناوچه كوردیه‌كان بكات به شێوه‌ى راسته‌وخۆ له ژێر چاودێریاندا بێت 132.
د- گرنگى شۆڕشى برایم خانى ده‌لۆ له‌ناوچه‌كه‌دا ؛
یه‌كێك له‌و شۆڕشه كوردیانهى كه‌له كوردستاندا و له ناوچه‌ى كفرى هه‌ڵگیرسا هاوكات بوو له گه‌ڵ شۆڕشه‌كانى تر له‌و سه‌رده‌مه‌دا دژ به ئینگلیز به‌رپا كرا بوو شۆڕشى ئیبراهیم خانى ده‌لۆ بوو كه توانى بۆ ماوه‌ى مانگێك و سێ رۆژ سوپاى ئینگلیز له‌و ناوچه‌یه وه‌ده‌ر بنێت133.
شۆڕشگێڕان ئاڵاى بریتانیان هێنایه خواره‌وه و له ناو خوشى وشادى جه‌ماوه‌ردا كۆتایى هێنان به ده‌سه‌ڵاتى داگیركارى راگه‌یه‌ندرا ، حكومه‌تێكى كاتى پێكهێنرا به سه‌رۆكایه‌تى ابراهیم خان و ئه‌ندامیه‌تى اكبر خان براى و وه‌یسى به‌گ ده‌لۆ و حه‌مه‌جان رۆغزاى و حاجى محه‌مه‌د ته‌رخانى و حمید عبدالرحمن كارێزى كه پاشتر له‌كاتى بهرهنگاریكردندا له یه‌كه‌م رووبه‌روو بوونه‌وه له گه‌ڵ ئینگلیزدا شه‌هید بوو ، باردۆخى فه‌رمانگه‌كان رێكخرایهوه و ئاڵ‌و وێركردن به دراوى روپیه‌ى هیندى قه‌ده‌غه كرا و به‌شێوه‌یه‌كى كاتى دراوى عوسمانى له بازاڕدا مامه‌ڵه‌ى پێده‌كرا و شۆڕشگێڕان هه‌ڵسان به دابه‌شكردنى ئه‌و شتومهكانهى كه له كۆگاكانى ئینگلیزدا كۆكرابوونه‌وه كه‌ره‌سته سه‌ره‌تایه‌كان وه‌كو دانه‌وێڵه و شهكرو چا به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا134. سه‌رهه‌ڵدان و رابوونهكهى برایم خانى ده‌لۆ و هۆزه‌كه‌ى له 22 ئابدا به هاوكارى رۆڵه‌كانى هۆزى جاف ، و پشتگیرى و پشتیوانى رۆڵه شۆڕشگیڕهكانى كورد و توركمانى ناوچه‌ى كفرى ئه‌وانه‌ى هیوا و په‌یامى رزگاریان پێ‌بوو دژ به داگیركه‌رانى ئیستعمار . سالمۆن هه‌ندێك له ناودارانى ناوچه‌كه‌ى بانگهێشت كرد بۆ دامركاندنه‌وه‌ى شۆڕشه‌كه و ره‌وانه‌ى لاى برایم خان و هاوڕێ شۆڕشگێرهكانى كرد كه سه‌ركه‌وتبوونه سه‌ر چیاى باوه شاسوار كه به‌سه‌ر كفریدا ده‌ڕوانێت به مه‌رامى ده‌ست به‌رداربوونیان له شۆڕش و راپه‌رین به‌ڵام دواكهیان جێ به‌جێ نه‌كرا و سالمۆن وه‌ك ده‌ست به‌سه‌رێك له‌لایان مایه‌وه 135.
ه- رزگار كردنى كفرى و پلانه‌كانى شۆڕش ؛
له پاش وه‌ده‌رنانى هێزه‌كانى بریتانیا له شارى كفرى و كونترۆڵ كردنى له‌لایه‌ن شۆڕشگێڕانه‌وه له ماوه‌ى ئه‌و چه‌ند رۆژه‌دا به سه‌رۆكایه‌تى ابراهیم خان شۆڕشگێڕان توانیان ئیداره‌یه‌ك رێكبخه‌ن كه به‌ڕێكخستنى چاودێرى و حهرهسى شه‌و و رۆژ له شاره‌كه‌دا وه توانیان ئه‌من وئاسایش له شاره‌كه‌دا سه‌قامگیر بكه‌ن و رێگایان نه‌دا كه‌س سته‌م و ئازارى كه‌س بدات به پێوه‌رى ئه‌و سه‌رده‌مه 136 ، ئه‌مه‌ش مه‌غزا و ره‌هه‌ندى ئیداره‌یه‌كى خۆجیهتى هه‌بوو له ناوچه‌كه‌دا .
له كاتى دانوسان و گفتوگۆكانى نێوان شۆڕشگێڕان و بریتانیا یه‌كێك له داواكاریه‌كانى راپه‌رینه‌كه‌ى برایم خانى ده‌لۆ ئه‌وه بووه كه پێویسته ( ده‌ست به‌جێ و به‌په‌له ده‌سه‌ڵاتدارانى ئینگلیز شێخ محمودى حه‌فید له دووره وڵاتى بگه‌ڕێننه‌وه و له دیلى رزگارى بكه‌ن و بیكه‌ن به حوكمدارى كورستان ) 137، ئه‌و داواكاریانه ئه‌وه‌ى خسته روو كه گه‌لى كورد به ده‌ستگیر كردنى شێخ مه‌حمود ده‌ستبه‌ردارى شۆڕش و راپه‌ڕین و یاخى بوون نابێت .
و- بارودۆخى ناوچه‌كه پاش شۆڕش؛
سه‌ربارى به‌رده‌وامبوونى ئه‌و ئاماده‌باشیه و فیداكاریهى شۆڕشگێڕان به‌ڵام نه‌یانتوانى پارێزگارى له شارى كفرى بكه‌ن ئینگلیز جارێكى دیكه شاره‌كه‌ى داگیر كرده‌وه له 30 ئابى 1920 138، بێ به‌زیانه كه‌وتنه وێزه‌ى دانیشتوانى شار و دهورووبهرهكهى كه ده‌یانویست تۆڵه‌ى خویان له خه‌ڵكه‌كه بكه‌نه‌وه ، ئینگلیز كه هاتنه شاره‌وه زوڵم و زۆردارییهكى زۆریان كرد و غه‌رامه‌ى په‌نجا هه‌زار روپیه و پێنج سه‌د تفه‌نگیان خسته سه‌ر شاره‌كه بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته بدرێته ئینگلیز و هه‌موو ئاوایه‌كانى ده‌لۆیان تاڵان كرد و ئاگریان تێبه‌ردا ته‌نانه‌ت ئه‌و چاڵه گهنمانهى كه جوتیاره‌كان بۆ رۆژى برسێتى هه‌ڵیان گرتبوو ده‌ریان هێنا و بردیان هه‌ر به‌مه نه‌وه‌ستان چونكه ئینگلیز خه‌ڵاتێكى زۆرى دیارى كردبوو بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى برایم خانى ده‌لۆ بگرێت یان بیكوژێت رۆژ به رۆژ به دواى برایم خانه‌وه بوون تاكو سێ مانگ و نیو زیاتر برایم خان ده‌لۆ دژى ئینگلیز وه‌ستاو و جه‌نگا و هه‌ر رۆژى زیانێكى له ئینگلیز ئه‌دا تا له ناو هوزى به‌یات له ئاواى ته‌ل شه‌ره‌ف له ماڵى سه‌ره‌ك هۆزى ده‌لالۆ * ( محه‌مه‌د حسون ) كۆچى دواى كرد به نه‌خۆشیه‌كى سه‌خت ئه‌و دڵه گه‌وره‌یه‌ى له لێدان كه‌وت .
وه‌سیه‌تى برایم خانى ده‌لۆ له دواى مردنى گۆڕه‌كه‌ى له‌سه‌ر چیاى حه‌مرین بێت ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ كه نامه‌یه‌ك بێت بۆ هه‌موو جیهان كه حه‌مرین سنورى كوردستانه و ئه‌م گۆڕى قاره‌مانى كورده باشترین به‌ڵگه‌یه139، هه‌وڵدانى به‌ریتانیه‌كان بۆ ده‌ستگیر كردنى برایم خان به‌رده‌وام بوو تاكو ئه‌و ڕاده‌یه‌ى كه پاره‌یه‌كى زۆر ته‌رخان كرابوو كه ئه‌گه‌ر به مردوویش بێت به‌ر ده‌ستیان بكه‌وێت ، دوژمن نه به زیندووى نه به مردووى ، ته‌نانه‌ت ته‌رمه‌كه‌شیان ده‌ست نه‌كه‌وت 140.
پاش شكستى شۆڕشه‌كه هێزه‌كانى بریتانیا به فه‌رمانده‌ى میجه‌ر (لۆنگریك) هاتنه شاره‌وه و ( لۆنگریك) پیاوانى وه‌ك ( بهجت بابان و جمیل بابان *و سه‌عید وه‌نداوى و محسن ئاغا و عومه‌ر ئاغا ) ى كۆكردنه‌وه له سه‌راى حكومه‌ت و تكاى لێ‌كردن بگه‌ڕێن به‌دواى حاكمى كوژراودا بۆ ئه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى ده‌ستیان كه‌وێت 141.
له سه‌رئه‌نجامى ئه‌م شۆڕشه فڕۆكه‌كانى به‌ریتانیا ئاواییه‌كانى ده‌لۆ ( كارێز ، سه‌رقه‌ڵا ، سهى جه‌ژنى ، ئاوایى برایم خان ، گلابات ) یان بۆمبا‌باران كرد ، دهلۆكانى ناوشاریش گیران و ماڵیان تاڵان كرا142.
له كاتى بۆردمان كردنى سه‌رقه‌ڵا دا یه‌كێك له فڕۆكه‌كان چه‌ند ئاگادارینامه‌یه‌ك فڕى ده‌داته خواره‌وه كه له و سه‌رده‌مه‌دا خوێنده‌وار كه‌م بووه ده‌یبه‌نه لاى مه‌لاى گونده‌كه* بۆ ئه‌وه‌ى بزانن ئه‌مه چى تێدا نوسراوه تێیدا نوسرابوو ئه‌گه ئێره گیله جاڕ** نییه هه‌رماڵێك ئاڵایه‌كى سپى هه‌ڵ بكات به‌ڵام مه‌لا ده‌ڵێت : (نابێت كه‌س ئه‌و ئاڵایه هه‌ڵ بكات چونكه ته‌سلیم بوونمانه به داگیركا‌ر و كافر ) بۆیه فڕوكهكان سهرقهڵایان بۆردمان كرد و له ئاكامدا چوار كه‌س شه‌هید بوون له خه‌ڵكى سه‌رقه‌ڵا 143.
په‌راوێزه‌كان :-
109- حوسێن ئیسماعیل خان – دۆزى نه‌ته‌وایه‌تى كورد و ستراتیجیه‌تى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلول – رۆژنامه‌ى برایه‌تى - ژماره ( 3180) له سێ شه‌ممه 12/ 9/ 2000 .
110- دكتور عه‌زیز شه‌مزینى – جوڵانه‌وه‌ى رزگاریى نیشتمانیى كوردستان – وه‌رگێڕانى فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد– بڵاوكراوه‌كانى سه‌نته‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى ستراتیجى كوردستان – چ 3 – ساڵى 1998- ل104 .
111- سیسیل جۆن ئیدمۆندس – س.پ - ل54 .
112- كامه‌ران ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌مین ( كامه‌ران منتك ) – كوردستان له نێوان ململانێَى نێوده‌وڵه‌تى و ناوچه‌ییدا ( 1890-1932 ) – ده‌زگاى چاپ و په‌خشى سه‌رده‌م – ساڵى 2000 – ل 110 .
113- ره‌فیق حیلمى ـ یاداشت – چاپ و په‌خشى سه‌رده‌م – چاپى سێیه‌م –ساڵى 2003- ل26
114- ئه‌مین قادر مینه – ئه‌منى ستراتیجى عێراق و سێ كوچكه‌ى به‌عسیان : ته‌رحیل ته‌عریب ته‌بعیس – له‌بڵاوكراوه‌كانى سه‌نته‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى ستراتیجى كوردستان – سلێمانى چاپى دووه‌م – ساڵى 1999 – ل80-81 .
115- دكتۆر شاكر خه‌سباك – كورد و مه‌سه‌له‌ى كورد- ئه‌مجه‌د شاكه‌لى كردوویه به‌كوردى – بنكه‌ى چاپه‌مه‌نى رۆژ سوید – ستۆكهۆڵم -1997 – ل91 .
116- دكتور نورى تاڵه‌بانى – ناوچه‌ى كه‌ركووك هه‌وڵى گۆرینى بارى نه‌ته‌وه‌ى – س . پ – ل47.
*- مه‌به‌ست له ده‌ربه‌ندى بازیانه . توێژه‌ر.
117–عبدالرزاق الحسنى – العراق فى دورى الاحتلال والانتداب –مگبعهالعرفان بصیدا –سوریه- الجز‌ء الاول- – 1354 هجریه -1935 میلادیه –ص301 .
118– الدكتور كمال مڤهر احمد – كردستان فی سنوات الحرب العالمیه الأولى – ترجمه محمد الملا عبدا لكریم – مگبعه المجمع العلمی الكردی – بغداد – 1977- ص 185و 186 .
119- حوسێن ئیسماعیل خان ده‌لۆ – 22ى ئاب یه‌ك رۆژ و دوو دیرۆكى جیاواز له ئه‌رشیفى شارى كفرى و له شۆڕشى شۆڕشى برایم خانى ده‌لۆ و شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلولدا – رۆژنامه‌ى برایه‌تى – ژماره( 3467 ) – 22/8/2001 .
120- له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج - س.پ – ل29 .
121- المس غیر ترود بیل – م.ن – ل 152.
122- سه‌باح ئارام – شۆڕشى ئیبراهیم خانى ده‌لۆ و خوێندنه‌وه‌یه‌كى نوێ – س .پ – ل 84-85 .
123- دكتور عه‌زیز شه‌مزینى – س .پ – ل98-99 .
124- الدكتور كمال مڤهر أحمد – الكرد والپوره العشرین –مگبعه المجمع العلمی الكردی – بغداد – 1978 – ص 30 .
125- محه‌مه‌د شاكه‌لى – گه‌رمیان رابردووى نزیك و ئاینده –س . پ – ل40.
126- عمر علی شریف- صفحات من التابیخ النچالى ڵابناء گه‌رمیان (1915-1945)- گوڵان العربى – مجله شهریه سیاسیه پقافه عامه _ العدد 39- السنه الرابعه – اب- 1999- ل74.
127– حه‌سه‌ن بارام – له یادى 85 ساڵه‌ى راپه‌ڕینه‌كه‌ى خورماتوودا- بانهرۆژ ژ 21 – ل10 .
128- السید عبدالرزاق الحسنى – الپوره العراقیه الكبرى – مگبعه العرفان – صیدا – لبنان الگبعه الپالپه – 1392ه- 1972م – ص 185 .
129- الدكتور كمال مڤهر أحمد – پوره العشرین فی الاستشراق السوفیتی _ بغداد- مگبعه الزمان – 1977 –ص 74.
130- حه‌سه‌ن بارام – س .پ – ل10 .
131- الدكتور على الوردى _لمحات اجتماعیه من تاریخ العراق الحدیپ –حول الپوره العشرین - المكتبه الوگنیه – السنه 1977 – الجز‌ء الخامس – ص 100.
132- د . عزیز الحاج – القچیه الكردیه فى العشرینات –المۆسسه العربیه للدراسات والنشر – مگبعه الانتصار- بغداد – 1985 – الگبعه الپانیه – ص 35 .
133– ئا: محه‌مه‌د چیا – یه‌كگرتوو - رۆژنامه‌یه‌كى هه‌فتانه‌یه(یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان) به كوردى و عهربى ده‌رى ده‌كات – هه‌ینى (18)ى جمادی الاولى 1421ك- 18/8/2000ز ساڵى حه‌وته‌م _ ژماره ( 301 )- شۆڕشه‌كه‌ى ئیبراهیم خانى ده‌لۆ له به‌ره‌ى كفرى دژ به داگیركه‌ران – ل6.
134- الدكتور كمال مظهر أحمد – الكرد والثورة العشرین – م . ن – ص 30 .
135- عمر علی شریف – صفحات من التاریخ النضالى لأبنا الكورد و التركمان – بارش – مجله فصلیه ثقافیه عامه – العدد 10 تشرین الاول 2001– ص 33 .
136- مكرم سید احمد البرزنجى – ابراهیم خان پائر من كوردستان –گوڵان العربى –مجله شهریه سیاسیه ثقافه عامه _ العدد 32- كانون الثانى 1999- ل109 .
137- ره‌فعه‌ت محمه‌د – یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورد – رۆژنامه‌ى كه‌ركوكى ئه‌مڕۆ –ژماره 87- 2 تشرینى یه‌كه‌م ساڵى 2005- ل4- هه‌فته‌نامه‌یه‌كى سیاسى روناكبیرى گشتییه – كۆمه‌ڵه‌ى روناكبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تى كه‌ركوك ده‌ریده‌كات .
138- كمال مڤهر احمد – دور الشعب الكردي فى پوره العشرین العراقیة –مطبعه الحوادپ – بغداد 1978 ل 129
* ده‌لالۆ تیره‌یه‌كه له هۆزى به‌یات – توێژه‌ر .
139- شێرزاد هیدایه‌ت حه‌سه‌ن - تێگه‌یشتنێكى نوێ بۆ شۆڕشه‌كه‌ى برایم خانى ده‌لۆ- رووناكبیر – گۆڤارێكى رووناكبیرى گشتییه – ژماره 10-11 – ل114.
140- كریم زه‌ند – تۆمارى ته‌مه‌ن (5) – رهو – چاپه‌مه‌نى روون – چاپى یه‌كه‌م – كوردستان – سلێمانى – 2005 – ل 187.
*- جه‌میل كوڕى مه‌جید پاش كوڕى ئه‌حمه‌د پاش كوڕى خالد پاش كوڕى به‌كر به‌گ كوڕى سلێمان به‌گ له پیاوانى بنه‌ماڵه‌ى ناسراوى بابانه . بۆ زیاتر زانیارى بڕوانه میر بهسرى – ناودارانى كورد – له عه‌ره‌بییه‌وه عه‌بدولخالق عه‌لادین كردویه‌تى به كوردى – ده‌زگاى چاپ و په‌خشى سه‌رده‌م – سلێمانى – 2002 – ل 181. 141- السید عبدالرزاق الحسنى – الثوره العراقیة الكبرى – ص 186.
142- مسته‌فا نه‌ریمان – بیرهوهریهكانى ژیانم – ل 17 .
* له‌و سه‌رده‌مه‌دا مه‌لا غه‌ریب مه‌لاى گونده‌كه بووه كه ئێستاش وه‌چه‌ى له سه‌رقه‌ڵادا ماوه – توێژه‌ر .
** كیله جاڕ مه‌به‌ستى گوندى ( كوڵه جۆ )یه كه ماڵى حاجى حمهجانى رۆغزایى لێبووه و شۆڕشگێڕان كاتێك پاشه‌كشه‌یان كرد به‌شێكیان به برایم خانى ده‌لۆ وه روویان كرده گونده‌كانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره بۆزیاتر زانیارى بڕوانه ؛ سه‌باح ئارام – كفرى كونترین شارى ناوچه‌ى گه‌رمیان–هاوارى كه‌ركوك- گۆڤارێكى سیاسى و رۆشنبیرى گشتییه – ناوه‌ندى رۆشنبیریى كه‌ركوك ده‌رى ده‌كات – ژماره–1- ل29 .
143- دیدار له‌گه‌لأ به‌ڕێز ( ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د تۆفیق ) له دایك بوونى ساڵى 1937دانیشتوى سه‌رقه‌ڵاى سه‌ر به قه‌زاى كفرى یه ، له زمانى باوكیه‌وه ده‌یگێڕایه‌وه ( باوكى یه‌كێك بووه له جه‌نگاوه‌رانى برایم خان له ساڵى 1973 كۆچى دواى كردووه ) .
به‌شێكه له‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى پێشكه‌شم كرد به به‌شى مێژووى كۆلیجى ئه‌ده‌بیاتى زانكۆى سه‌لاحه‌دین .