ئینسكلۆپیدیاكهى كفرى به‌كوێ گه‌یشت..؟؟..!!
ماوه‌یێك پێش ئێستا، نزیكه‌ى یهكدوو مانگێك زیاتر ئه‌بێت، له سه‌نته‌رى رۆشنبیرى كفرى سیمینارێك بۆ نووسه‌ر (عومه‌ر فارس) رێكخرا، له كه‌ركوكه‌وه تا كفرى ده‌شتى له‌به‌ردابوو بۆ ئه‌وه‌ى تروسكایێك به‌م شاره بنده‌سته ببه‌خشێ، به‌ڵام نه‌یزانى پێویسته بهچهندێ بهكفرى گه‌یشتووه سه‌د ئه‌وه‌نده‌ى تریش له‌گه‌ڵ خۆیدا بێنێت تا خه‌ڵكى به‌ده‌میه‌وه بێت، ئه‌و به‌ڕێزه هاتبوو پرۆژه‌یێكى رۆشنبیریى مێژوویى بۆ ئه‌م شاره پیره ئه‌نجامبدات، به‌ڵام خه‌ڵكانى ئاماده‌بووى سیمیناره‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ى قاسه‌كانیان هیچى تیا نه‌مابێت پێش هیچ هه‌ناسه‌یێك داواى به‌خشیش و هاوكارییان له‌و به‌ڕێزه ده‌كرد تا هاوكارى لێوه‌ربگرن بۆ یارمه‌تیدانى!. ئاخر ئه‌و نووسه‌ره..! كام نووسه‌ر له‌م وڵاته‌دا كۆمپانیاێكى هه‌یه، به ته‌واوى بێویژدانى رووى كردۆته ئه‌م به‌ناو رۆشنبیرانه‌ى گه‌رمیان.
من و هاوڕێیێكم له‌سه‌ره‌تاى سیمیناره‌كه‌وه ئاماده‌بووین و ته‌نها (ده‌م – چاو)مان زاق ببوو بۆ ته‌ماشاى ده‌مى ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌حیساب زۆر به‌ڕێزو پیربوون، دوو دانه سه‌عات چه‌نه‌چه‌ن و لاژووێژیان كرد بهردێكیشیان نه‌خسته سه‌ر جاده‌یێ، ره‌نگه باسى كڕۆكى كۆڕه‌كه زیاتر ده‌رهاویشته‌ى سه‌مه‌ره بنێته‌وه، له‌سه‌ره‌تاوه كاك عومه‌ر فارس چه‌ند روونكردنه‌وه یاخود بڵێم چه‌ند وشهیێكى دركاند ده‌رباره‌ى ده‌ركردنى “ئینسكلۆپیدیاى كفرى” كه پڕ به‌پێستى مه‌به‌سته‌كه به‌ئاماده‌بووان نه‌گه‌یشت، به‌ده‌ر له‌واتاى وشه‌كه له‌سه‌ره‌تاوه چه‌ند كه‌سێك له پڕۆژه‌كه نه‌گه‌یشتبوون، ئایا ئه‌مه‌ى باسى ده‌كات كتێبه.. رۆژنامه‌یه.. رۆژ ژمێره.. لافیته‌یه.. چییه..؟؟..!!
ئاماده‌بووانیش وه‌ك ئه‌وه‌ى وجودى خۆیان بسه‌ڵمێنن هه‌ریه‌كه‌و باسى لهتایبهتمهندییهكى كفرى ده‌كرد بۆ نموونه باسیان له‌وه ده‌ركرد له‌م (موسوعه)یه‌دا هه‌موو شتێكى به‌ده‌ستهاتوو بنووسرێت چه‌ند وشهیێكیشیان ئه‌مانه بوون : با باسى قیركهى كفرى و مێژووى كفرى و حه‌وت موغاره و چى و چى و سه‌رده‌مى قاچاغچێتى خه‌ڵكى ئه‌م شاره و شه‌هیدان و چه‌ندێكى تریش.. به‌ڵام.. ئه‌مانه چ پێویست ده‌كا باس بكرێن؟! ئه‌گه‌ر ئه‌م رووداو و تایبه‌تمه‌ندییانه له‌كفرى نه‌بووایه‌ن عومه‌ر فارس بۆچیى ئاماده‌ده‌بێ خۆى بكاته قوربانى ئه‌م شاره بهڵامیش نه‌یانهێشت، ئه‌ى بۆ به‌ڕێزیان نه‌چوو بۆ كه‌لار تا ئینسكلۆپیدیاێك بۆ ئه‌و شاره دابنێت، كه‌واتا پێویست بوو زیاتر و زیاتر باسى چۆنێتى ده‌ركردن و له‌چاپدانى ئه‌و به‌رهه‌مه بكرابایه.. باسى چاپخانهیێك بكرایه كه بیتوانیایه ئه‌ركى له‌چاپدانى ئه‌و به‌رهه‌مه بگرێته ئه‌ستۆ تا قازانجیش بكات و ماندوویه‌تى كۆڵنهدهرانیش به‌هه‌ده‌ر نهچووایهت، به‌ڵام كام كۆڵنه‌ده‌ر!! ئه‌وانه‌ی له‌كۆڕه‌كه‌دا باسى ئه‌وه‌یان ده‌كرد هاوكارى ماددى بكرێن، ئێ جارێ ئێوه چیتان كردووه تا له‌به‌رى بمێنێته‌وه!!؟؟ لێ دڵنیام به‌ده‌ر له نزیكى پێنج كه‌سێك هه‌موو ئاماده‌بووان ته‌مه‌نه‌كه‌یان به‌سه‌رچووه‌و كۆمه‌ڵێ كارى رۆژانه‌یان هه‌یه.. چۆن ده‌توانن به‌م كاره هه‌ڵسن؟! به‌پاره یان به ناو یان كۆمه‌ڵێك قسه‌ى بێسهروبهرو ناوبۆش نه‌بێت كه هه‌ندێكیان به‌بۆنى پاره خۆیان هێنابووه پێش هه‌ندێكیشیان به‌زه‌برى بوون و ناوده‌ركردن هه‌نگاوى سێ و چوار مه‌تریان ده‌نا، دوور له‌م باسه هه‌ر یه‌كێكیش ره‌خنه‌یان لێ بگرێت سه‌ره‌تا ده‌پرسن ئه‌رێ ئه‌وه سه‌ر بهچیى حیزبێكه؟ هه‌ر یه‌كێك لهتاكى ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه، ئه‌وه‌نده نه‌خۆشین.. سه‌ره‌تا ده‌پرسین فڵان كه‌س سه‌ر به چ ره‌نگێكه (ره‌نگه‌كانیش قۆرخكراون)، ئاخر تۆ بۆ سه‌یرى ئه‌و لایه‌نه سلبیه ده‌كه‌ى؟ بۆ سه‌یرى توانا‌و لێهاتووى ئه‌و كه‌سه ناكه‌ى، با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر باسه‌كه‌ى خۆمان، وه‌كو گوتم ئاماده‌بووان هیچ میكانزمێكى وایان پێ نه‌بوو تا سه‌رقافڵه‌ى پڕۆژه‌كه دڵى پێخۆش بێت، حه‌قى خۆشیانه.. رۆشنبیرن.. زۆرزانن.. دنیا دیده‌ن.. بۆیه په‌ییان نه‌بردووه بهئاوها پڕۆژهیێك.
لایه‌نێكى تر‌ى ئه‌م سیمیناره دوو سه‌عاتیه ئه‌وه‌بوو پێش كۆتاییه‌كه‌ى وه‌كو سیناریۆیێكى لێ هات، ئه‌زانن بۆ؟ چونكه كه‌س تۆنى مۆبایله‌كه‌ى كپ نه‌كردبوو، هه‌ر كه‌س تلیفۆنێكى بۆ بهاتبا ئه‌گه‌ر له‌ناو گه‌رمه‌ى قسه‌دا بووایه ئه‌بوایه تا ده‌ره‌وه بچێت بۆ ئه‌وه‌ى قسه بكات، ئه‌وه‌یه رێزگرتن له‌كفرى؟؟! هه‌ر له‌به‌ر ناز و خاترى كۆڵانه تۆزاوییهكانى كفرى كه رۆژانه ئاوێته‌ى ده‌بین ئه‌م به‌ڕێز و پیرانه نه‌یانكرد مۆبایله‌كانیان بخه‌نه سه‌ر هه‌ززه، وه‌كو وتم خۆم و براده‌رێكم چووین بزانین چییه؟ به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى ده‌ستپێبكات به هاوڕێكه‌م گوت باشه بۆ هاتین؟ خۆ ئاماده‌بووان هه‌موویان پیرن به‌ده‌ر له پێنج كه‌سێك نه‌بێ؟ پێشم وت : بڕوا ناكه‌م هیچ بكرێ! پیر چ به‌زاراوه یاخود به‌واتا زۆر لێك نزیكن، لهبهرنامهشمدایه وه‌ك گه‌نجێك وتارێكى تایبه‌ت له‌سه‌ر پیرى دز و جه‌رده‌ى ئه‌م وڵاته بنووسم، لێره‌شدا مه‌به‌سته‌كه‌م بۆ ئه‌و كه‌سانه پیرن، به‌و واتایه : قسه‌ى بێ كردارن، له‌گه‌ڵ رێزم ئه‌وه راستیهكهیه، كه‌سێك نهیگوو كۆڵنادهم بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه ئه‌گه‌ر كاك عومه‌ریش ده‌ستى لێهه‌ڵبگرێت.. ته‌نها گوێمان لههاوشێوهى به‌ڵێنه‌كانى عومه‌ر فه‌تاح بوو، ئه‌مانه له لایێك و تهعینكردنهكانى كاك شكور حه‌مه‌ى ههیهریش له‌لایێك، به‌ڕێزیان بێئه‌وه‌ى پرس به‌و كه‌سانه بكات خێرا ناوى چه‌ند كه‌سێكى له‌سه‌ر پهڕهیێك نووسى بۆ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه و ده‌ستى كرد به‌خوێندنه‌وه‌ى، ئاخر چۆن ده‌بێ كه‌سێك ئاماده‌یى ئه‌وه‌ى تیا نه‌بێت ناوى بنووسرێت و ته‌نانه‌ت ناوى كه‌سێكت خوێنده‌وه هه‌ر نه‌هاتبوو، ئه‌ى ئه‌وانى تر خۆ بێ گیان نین كه ئاماده‌ببوون، كاك شكور پێویست ناكا باسى كاره نهوازهكانى بكه‌ین، ئه‌و توانیویه‌تى پێناسه‌یه‌كى تر بهكفرى ببه‌خشرێت و هه‌میشه به‌توانا بووه، به‌ڵام له‌و سیمیناره‌دا زۆربه‌ى ئاماده‌بووانیش به‌م كاره‌ى تۆ توڕه‌بوون و خۆیشت بینینت، بۆیه ئه‌گه‌ر بكرێت ئه‌م وشانه‌ى برا بچووكت به‌هه‌ند وه‌ربگریت و ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه لهناوببهى، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌نى جه‌ربه‌زه‌یى و ئازایه‌تى و پیاوه‌تى ده‌یبینى ئه‌وا : جه‌ربه‌زه‌یى رێگه‌دانه به‌هه‌زاران و هه‌زاران بۆچوونى تریش و ئازایه‌تیش له‌كاركردن ده‌رده‌كه‌وێت و بڕوا ناكه‌م پیاوه‌تیش باوى مابێت، به‌ڵكه ئێستا پسپۆڕى و لێهاتوویى باویهتى.
لێره‌دا دهیبڕمهوهو ده‌پرسم : ئینسكلۆپیدیاكهى كفرى به‌كوێ گه‌یشت..؟؟ ..!! ئومێده‌وارم كه‌س به‌هه‌ڵه لێم تێنه‌گا و هه‌ر كه‌سیش قسه‌ى هه‌یه با بیكات، ئه‌مه‌ى نووسیومه ته‌نها رهخنهیێكى تونده له‌چه‌ند دیاردهیێك كه واى كردووه كفرى و كه‌لار و گه‌رمیان به‌گشتیى دوا بكه‌وێت، كه‌سێك بیه‌وێ بره‌و به‌گه‌رمیان بدا پێویسته ئێمه خۆبه‌خشانه‌و بێ گوێدانه پاره‌و پوول به‌ده‌میه‌وه بچین، حه‌زیش ئه‌كه‌م بڵێم نه به‌شخوراو و نه قه‌رزاى كه‌سم، هاوكات خۆیشم بهلێهاتوو و شتى وا نازانم.
