[مانگى ((ئاب)) له هه‌گبه‌ى بیره‌وه‌رى و مێژووى گه‌رمیاندا]
حوسێن ئیسماعیل خان ده‌لۆ :
به‌و پێوهدانگهى كه میلله‌تى كورد له دواى رووخانى ده‌وڵه‌تى (ماد)ه‌وه كه به ده‌ستى (كۆرش)ى فارسه ئه‌خمینیه‌كان له‌ناوچوو و سه‌رنگون بوو تاكو رۆژگارى ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام و بێپسانهوه له خه‌بات و كۆشش كردن‌دا بووه، هه‌میشه و به‌رده‌وام سه‌نگه‌ر و مهتهرێزى مقاومه‌ت و به‌رخودانى ئاوه‌دان و ئاوه‌دانتر كردووه‌ته‌وه و به‌گژ هه‌موو داگیركه‌ر و زۆردارێكدا چووته‌وه به هیوا و مه‌رام و مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى مافه مرۆى و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانى خۆى ، بۆیه بۆ هه‌رشوێن و شار‌و شاخێكى ئه‌م كوردستانه بچین ده‌بینین بیرهوهریهكانى تهژهیه له نه‌به‌ردى و قوربانیدان ، هه‌ر دار و ده‌وه‌ن و شار و شاخێكى ئه‌م نیشتمانه له توێشهبهرهكانیاندا راز و به‌سه‌رهات و سه‌ر بووردهیهكى مێژوویان له خۆگرتووه ، هه‌ر دوند و لوتكه و سه‌نگه‌رێك داستان و چه‌له‌نگى و نهبهردیهكى مێژوویان له دڵ و یاده‌وه‌رى خۆیاندا حه‌شار داوه و تهراژیدیاى ماجهرایهكمان بۆ ده‌گێڕنه‌وه و شایه‌تحاڵى بهسهرهاتهكانن ، لاپه‌ڕه و رۆژه‌كانى مێژوو پڕاو پڕ گه‌واهیده‌رن بۆ ئازایه‌تى و خۆڕ‌اگرى و به‌رخودانى ئه‌م نه‌ته‌وه و گه‌له تێكۆشه‌ر و قاره‌مان و كۆڵنه‌ده‌ره، كورد ئه‌و نه‌ته‌وه دێرینه‌یه كه له به‌ره‌به‌یانى مێژووه‌وه خوێن و ئێسك و پروسكى ئاوێته‌ى خاك و خۆڵى ئه‌م نیشتمانه بووه ،له‌شكركێشى و شه‌پۆلى داگیركاریه‌كان فره و زۆر و زه‌به‌ندن ، پیاوانى دوێنى و پیاوانى مێژوو سنگیان شوار و قه‌ڵغانى پاراستنى ئه‌م نه‌ته‌وه و نیشتمان بووه ، زۆرن ئه‌وانه‌ى سه‌ر به‌رزانه چوونه‌وه ئامێز و باوشى خاك و ئاسوده سه‌ریان نایه‌وه چونكه ویستیان سه‌ربه‌رزانه بژێن و مه‌ردانه و جوامێرانه بمرن له پێناو به‌دیهێنانى ره‌وش و دۆخێك كه مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا ماف و كه‌رامه‌تیان پارێزراو بێت.
با بزانین پیره شارێكى وه‌ك شارى (كفرى) له گه‌رمیانى هه‌ڵقرچاو و خه‌ڵتانى خوێنه‌وه جگه له كات و عهیامهكانى تر له رۆژى 22ى ئابدا چ سهرگوزشتهیهكى فیداكارى و شۆڕشگێڕى و قوربانیدانێكى له هه‌وار و هه‌گبه‌ى مێژووه‌كه‌یدا هه‌ڵگرتووه و وانه بۆ دهنهدانى رۆحى تێكۆشان و گه‌شانه‌وه‌ى كوانوى شۆڕشگێڕى بۆ وه‌چه له دواى وه‌چه و نه‌وه له دواى نه‌وه ده‌ڵێته‌وه .
له‌گه‌رمه‌ى شه‌ڕى یه‌كه‌مى جیهانیدا سوپاى ووڵاتانى هێزى هاوپه‌یمانان هێرشیان هێنایه سه‌ر ( وڵاتى نێوان دوو زێ ) تاكو ئاخر و ئۆخرى شه‌ڕه‌كه به‌شێكى خاكى ویلایه‌تى ( موسڵ )ى ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان خسته ژێر ركێفى خۆیانه‌وه ، به پێى ریكهوتننامهكانى (سایكس بیكۆ) و دواتر ( سان ریمۆ ) كه‌له‌نێوان نماینده‌ى وڵاتانى براوه‌ى جه‌نگدا هاتبووه واژۆ كردن بڕیار درا خاك و خه‌ڵكى ئێراق به‌هه‌رسێ ویلایه‌ته‌كانى ( به‌سره و به‌غداد و موسڵ ) كه ئێراقى ئه‌مڕۆیان لێ پێكهێنا ، به‌شه پشكى ئینگلیزه‌كان بێت و بكوێته ژێر ماندیهتى به‌ریتانیاوه ، ولایه‌تى موسڵ سه‌رله‌به‌رى خاكى باشورى كوردستانى ده‌گرێته‌وه بووه جێگاى چاوتێبڕینى وڵاته زلهێز و داگیركه‌رانى دنیا ، چونكه له رووى جیوپۆلهتیكهوه شوێنێكى گرنگ و ستراتیژى بوو وه ده‌وڵه‌مه‌ند بوو به‌كانزا و سامانه سروشتیه‌كانى سه‌ر زه‌وى و ژێر زه‌وى .
له‌و سه‌رده‌مه‌دا (( كفرى )) سنجهقێكى سه‌ر به ولایه‌تى شاره‌زوور له ویلایه‌تى موسڵ بووه ، له سه‌روه‌ختى فه‌رمانڕه‌واى عوسمانییه‌كاندا (( كه‌مه‌ر خانى ده‌لۆ )) چه‌ند جارێك له عوسمانیه‌كان ڕاپهڕى و له سه‌رئه‌نجامى ئه‌و راپه‌ڕینانه به ده‌ستى عوسمانیه‌كان شه‌هید بوو ، ئه‌و رۆح و په‌یامه شۆڕشگێڕیهى به خانه‌واده و خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه سپارد .
ئینگلیزه‌كان له سه‌روه‌ختى داگیركردنى كوردستاندا شارى ( كفرى )یان كردبووه مه‌ڵبه‌ندێكى چه‌وساندنه‌وه و داپڵۆسین و ئازاردانى خه‌ڵكه‌كه‌ى و سه‌رانه و باج و بێگارێكى بێ‌شومار و زۆریان خستبووه سه‌ر خه‌ڵكى ناوچه‌كه ئه‌وه‌ندى دیكه خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌یان بێده‌رتان و به‌ش مه‌ینه‌ت و نه‌دار تر كردبوو ، بۆیه داد و بێدادیان بوو له زوڵم و زۆردارى ئینگلیزه‌كان كه له حه‌ژمه‌تا خه‌ڵكى هانا و سكاڵاى دڵى خۆیان برده لاى ((برایم خان ده‌لۆ)) بۆ سه‌رزنشت كردن و ئامۆژگارى كردنى جێگرى حاكمى سیاسى بریتانیا و ده‌ست و پهیوهندهكانى ، چه‌ند جارێك ده‌نگى ناره‌زاى و تووڕه‌ى خه‌ڵكى له‌لایه‌ن برایم خانى ده‌لۆ به ( سالمون )ى جێگرى حاكمى سیاسى بریتانیا ( ئه‌و سه‌رده‌مه فه‌رمانڕه‌واى شارى كفرى ده‌كرد ) راگه‌یه‌ندرا به‌ڵام بێهوده بوو ، چونكه ئه‌وان بۆ مژینى شیله‌ى گیانى خه‌ڵكى و دزینى سه‌روه‌ت و سامانى كوردستان برسى و رووت و ره‌جاڵ كردنى دانیشتوانى كوردستان هاتبوون بۆیه بێبه‌زه‌یانه ده‌هاتنه وێزه‌ى دانیشتوانى ناوچه‌كه و ده‌ستیان له ئهوكى خه‌ڵكى به‌ش مه‌ینه‌تى كورد رۆژ له دواى رۆژ توندتر ده‌كرده‌وه هاوكات داپڵۆسین و زه‌بر و زه‌نگ كار و به‌رنامه‌ى ئه‌وان بوو ، كه‌ڵكه بوونى ئه‌و هه‌موو غه‌در و سته‌مانه له‌لایه‌ك و گرتنى ((شێخ مه‌حمودى حه‌فید )) به دیلى له شه‌ڕى ده‌ربه‌ند بازیان له‌لایه‌كى دیكه‌وه و هاوته‌ریب مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كانى دیارى كردنى چاره‌نوسى نه‌ته‌وه‌كان بووه هه‌وێن و هۆكار و فاكته‌رى هه‌ڵایسان و به‌رپا بوونى شۆڕش له به‌شێكى ناوچه‌كانى گه‌رمیاندا و له ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا شاره‌كانى ( خانه‌قین و دووز و كفرى ) به‌رگى دیلیهتیان داماڵاند و له‌لایه‌ن شۆڕشگێڕانه‌وه ئازاد و رزگاركران ، پێش به‌رپا بوونى شۆڕش ( برایم خانى ده‌لۆ ) په‌یوه‌ندى به ( ره‌فعه‌ت سمایل به‌گ داوده له دووز و خورشید به‌گ ده‌لۆ له خانقین ) كرد تاكو هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كه‌ى خوی‌دا دوژمن له خاكه‌كه‌یان ده‌رپه‌ڕێنن و هاوكات فشارێك بخه‌نه سه‌ر كاربه‌ده‌ستانى ئینگلیز بۆ ئازاد كردنى شێخ مه‌حمودى حه‌فید له دیلیهتى و ده‌ستبه‌سه‌رى .
به‌ر له (87) ساڵ و له رۆژى 22ئابدا و له درێژه‌ى ئه‌و زنجیره شۆڕشه‌ى كه گه‌لانى ئێراق له فوراتى ناوه‌ڕاست و سه‌رانسه‌رى ئێراق دژ به‌داگیركه‌ران به‌رپا كرابوو ، ( برایم خانى ده‌لۆ ) سه‌ركرده‌ى شۆڕش له ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان له‌گه‌ڵ تێكڕاى هۆزى (ده‌لۆ) و به پاڵپشتى زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى هۆزه‌كانى تر‌ى ناوچه‌كه له دژى ده‌سه‌ڵاتدارانى داگیركه‌ر راپه‌رین و شۆڕشێكیان به‌رپا كرد ، تاكو له‌و ئان و ساته هه‌ستیار و چاره‌نوسسازانه‌دا نه‌ته‌وه‌ى كورد به مافه مرۆى و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانى خۆى شاد و شكور بێت ، لوتكه‌ى چیاى باوه‌شاسوار ئه‌و سه‌نگه‌ره قایمه بوو كه ته‌قه‌ى هه‌ڵگیرساندنى شۆڕشى تێدا كرا و ترس و بیمێكى زۆرى خسته دڵى داگیركه‌رانه‌وه ، ( سالمون ) جێگرى حاكمى سیاسى بریتانیاى ناچاركرد خۆى به پێى خۆى بچێته خزمه‌تى برایم خانى ده‌لۆ بۆ سارد كردنه‌وه‌ى له شۆڕش و هه‌ڵچوون ، ماڵ و ده‌سكه‌وته‌كانى دنیا و پله و پایه نه‌یتوانى هه‌ڵوێستى مساومه و سازشكردن له سه‌ر كێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى و نیشتمان له‌لاى برایم خان دروست بكات چونكه بهقاى به په‌یمان و بڵێنهكانى ئه‌وان نه‌مابوو له هه‌مان كاتدا گفت و بڵێنى رزگار كردنى شار و ناوچه‌كه‌ى به جه‌ماوه‌ر دابوو .
به‌ره‌به‌یانى رۆژى 22ى ئابى 1920 برایم خانى ده‌لۆ و هاوكارانى له دیووى پشته‌وه سه‌ركه‌وتنه سهرلوتكهى شاخى ( باوه شاسوار ) كه ئه‌و چیایه به‌سه‌ر شارى كفرى ده‌ڕوانێت ده‌ستیان به‌سه‌ر مهتریلۆزى محكهمترین بنكه‌ى ئینگلیزه‌كاندا گرت له‌وێه‌وه كه‌وتنه گولله‌باران كردنى مه‌ركه‌زى ده‌ره‌ك ( پۆلیسخانه ) به‌م كاره‌ش شاره‌كه له خه‌و راپه‌رین و ئافره‌تان له سه‌ربانى ماڵه‌كانیانه‌وه هه‌ڵهه‌ڵه‌یان لێده‌دا و پیاوان له كوچه و كۆڵانكانى شاردا له چاوه‌ڕوانى ژوانى رزگار كردنى شاردا بوون ، ( سالمون ) هه‌ر زوو كه‌وته خۆ و به‌شوێن هه‌ندێك له پیاو ماقوڵانى شاردا ناردى تاكو چاره‌سه‌رێك بۆ خامۆش و دامركاندنه‌وه‌ى شۆڕش بدۆزنه‌وه و له‌گه‌ڵیدا سه‌ردانى برایم خان بكه‌ن ، به‌ڵكو ده‌ست له شۆڕش هه‌ڵگرێت هه‌رچه‌نده ئامۆژگارى سالمون كرا هه‌نگاوى له‌و بابه‌ته نه‌هاوێژێت به‌ڵام بێهوده بوو، سه‌رئه‌نجام سالمون به‌دیلى گیراو شار له‌و رۆژه‌دا له چه‌كمه‌ى داگیركه‌ران رزگار كرا و حكومهتیكى كاتى به‌سه‌رۆكایه‌تى برایم خان دامه‌زرا و كه ئه‌ندامه‌كانى بریتى بوون له ( ئه‌كبر خان و وه‌یسى به‌گى ده‌لۆ و حه‌مید عبدالرحمن كارێزى و حهمهجانى رۆغزایى و حاجى محه‌مه‌د ته‌رخانى و كاكه‌مه‌ند ئه‌مین دروێش ) ، داموو ده‌زگاكانى به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى هاووڵاتیان وه‌كو شاره‌وانى و پۆلیس و دارایى و خۆراكى خه‌ڵكى و …هتد رێكخرایهوه و ئاڵ‌و وێركردن بهرووپێهى هندى له بازاڕدا قه‌ده‌غه كرا‌و به شێوه‌كى كاتى دراوى عوسمانى به گڕ خرایه‌وه ، و ئه‌و دانه‌وێڵه و خۆراكانه‌ى كه له كۆگاندا هه‌بوون و ده‌ست به‌سه‌ریاندا گیرا بوو به‌پێى ژماره‌ى خێزان و به‌به‌لاش و یه‌كسان به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابشكرا .
دواى ئه‌وه‌ى كه ئینگلیزه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت كه به‌هێز و لوله‌ى تفه‌نگ ناتوانن زاڵ بن و سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكه‌ن بۆیه ناچار بوون زمانى گفتوو دانوسان ده‌ست پێبه‌كه‌ن ، كه پاش ئه‌وه‌ى له رێگاى دانووسانهكانهوه داگیركه‌ران ئه‌و راستیه‌یان له‌لا ئاشكرا بوو كه ئه‌م شۆڕشه مه‌غزا و ره‌هه‌ند و ئامانجێكى نه‌ته‌وایه‌تى هه‌یه ، چونكه یه‌كه‌م داوایان ئازاد كردنى شێخ مه‌حمود بوو بۆیه ناچار بوون هه‌موو هێزه‌كانى خۆیان له كه‌ركوك ناوچه‌كانى تر كۆ بكه‌نه‌وه تاكو ئه‌و شۆڕشه خامۆش و سه‌ركوت بكه‌ن ، پاش ئه‌وه‌ى كه شارى كفرى ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن شۆرششگێڕانهوه به‌ڕێوه ده‌برا له ئاكامى ئه‌و هێرشه فراوان و به‌ربڵاوه له دواى و به‌رگریه‌كى قاره‌مانانه كه چه‌ندین شه‌هید گیانى خۆیان پێشكه‌ش به رێگا و كاروانى سه‌رفه‌رازى نه‌ته‌وه‌كه‌یان كرد ، داگیركه‌ران جارێكى تر شارى كفریان خستوه ژێر ركێف و ده‌سه‌ڵاتى خۆیانه‌وه و رقى خۆیان به خه‌ڵكى ناوچه‌كه رشت و باجێكى زۆریان خسته سه‌ر خه‌ڵكى 500 پارچه چه‌ك و بڕێكى زۆر پاره‌یان به دانیشتوانى شار بژارد.
22ئابى 1963 له‌سه‌رده‌مى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلولدا ئه‌و ده‌مه بوو كه شۆڕش ته‌واوى كوردستانى ته‌نیبووه‌وه حه‌ماسه‌تى شۆڕشگێڕانه‌ى خه‌ڵكى كفرى و دهوروبهى جیگاى ترس و نیگه‌رانى و دڵه راوكێى داگیركه‌ران بوو بۆیه رژێمى فه‌رمانڕه‌واى ئه‌و كاته‌ى ئێراق بڕیاریدا ناوچه ئازاد كراوه‌كانى كوردستان داگیر بكاته‌وه و هێرشێكى به‌ربڵاو و فراوانى ده‌ست پێكرد ، له دوورى چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له باكورى كفرى رووبه‌رووى به‌ره‌نگارى و فیداكارى پێشمه‌رگه كۆڵنه‌ده‌ره‌كان بووه‌وه كه له مێژووى ناوچه‌كه‌دا به ( شه‌ڕى قاتهكانى كفرى ) ده‌ناسرێت ، رژێم ته‌واوى چه‌كه‌كانى خۆى له‌و شه‌ڕه‌دا به‌كار هێنا به‌ڵام نه‌یتوانى بستێك به‌ره‌و پێش ببزوێ ، پێشمه‌رگه‌كان بڕیاریاندا بوو زنجیرى ده‌بابه‌كان به‌سه‌ر لاشه و ته‌رمى ئه‌واندا به‌ره‌و پێش مل بنێت بۆیه دوا فیشه‌كى خۆیان له داگیركه‌راندا خاڵى كرده‌ووه و زیانیكى كه‌مه‌ر شكێن و گورچك بڕیان به‌رژێم گه‌یاند به‌ڵام به خوێنى (28) شه‌هید ئه‌و نه‌به‌ردیه تۆمار كرا كه تاكو ئێستاش هه‌موو ته‌رمه‌كانیان له دوو گۆڕى به كۆمه‌ڵدایه ، ئه‌و داستانه سه‌روه‌ریه‌كى زۆرى بۆ ناوچه‌كه تۆمار كرد كه ئێستاشى له‌گه‌ڵ بێت خه‌ڵى ده‌ڤه‌ره‌كه ئه‌و چه‌له‌نگى و گیانفیداكاریانه بۆ نه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ به شكۆدارى و بوێرێكى مه‌زن باس ده‌كه‌ن ، به‌ڵام مه‌خابن تاكو ئێستا دواى (16)ساڵ له ئازادى و فه‌رمانڕه‌واى ده‌سه‌ڵاتى خۆماڵى هێشتا ته‌رمى برایم خانى ده‌لۆ هه‌ر له‌سه‌ر گردى (سنیدج)ى چیاى حه‌مرین و ته‌رمى ئه‌و (28) شه‌هیده‌ى شۆڕشى ئه‌یلول هه‌ر له‌و دوو گۆڕه به كۆمه‌ڵدایه هه‌رچه‌نده هه‌وڵدراوه بۆ ئه‌وه‌ى شوێنێكى شیاویان بۆ دروست بكرێت له گۆڕستانه‌كه گوندى ( برایم خان ) وه‌لێ خه‌مساردى تێدایه.
husin966@yahoo.com
