ژینگه‌ى شارى كفرى – به‌شى دووه‌م
به‌شى دووه‌م
به‌ندى یه‌كه‌م : سه‌ره‌تایه‌ك له‌سه‌ر ژینگه
به‌ندى دووه‌م:په‌یوه‌ندى مرۆڤ به ژینگه‌وه
به‌ندى سێ هه‌م :
یه‌كه‌م:چه‌مكى پیس بوونى ژینگه
دووه‌م:جۆره‌كانى پیس بوونى ژینگه
یه‌كه‌م:پیس بوونى هه‌وا
دووه‌م:پیس بوون به‌تیشك
سێ هه‌م: پیس بوونى ئاو
چواره‌م:پیس بوونى خاك
پێنجه‌م:پیس بوون به‌ده‌نگ
به‌شى دووه‌م
به‌ندى یه‌كه‌م
سه‌ره‌تایه‌ك له‌سه‌ر ژینگه
چه‌مكى ژینگه
زاراوه‌ى ژینگه به‌كۆمه‌ڵێك بارودۆخ و هۆكارى ده‌ره‌كى ده‌ووترێت كه زینده‌وه‌ران تیایدا ده‌ژین واتا هه‌ر شوێنێك كه‌له ده‌ره‌وه‌ى مرۆڤ بێت وه‌هه‌ر شتێك كههوروبهرى مرۆڤ بدات وه‌كو ئه‌و هه‌وایه‌ى كه ههڵیئهمژین ئه‌و ئاوه‌ى كه ئه‌یخۆین ئه‌و خاكه‌ى كه‌له‌سه‌رى ئه‌ژین وه هه‌ر زینده‌وه‌رێك یان نازیندووییهك كه لهدهوروبهرى مرۆڤدا بێت به‌هه‌موویانه‌وه ژینگه پێك دێنن.(35)
ژینگه‌و سیسته‌مى ژینگه:
وشه‌ى ژینگه به‌پێى بۆچوونى زانایان وشه‌ى ژینگه له‌كۆمه‌ڵێك هۆكارى ده‌ره‌كى ژیانى زینده‌وه‌ران كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیان دروست بووه وه مه‌به‌ست له‌سیسته‌مى ژینگه ڕووبه‌رێكه له‌سروشتى ژیانى زینده‌وه‌ران و مادده زیندووهكان كه كارلێكردنى هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ یهكداو له‌گه‌ڵ بارودۆخى ژینگه بۆته هۆى دروست بوونى له‌نێوان به‌شه زیندوو نازیندووه‌كان.(36)بۆ نموونه وه‌كو سیسته‌مى ژینگه‌ى دارستان وه ڕووبار‌و ده‌ریاچه‌كان وه به‌شێوه‌یه‌كى ڕوون ئه‌م پێناسه‌یه واى داڕشتووه كه هه‌موو زینده‌وه‌ران پێك هاتووه له‌كۆمه‌ڵگه‌ى ژینگه‌یى وه‌كو سه‌ره‌تاییه‌كان و ڕوك و گیانله‌به‌ران هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانى ژینگه‌ى نازیندوو وه‌كو پێك هاته‌ى خاك بایه‌كان وه درێژى ڕۆژو شێ و پیس بوون.. هتد واتا مرۆڤ یه‌كێكه لهكائینهكان سیسته‌مى ژینگه‌وه جێگاى تایبه‌تى هه‌یه له‌پێش كه‌وتنى بیر‌و ده‌روونى كه ئه‌مه‌ش بۆته هۆى زاڵ بوونى تاڕاده‌یه‌ك و به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ست پێكراو له‌سیسته‌مى ژینگه هه‌روه‌ها زۆربه‌ى زانایان ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى تێگه‌یشتنیان له‌ژینگه گرنگى ده‌دات به‌هه‌موو هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كان كه زینده‌وه‌ران تیایدا ده‌ژین. ژینگه گرنگى هه‌یه بۆ مرۆڤایه‌تى له‌و چوارچێوه‌ى كه تیایدا ده‌ژین وه‌كو ئاو‌و هه‌واو خاك ئه‌م سێ ئه‌ركانه گرنگى ده‌دات به‌ژیانى مرۆڤایه‌تى وه ئه‌م سێ ئه‌ركانه له‌پێكهاته نازیندووه‌كانن كه گرنگى ده‌ده‌ن به‌ژیانى مرۆڤ وه تێگه‌یشتنى ژینگه‌ش ئه‌و پێكهاته سروشتییانه‌ن كه هۆكارێكن بۆ ژیانى زینده‌وه‌ران هه‌ندێك له‌نووسه‌رانى ژینگه ژینگه‌یان دابه‌ش كردووه بۆ دوو به‌ش.(37)
یه‌كه‌م:ژینگه‌ى سروشتى :/دیارده‌یه‌كه كه له دروست بوونیدا به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى دروست ده‌بێ به‌بێ ئه‌وه‌ى مرۆڤ دروست بكات و یان به‌كارى بهێنێت . ئه‌و دیارده‌ش وه‌كو( بیابان-ڕووبه‌ر و-كه‌ش و هه‌وا- به‌رزونزمى-ئاوى سه‌ر زه‌وى- ئاوى ژێرزه‌وى) وه ژیانى ڕووه‌ك و ئاژه‌ڵان. وه ژینگه‌ى سروشتى به‌خۆى گرنگى هه‌یه چ به‌شێوه‌ى ڕاسته‌و خۆ یان ناڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ژیانى كۆمه‌ڵه‌ى زینده‌وه‌ران چ ڕووه‌ك یان ئاژه‌ڵ یان مرۆڤ بێت.
دووه‌م: ژینگه‌ى ده‌ست كرد:/پێكهاته‌ى ئه‌م ژینگه‌یه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌كى ماددییه كه مرۆڤایه‌تى دروستى ده‌كات وه كۆمه‌ڵگه‌ش هه‌ڵده‌ستێ به درووست و ڕێك خستنى وه درووست بوونى ئه‌م ژینگه‌یه به‌كۆمه‌ڵ درووستى ده‌كات بۆ به‌رده‌وامى ژیانى وه ژینگه‌ى سروشتى گۆڕا بۆ خزمه‌ت كردنى پێداویستى مرۆڤایه‌تى كه ژینگه‌ى ده‌ستكرد ده‌گرێته‌وه ئه‌ویش وه‌كو به‌كارهێنانى (زه‌وى كشتو‌كاڵى و ناوچه‌ى نیشته‌جێبوون و ناوچه‌ى پیشه‌سازى ناهوهنده بازرگانییه‌كان..هتد) وه ژینگه به‌هه‌ردوو شێوه‌كه‌یه‌وه پێكهاته‌یه‌كه له‌چوار چێوه‌یه‌كى زه‌وییه‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌ستێره‌ى ژیان وه كاركردنى لهپێكهاتهكانى گه‌ردوونى تره‌وه ئه‌م چوارچێوهشه نازیندوو نییه به‌رده‌وام له‌كاركردنه كه گرنگى هه‌یه بۆ مرۆڤ.(38)وه‌یه‌كێك له‌و پێكهاتانه‌ى ژینگه به‌رده‌وام له‌كاركردنه له‌و پێكهاتانه‌ى كه‌نزیكه لهمرۆڤایهتییهوه وه ئه‌م شێوه ئاخاوتنه‌ش به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له‌لایه‌ن (سه‌ركرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ) ووتویه‌تى هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌كرێت له‌ژینگه‌یه‌ك وه ئێمه‌و منداڵمان له‌ژیانێكى ته‌واوو ئاسایش‌دا بژین كه‌به‌پێى ئه‌مه‌یش مرۆڤ تاكه زینده‌وه‌رى ژیانه كه‌به‌شێوه‌یه‌كى عاقڵ و پێكه‌وه ژیان و وه‌فادارى ده‌ژێت و كهبهردهوام مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژینگه ده‌كات به‌بێ كۆتایى هاتن و له‌ناوچوون. وهتێگهیشتن له سروشتى پێكهاته‌كانى ژینگه كهپهیوهنییهكى گۆڕاوه له‌گه‌ڵ مرۆڤدا.(39)
به‌ندى دووه‌م: په‌یوه‌ندى مرۆڤ به‌ژینگه‌وه:.
به‌هۆى مامه‌ڵه‌ى مرۆڤ له‌گه‌ڵ ژینگه‌دا چیرۆكێكى زۆر كۆن هه‌یه له‌نێوانیاندا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆپێش بوونى مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وى واتا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وكاتانه‌ى كه خۆراكى مرۆڤ بریتى بوو له‌گه‌ڵاى داره‌كان و ڕاوكردنى گیانله‌به‌ران كه ئه‌وكاته مرۆڤ له‌ناو ئه‌شكه‌وتا ده‌ژیا ئه‌و كاته سه‌ره‌تاى مرۆڤایه‌تى بوو كه به‌سه‌رده‌مى چه‌رخى به‌ردین ناساروه له‌وكاته‌دا مرۆڤ بۆ ده‌ستكه‌وتنى خۆراكه سه‌ره‌كى و پێویستییه‌كانى به‌رده‌وام بوونى ژیان ڕاوى ده‌كرد وه جلوبه‌رگیان له‌داره‌كان و پێستى ئاژه‌ڵان دروست ده‌كرد وه له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كاندا ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد ئه‌وه‌ى كهڕاویان پێده‌كرد بریتى بوو له به‌رد دواتر ئاگریان به‌هۆى لێكخشاندنى به‌رده‌وه دۆزییه‌وه وه خاڵێكى گۆڕانكارى بوو له‌سه‌رده‌مى چه‌رخى به‌ردیندا له‌به‌رئه‌وه‌ى ئاگر هۆكارێك بوو بۆ پارێزگارى كردنى مرۆڤ له‌ئاژه‌ڵه دڕنده‌كان و هۆكارێك بوو بۆ ڕزگاربوون لهترسیان له‌شه‌ودا،وهئاگر جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كى نوێ ى دروست كرد بۆ مرۆڤ له‌گه‌ڵ ژینگه‌دا.وه په‌یوه‌ندى مرۆڤ له‌م قۆناغه‌دا قۆناغى كشتوكاڵ فراوانتر بوو له‌گه‌ڵ ژینگه‌دا.چوونكه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ خاك و سه‌رچاوه‌كانى ئاودا ده‌كرد.وه مرۆڤ فێرى كێلان و ئاودان بوو هه‌ستا به‌دروست كردنى به‌نداوو وهڕێكخستنى سه‌رچاوه‌كانى ئاو. به‌م شێوه په‌یوه‌ندى مرۆڤ به‌ژینگه‌وه په‌یوه‌ست بوو وه به‌ئاو ڕووه‌ك و دار‌و دره‌خت و ئاژه‌ڵ دواتر سه‌رده‌مى پیشه‌سازى له‌كۆتایى سه‌ده‌ى هه‌ژده دا په‌یدا بوو.(40)
- ژینگه‌و ڕهههندهكهیی و په‌یوه‌ندى به‌مرۆڤه‌وه:.
ژینگه زاراوه‌یه‌كى بڵاوه به‌كارهێنراوه واتاكه‌ى په‌یوه‌سته به‌جۆرى په‌یوه‌ندى نێوان به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ى ده‌ڵێن ژینگه كشتو‌كاڵى ژینگه‌ى پیشه‌سازیی و ژینگه‌ى ته‌ندرووستى و ژینگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و ژینگه‌ى ڕۆشنبیریى و ڕامیارى واتا په‌یوه‌ندى چالاكییه‌كانى مرۆڤ كه په‌یوه‌سته به‌م بوارانه‌وه وه هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ژینگه كۆكراوه‌ى ئه‌و شتانه‌یه كهلهدهوروبهرماندا هه‌ن و كارمان لێ ده‌كه‌ن و كار له‌بوونى زینده‌وه‌ران ده‌كه‌ن له‌سه‌ر زه‌وى به‌ئاوو گاز‌و خاك و كانزاو كه‌ش و زینده‌وه‌ران خۆیانه‌وه وه ئه‌توانرێت بووترێت كۆمه‌ڵێك ڕ‌ژێمى به‌یه‌كداچووه له‌گه‌ڵ یه‌كدا بۆ پله‌ى ئاڵۆز كه كارده‌كاته مانه‌وه‌ى دیارى ده‌كات له‌م جیهانه بچووكه‌دا كه ههڵسووكهووت ده‌كه‌ین.(41)
مرڤ و ژینگه:.
مرۆڤ به‌ستراوه بهژینگهكهیهوه وه پێیه‌وه به‌نده به‌به‌ند بوونێكى تووند ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌نده تێك چوو پێوانه‌ى مرۆڤ تێك ده‌چێت و ته‌ندرووستیان له‌نگ ده‌بێت تووشى ده‌ردو به‌ڵاو نهخۆشىو ژانى درێژ خایه‌ن دێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى پاراستنى ژینگه پاراستنى خۆیی و نهوهكانێتى كه دواى خۆى دێن بۆماوه بۆی دێت بنهچهكانیانهوه و زینده‌وه‌ران لێوه درووست ده‌بن له‌ملیۆنه‌ها ساڵه‌وه و ژینگه ئه‌و بۆ ماوانه‌ى بۆ پاراستووین.نه‌وه‌كان هه‌ڵیان گرتووه یه‌ك له‌دواى یه‌ك تاكو گه‌یشتووه به ئێمه.(42)
- ده‌ورى مرۆڤ له‌ژینگه:.
واداده‌نرێت كه‌مرۆڤ ده‌ورى گرنگى هه‌یه له‌گۆڕانى چینگه له‌سروشتی و بایلۆجى وه له‌سه‌ره‌تاى بوونى كارده‌كات له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانى ژینگه ئه‌مه‌یش گۆڕانكارى مرۆڤایه‌تى له‌ڕووى زیاد بوونى زانست و ته‌كنه‌لۆژیا ئه‌مه‌یش بۆته هۆى ڕووداو‌و گۆڕانكارى له‌ژینگه‌و زیادبوونى پێداویستى. وه هه‌روه‌ها مرۆڤ هه‌ستا به بڕینى دارى دارستان نه‌كات و هێنانى بۆ دروست كردنى كارگه‌و شوێن و نیشته‌جێبوون وه مرۆڤایه‌تى گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا هات له‌شێوه‌ى سه‌ره‌تایى بۆ شوانكارى وه دوایى گه‌یشته قۆناغێكى پێشكه‌ووتن كه‌تواناى كیمیاوى به‌كاربهێنێ له‌بواره جیا جیاكاندا وه هه‌موو ئه‌م كاره جیاوازه له‌ماوه‌ى هاوسه‌نگى سیسته‌مى ژینگه‌دا بوو وه به‌شێوه‌ى پێچه‌وانه‌وه كاریگه‌رى هه‌بوو له‌ژیانى مرۆڤایه‌تى ئه‌مه‌ش به‌م شێوه ڕوونى ده‌كه‌ینه‌وه.
* دارستان:. دارستانه‌كان له‌سیسته‌مى ژینگه‌دا په‌یوه‌ندى توندیان له‌گه‌ڵ مرۆڤدا هه‌یه وه دارستانه‌كان نزیكه‌ى 28% هه‌موو كیشوه‌ره‌كان پێك دێنێ وه هه‌روه‌هاش له‌سووتان و له‌ناوچوونى یان هه‌ر كاره‌ساتێكى پێچه‌وانه‌یه ترسى زۆرى له‌سه‌ر ژینگه هه‌یه به‌تایبه‌تى لههاوسهنگییهكى پێویست له‌نێوان ئۆكسجین و دووانهئۆكسیدى كاربۆن له‌هه‌وادا.
* شوانكارى:. له‌سه‌رده‌مى شوانكاریدا ڕووه‌كه سروشتییه‌كانى خراپ به‌كارده‌هێنا بووه هۆى له‌ناوچوونى ڕووه‌كى سروشتى ئه‌مه‌یش یارمه‌تى ده‌ربوو بۆ له‌ناو چوونى به‌شه‌كانى خاك و كه‌ش و هه‌وا.
له‌كۆتاییدا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه په‌یوه‌ندى توند‌و زیندوو ناوه‌كى له‌نێوان مرۆڤ و ژینگه هه‌یه وه ژینگه كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر ژیانى مرۆڤ چ به‌تاك یان به‌كۆمه‌ڵ وه پێویسته ژینگه پارێزگارى بكرێت تاوه‌كو ژیانى مرۆڤ به‌رده‌وامى هه‌بێت .(43)
به‌ندى سێهه‌م
یه‌كه‌م:.چه‌مكى پیس بوونى ژینگه:.
پێشه‌كى:ژینگه‌پیس بوون ئهمرۆبووهتهدیاردهیهك كه‌زانایان وپسپۆران وده‌سه‌ڵاتداران وته‌نانه‌ت كه‌سانى ئاسایی
لێی ده‌پرسن وبهدوایدادهچن هه‌رچه‌نده بهرلهدهس پێكردنى ژیانى مرۆڤ له‌سه‌رگۆی زه‌وى پرۆسه‌ى پیس بوون هه‌ربووه به‌ڵام له‌دوای ده‌سپێكردنى ژیانى مرۆڤه‌وه ده‌ستى پێكرد سه‌ره‌تا لهئاژهڵدارى وكشتوكاڵ ودواتریش له‌چالاكى پیشهسازیداخهسترومهترسی دار تربه.(44)
((التلوس))پیس بوون:.
كێشه‌یه‌كى ترسناكه هه‌ڕه‌شه‌مان لێ ده‌كات
پیس بوون چى یه؟به‌دڵنیایه‌وه هه‌موو كه‌سێك له‌خۆى ده‌پرسێت پیس بوون ماناى چى یه یان پێناسه‌ى چی یه پێناسه‌یه‌كى ساده بۆ پیس بوون:.واتا هه‌رشتێك پاك نه‌بێت له‌ئه‌نجامدا دهردوكێشهى ته‌ندروستى بهدۆمرۆڤ وزینده‌وه‌ران په‌یداده‌كات به‌ڵكو بۆهه‌موو جیهان به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و سه‌یرى مه‌فهومى پیس بوون به‌شێوه‌یه‌كى زانستى وڕوونتربكهین:.
ڕوودانى گۆڕانكارى له‌ژینگه‌دا كهزیندهوهرانى تیایدا ده‌ژین به‌هۆى كارى مرۆڤ و چالاكییه‌كانى ڕۆژانه‌ى كه ئه‌بێته هۆى په‌یدابوونى چه‌ند شتێك كه ناگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنه‌ى كه زینده‌وه‌ران تێیدا ئه‌ژین وه ئه‌بێته هۆى تێكدانى وه مرۆڤ هۆكارى سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌و پیس بوونانه وه ئه‌توانێت بیكات به‌شتێكى باش وه‌یان ئه‌بێته موادێكى زه‌ره‌رمه‌ند بۆ نموونه ئه‌بینین پاشماوه‌ى مه‌ڕو ماڵات ئه‌گه‌ر به‌كارى بهێنین بۆ پیتاندنى
زه‌وى ئه‌بێته موادێكى به‌سوود به‌ڵام ئه‌گه‌ر فڕێ بدرێته سه‌رچاوه ئاوییه‌كانه‌وه ئه‌بێته هۆى بلاوبوونهوهى نه‌خۆشى.پیس بوون گه‌شتۆته هه‌موو شتێك له‌ژیانماندا ئه‌و هه‌وایه‌ى كه هه‌ڵى ئه‌مژین. ئاو‌و خواردن هه‌موویان پیس بوون چه‌ندین شتی جۆراو جۆرى تریش.(45)
- پیس بوون ئاڵووده‌ى(الپلوت)(pollution) :.
به‌هه‌ر گۆڕانێك ده‌گووترێت كه‌زیان نه‌ك هه‌ر به‌مرۆڤ به‌ڵكو به‌هه‌موو زینده‌وه‌رانى ژینگه‌كه بگه‌یه‌نێت كه‌واته پێویسته پیس بوون وا سه‌یرنه‌كرێت كه‌ته‌نها چه‌ندو چۆن زیان به‌مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵكو فراوانتر له‌وه سه‌یر بكرێت كه چه‌ند و چۆن زیان به‌ئاژه‌ڵان و مێروو ڕووه‌ك و خاك و ته‌نانه‌ت ڕه‌گه‌زه سرشتییهكانى ناو ژینگه‌كه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت چهندههاو ئاهه‌نگى ناو ژینگه‌كه ده‌شێوێنێ چه‌ند ژینگه ناشرین و شێواو ده‌كات له‌به‌رئه‌وه بواره‌كانى ژینگه پیس بوون به‌ربڵاوه هه‌وا،ئاو،خاك،دیمه‌نى جوانیی ژینگه زه‌وى و ژاوه‌ژاو ده‌گرێته‌وه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ناتوانرێت پێناسه‌یه‌كى وورد گشتگرى بۆ پیس بوون بكرێت له‌به‌رئه‌مه چه‌ند پێناسه‌یه‌ك بۆ پیس بوون ده‌هێنێته‌وه له‌وانه:.
1. فڕێ دانى پاشه‌ڕۆكانه بۆ ژینگه به‌و بڕو ئه‌ندازه‌یه‌ى زیان بهزیندهوهرانى ناوى بگه‌یه‌نێت به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌خۆ بێت یان ناڕاسته‌وخۆ .
2. ئه‌و شته‌یه كه هاوسه‌نگى ژینگه ده‌شێوێنێت و پشێوى ده‌خاته سووڕێك لهسووڕهكانى ژینگه.
3. فڕێ دانى پاشه‌ڕۆكانه بۆناو به‌رگه ژیارییهكه(گازى،ئاوى،ڕه‌قى)كه له ئه‌نجامى چالاكییه‌كانى مرۆڤه‌وه ده‌بێت كه‌له توانا‌و ئاسته ئاسۆییه‌كه زیاتره به‌ڕاده‌یه‌ك وێرانكه‌رى شێوانهیى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
4. فڕێ دانى پاشه‌ڕۆكانه بۆ ناو ژینگه به‌ڕاده‌یه‌ك جوانى یه‌كه‌ى تێك ده‌دات.
5.به‌ڵام زانستییانهترینیانه به‌لاى ئێمه‌وه ئه‌وه كه‌ده‌ڵێت هه‌وایى گۆڕانێكه یان پشوویهكه كهڕیزبهندى نێوان ڕه‌گه‌زه‌كانى ژینگه تێك ده‌دات به‌ڕاده‌یه‌ك تواناى كاریگه‌رى ئهوشتته به‌پله‌یه‌ك ده‌خات له‌ڕووى تواناى سروشتێكانى خۆیه‌وه بۆ ڕزگاربوونى خۆى لهوپیس بوونه به‌ڕێگا سروشتی یهئاساییهكان. (46)
كێشه‌كانى ژینگه چی یه؟
ئه‌وه‌ى بۆ ڕودانى ئه‌م كێشهیهتێك چوونى په‌یوه‌ندیه له‌نێوان مرۆڤ وئهوژینگهیهى تێیدا ئه‌ژێت جگه له‌هۆكاری تركه له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى مرۆڤدایه به‌ڵام مرۆڤ به‌هۆكاری سه‌ره‌كى داده‌نرێت بۆپیس بوونى ژینگهوبهیدابوونى هه‌موو هۆكاره‌كانى بپیس بوون به‌هه‌موو جۆره‌كانى بۆنمونه مرۆڤ –فراوانى پیشه‌سازی –پیشكهوتنى ته‌كنه‌لۆجى-خراپ به‌كارهێنانى سه‌رچاوه‌كان وبهربڵاوبوونى وزیادبوونى خه‌ڵكى چونكه هه‌ر مرۆڤ داهێنان ده‌كات، هه‌ر مرۆڤ شتى نوێ دروست ده‌كات هه‌ر مرۆڤیش به‌كارى ده‌هێنێت. (47)
دووه‌م:
جۆره‌كانى پیس بوونى ژینگه:.
یه‌كه‌م: پیس بوونى هه‌وا:.
هه‌وا چی یه؟ :. هه‌وا پێكهاته‌یه‌كى گازییه كه‌ڕووى زه‌وى گرتۆته‌وه له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵمى ئاویشمان هه‌یه كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌گازى نایترۆجین به‌ڕێژه‌ى 78,084% وه ئۆكسجین به‌ڕێژه‌ى20.946% پێكهاتووه له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا گازى دووه‌م ئۆكسیدى كاربۆن هه‌یه كهڕێژهكهى 0.033% وه هه‌ندێ گازى تریش. (48)
أ- به‌رگه گازییهكهو پیس بوونى:وه‌ك ده‌زانرێت به‌رگه ڤازییهكه له‌چه‌ند چینێك و چه‌ند پێكهاته‌یه‌كى گازیی و شلى و ڕه‌قى پێكهاتووه چینه‌كانى بریتین له 1- ترۆبۆسفێر 2- ترۆپۆپۆز 3- ستراتوسفیر 4- ستراتوپۆز ر 5- میزۆسفیر 6- میزۆ پۆز 7- پروموسفیر. به‌گشتى ده‌كاته(4) چینى سه‌ره‌كى و (3) چینى مامناوه‌ندیى و بهئهستورایی و پێكهاته‌و گه‌رمى جیاواز، پێكهاته سهرهكییهكهشى بریتی یه له:.
1. گازه‌كان (نایترۆجین78.07%، ئۆكسجین 20.95%، دووانهئۆكسیدى كاربۆن 0.03 % …. هتد)
ب – كه‌ره‌سته شلهكانیش وه‌ك دهنكۆڵى ئاو‌و هه‌ورو ته‌م و شێ
ج- ڕه‌قه‌كانیش وه‌ك به‌فر گه‌ردیله‌ى به‌فرو تۆز‌و خۆڵ ڤایرۆس و به‌كتریا … هتد كه‌هه‌ریه‌كه‌یان به‌ڕێژه‌یه‌ك پیس بوونه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له‌تێك دانى ڕیزبه‌ندى و ئه‌ستوورى و یان تێكچوونى ڕێژه‌كانی یان فڕێ دانى پاشماوه‌و كه‌ره‌سته‌ى تر‌ى نامۆ بۆ ناو ئه‌وبه‌رگه.(49)
پێناسه‌ى پیس بوونى هه‌وا:.
بریتی یه له‌بوونى هه‌رشتێكى به‌ستوو یان شل یان گازى له‌هه‌وادا(واته تێكه‌ڵ بوو به‌هه‌وا) به‌ڕێژه‌یه‌ك كه‌ببێته هۆى زیان گه‌یاندن به‌مرۆڤ و ئاژه‌ڵان و ڕووه‌كه‌كان و ئامێره‌كان.یان زیانى بهسروشتیى شته‌كان زیانى جیهانیى ساڵانه نزیكه‌ى 5000 ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت به‌هۆى پیس بوونى هه‌وا كه به‌ڕووه‌ك و به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان ده‌كه‌وێت. له‌ده‌ست ده‌دات هه‌وا پاكى له‌كاتى تێكه‌ڵ بوونى شتى تر له‌گه‌ڵیداو وه‌كو ئه‌و گاز‌و ههڵمانهى كه‌له‌ئه‌نجامى سووتانى دارستانه‌كان به‌رز ده‌بێته‌وه كێشه‌كه زیاتر بوو له‌دواى شۆڕشى پیشه‌سازى كه‌له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا ڕوویدا.(50)
سه‌رچاوه‌كانى پیس بوونى هه‌وا :.
سه‌رچاوه‌كانى پیس بوونى هه‌وا له‌شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكى تر‌و له‌كاتێكه‌وه بۆ كاتێكى تر ده‌گۆڕێت بۆ نموونه پیس بوونى هه‌وا له‌وه‌رزى هاویندا جیاوازه له‌بڕو جۆردا له‌چاو وه‌رزى زستاندا به‌گشتى سه‌رچاوه‌كانى ئه‌مانه‌ن:.
1. هۆیه‌كانى گواستنه‌وه هه‌موو شێوه‌كانى سووته‌مه‌نى به‌كارده‌هێنن وه‌ك نه‌وت،به‌نزین گازى شل كه له‌ناو ئه‌مانه‌دا ئۆتۆمبیل پله‌ى یه‌كه‌مى هه‌یه به‌ر ڕه‌چاوكردنى زۆر چڕى ژماره‌یان و جووڵه‌ى ڕۆژانه‌یان ئه‌وه‌ش كه ناتوانرێ وازى لێ بهێنرێ به به‌ڵگه سه‌لمێنراوه كه ئۆتۆمبیلێكى شه‌خصى بچووك(1) سه‌عاتى كاركردنیدا(6 م) سێ جا گاز فڕێ ده‌داته ناو به‌رگه گازهكهوه ئۆتۆمبیلێكى بار هه‌ڵگر له(1)سه‌عات(120م) سێ جار بۆ نموونه هه‌زار ئۆتۆمبیل له‌ماوه‌ى یه‌ك سه‌عاتدا پێنج هه‌زار مه‌تر سێ جا گازى یه‌كه‌م ئۆكسیدى كاربۆنى ژه‌هراوى و ئهكاسسیدهكانى ئازود فڕێ ده‌داته ناو بهرگهكهوه جگه له‌و پاشهڕۆیهى كه ڕه‌ق و شله‌ى تر كهفڕێى ده‌داته ناو بهرگهكهوه وه‌ك گه‌ردیله‌ى قیر و لاستیك و تهپو تۆز‌و ئهسبهست. (51) بڕو جۆرى ئه‌و كه‌ره‌سته پیسانهش به‌نده له‌سه‌ر جۆر‌و قه‌باره‌و كۆن و تازه‌یى و ژماره‌و سه‌عاتى كاركردن و سیسته‌مى هاتووچۆى ئۆتۆمبیله‌كان به‌ڵام دابه‌شبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و كه‌ره‌ستانه بهههواكهدا به‌نده له‌سه‌ر بارى ئه‌و هه‌وایه‌ى ناوچه‌كه وه‌ك ئاراسته‌و خێرایى بایه‌كه، پله‌ى گه‌رمى،بوونى هه‌ور و ته‌موومژ په‌یوه‌ندى داریشه به‌بارى تۆبۆگرافیاى ناوچه‌كه‌وه،هه‌روه‌ها فڕۆكه‌و پاپۆڕو شه‌مه‌نده‌فه‌ریش به‌بڕێكى كه‌متر ڕۆڵیان هه‌یه له‌پیس بوونى هه‌واكه‌دا بۆ به‌رجه‌سته‌كردنى ڕۆڵى هۆیه‌كانى گواستنه‌وه له‌پیس بوونى هه‌وادا،له‌كۆتاییدا بۆ نموونه له‌باره‌ى ئه‌وه‌وه پیشان بده‌ین كه‌ڕۆژانه له‌شارێكى وه‌كو نیۆركدا بڕى 1.5ملیۆن ته‌ن گازى ژه‌هراوى له‌ڕێگاى هۆیه‌كانى گواستنه‌وه‌وه به‌هه‌واى ئه‌و شاره‌دا بڵاوده‌بێته‌وه له‌ناو ئه‌م گازانهدا ڕێژه‌ى 52% ى به‌ته‌نها گازى یه‌كه‌م ئۆكسیدى كاربۆنه كه‌زۆر مه‌ترسیدارو كوشنده‌یه.
2. چالاكییه پیشه‌سازییه‌كان:هه‌رچه‌نده پیشه‌سازى بڕبڕه پشتى ئابوورى و ڕه‌گه‌زێكى گرنگى سه‌ربه‌خۆی سیاسی و ئابووریه هۆیه‌كى گرنگیشه بۆ خۆشگوزه‌رانى تاكو- كۆمه‌ڵ به‌ڵام له‌م ڕووه‌وه كه ڕۆڵێكى خراپ و نێگه‌تیڤى هه‌یه ئه‌ویش له‌ڕێگاى ئه‌و پاشماوه گازى و شلى و ڕهقییانهى كه فرێ ى ده‌داته ناو به‌رگه گازییهكهوه كارگه‌كانى وه‌ك چیمه‌نتۆ و ئاسن و پۆڵا‌و پاڵێوگهكانى نه‌وت و پترۆكیمیایی ڕۆڵێكى به‌رچاو ده‌بینن له پیس بوونى هه‌وادا شایه‌نى باسه زییانهكانى ئه‌م چالاكییه پیشه‌سازییانه ته‌نها ووڵاته پیشه‌سازییه‌كان ناگرێته‌وه بهكڵۆڵى ده‌په‌ڕێ بۆ ووڵاته دراوسێكانیش وه‌ك ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ى كه‌له ئیتاڵیاوه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ بولغاریا. كه‌ره‌سته پیسكهرهكانى ئه‌م چالاكییه یان ئه‌م چالاكییانه له‌دۆخى گازى و شلى و ڕه‌قیدایه، بۆنموونه پاڵاوتهكردنى نه‌وت،گازى دووانه ئۆسیدى گۆگرد تهنۆڵكهى ڕه‌ق و دووكه‌ڵ فڕێ ده‌داته ناو هه‌واكه‌وه پیشه‌سازى چیمه‌نتۆ تهنۆڵكهى ڕه‌ق و گازى بۆن ناخۆش فڕێ ده‌داته ناو بهرگهكهوه.
3. وێستگه‌كانى كاره‌با به‌رهه‌م هێنان له‌ڕێگاى گه‌رمییه‌وه:.
مه‌به‌ست له‌و وێستگانه كهنوت و خه‌ڵووزى به‌ردو گازى شل به‌كارده‌هێنن بۆ به‌ده‌ست هێنانى ووزه‌ى گه‌رمى، گه‌رچى له‌بناغه‌دا ده‌رهێنانى ئه‌م كه‌ره‌ستانه خۆیان ده‌بنه‌هۆى پیس بوونى هه‌واكه، به‌كارهێنانى بۆ وه‌ده‌ست هێنانى كاره‌با جارێكى تریش هه‌واكه‌ى پێ پیس ده‌بێت، بهكهرهستهكانى وه‌ك دووانهئۆكسیدى گۆگرد،ئۆكسیده‌كانى نایترۆجین،یه‌كه‌م ئۆكسیدى كاربۆن، كه‌ره‌سته هایدرۆكاربۆنییه‌كان.
4. چالاكییه‌كانى ناوماڵ: وه‌ك ماڵ گه‌رم كردن له‌ڕێگاى به‌كارهێنانى نه‌وت و گازى سروشتى و خه‌ڵووزى دار‌و به‌رد به‌تایبه‌تى له‌شێوازى گه‌رم و سارد كردنه‌وه‌ى مهڵبهندیدا. جگه‌ره‌كێشان سه‌رچاوه‌یه‌كى تره. (52)
وه‌هه‌روه‌ها هۆكاره‌كانى گواستنه‌وه كه ئه‌مه‌ش چه‌ند جۆرێكى هه‌یه.
1. گواستنه‌وه‌ى ووشكانى
2. گواستنه‌وه‌ى هه‌وایی
3. گواستنه‌وه‌ى ده‌ریایى- ڕووبارى
گواستنه‌وه‌ى ووشكانى به‌زۆرترین هۆكاره‌كانى گواستنه‌وه ده‌ژمێردرێت له‌هه‌موو وڵاتانى جیهاندا ئه‌گه‌ر پێش كه‌وتوو بێت یان گه‌شه‌كردو ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه هۆكاره‌كانى تر كه‌م به‌كارده‌هێنرێت له‌به‌ر زۆر جۆرێتى ئۆتۆمبێل،ماتۆڕ- پاص-گڵابه،شه‌مه‌نده‌فه‌ر،بگره پاسكیل كه‌وا هیچ كاریگه‌رییه‌كى خراپ و زیان به‌خشى نییه به‌ڵام سه‌باره‌ت بهگواستنهوهى هه‌وایى یان ده‌ریایى به‌چ جۆرێك كاریگه‌رى له‌سه‌ر مرۆڤ دوور ده‌كه‌وێته‌وه چوونكه به‌ماوه‌ى دوور به‌كارى ده‌هێنى زیانه‌كه‌ى به‌رى ده‌كه‌وێت” هۆكاره‌كانى گواستنه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كى توندى هه‌یه به‌سه‌رچاوه‌كانى ووزه‌ى به‌كارهێنراو بۆ جووڵه یان له‌به‌رئه‌وه فاكته‌ره دیاره‌كان داداه‌نرێت بۆ پیس بوونى ژینگه‌و هه‌وا كه‌له ده‌ورمان دایه له‌كاتى سووتانى نه‌وتدا ئه‌م گازانهى لێوه به‌رز ده‌بێته‌وه.
1. قۆڕقۆشم
2. سووتانى نه‌ووت = دووانهئۆكسیدى كاربۆن
3. یه‌كه‌م ئۆكسیدى كاربۆن
4. مادده هایرۆكاربۆنییهكان
5. ئۆكسیده‌كانى نایترۆجین
6. تهنۆچكهكان و ئاوێته كیمیاوییه‌كان
7. كه‌مى دووكه‌ڵى(كه‌له‌ئه‌نجامى كارلێكى نایترۆجین و مادده هایدرۆكاربۆنییه‌كان له‌بوونى تیشكى خۆردا دروست ده‌بێت)
جگه له‌و نه‌خۆشییانه‌ى كهبۆمرۆڤ دروستى ده‌كات
- تهنگگهشهكانى ته‌نگه هه‌ناسه‌یی و نه‌خۆشییه‌كانى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه.
- ههوكردنهكانى چاوو لووت و گوێ .
- تووش بوون به‌نه‌خۆشى شێرپه‌نجه.
- به‌ركه‌وتنى ڕووه‌كه‌كان بهتێكچوون.
- تووش بوونى ئاژه‌ڵان به‌نه‌خۆشییه‌كانى نهرهو نهماچوون.
- ده‌بێت هۆكاره‌كانى گواستنه‌وه‌ى ووشكانى(هێڵى ئاسن) و هۆكاره‌كانى گوستنه‌وه‌ى ڕووبارى زیانى كه‌متره له‌زیانى هۆكاره‌كانى تر.(53)
سه‌رچاوه‌ى پیس بوونى هه‌وا
دووكه‌ڵى ئۆتۆمبیل چه‌ند ژههرێًكى ترسناكى هه‌یه كه‌بریتیه له:.
1. یهكهئۆكسیدى كاربۆن: ئاماژهدهكرێت كه‌یه‌كه‌م ئۆكسیدى كاربۆن co هێمایه‌كى كیمیائی یه ئه‌م گازه جیاوازه له‌گه‌ڵ گازهكانى تر به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه ته‌ڕه‌و بۆن و تامى هه‌یه هه‌روه‌ها نابێته هۆى دروست بوونى ههڵهاوسانى پێست له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مژینى بۆ خڕۆكه سووره‌كان پهلهتره لهمژینى بۆ ئۆكسجین ئه‌گه‌ر هاتوو به‌شێكى زۆرى له‌هه‌وا كۆبووه‌وه ئه‌وا گیان په‌له‌ده‌كات بۆ شیكردنه‌وه‌ى زیاتر له‌ئۆكسجین ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى له‌ناوچوونى شانه‌كان وهمردنى مرۆڤ له‌هه‌ندێ كاتدا جاراده كراوه كه‌له‌هه‌موو كه‌سێك لهمژینى و تووش بوونى له‌م گازه تاكو چه‌ندێ بۆى كرا .
2. درووست بوونى گازى دووه‌م ئۆكسیدى كاربۆن لهوگازه ژه‌هراوییانه‌یه كه ده‌بێته هۆى ته‌نگه نه‌فه‌سى له‌به‌رئه‌وه‌ى تێكه‌ڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هیمۆگڵۆبین له‌لایه‌ك له‌لایه‌كى تریشه‌وه كه‌م ده‌كاته‌وه له‌تواناى هیمۆگڵۆبین بۆ یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ ئۆكسجین. كه گازى دووانهئۆكسیدى كاربۆن نابێته هۆى هه‌ست كردن بهتهنگهنهفهسى بۆ مرۆڤ ته‌نها به‌ڵكو ده‌بێته‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى زه‌وى.بۆنموونه تیشكى خۆر كاتێك ده‌گاته زه‌وى، زه‌وى به‌ته‌واوى ئه‌و تیشكه نامژێ به‌ڵكو ته‌نها به‌شێكى هه‌ڵده‌مژێ و به‌شه‌كه‌ى تر‌ى پێچه‌وانه ده‌كات ئه‌وه جارێ تر به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌ى كه‌ده‌مێنێته‌وه ناگه‌ڕێته‌وه به‌ته‌واوى به‌ڵكو گازى دووه‌م ئۆسیدى كاربۆن و هه‌ڵمى ئاو و هه‌ندێ گازى تر بهمژینى به‌شێك له‌تیشكى گه‌ڕاوه.بۆ گه‌ردوونى ده‌ره‌كى بۆیه ده‌بێته هۆى به‌رز بوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماى زه‌وى و ئه‌مه‌ش له‌كۆتایى پێى ده‌وترێت به‌رز بوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى زه‌وى.دووه‌م ئۆكسیدى كاربۆن به‌شدارى ده‌كات له‌به‌شێك له‌گه‌رم كردن وه به‌شه‌كه‌ى تر‌ى گازهكانى كلۆرو فلۆر و كاربۆن له‌گه‌ڵ چه‌ند گازێكى تر له‌م گه‌رمییه‌دا ئه‌م هۆیانه ده‌گرێته‌وه بۆ چه‌ند شتێك وه‌كو لافاوو گه‌رده‌لوول وه‌هه‌روه‌ها كه‌مى بارینى باران و ئاوى سوێر بۆ خواردنه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ى شه‌پۆلى ئاو.(54)
خشته‌ى ڕوونكردنه‌وه‌ى كاریگه‌رى گازه‌كان له‌سه‌ر مرۆڤ
خشته‌ى ژماره(1). (55)
گازه‌كان كاریگه‌رى له‌سه‌ر مرۆڤ
1. ئۆكسیدى كبریت و ئۆكسیدى نایترۆجین نه‌خۆشى سپڵ تووشى مرۆڤ ده‌كات كاریگه‌رى خراپى ده‌بێت له‌سه‌ر مرۆڤ و ئاژه‌ڵ
2. الجسمیات العالقه ده‌بێته هۆى تووش بوونى مرۆڤ به‌نه‌خۆشى سنگ
3.یه‌كه‌م ئۆكسیدى كاربۆن كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر كۆئه‌ندامى مێشك
4. قوڕقۆشم كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر(الجهاز العصبى)كۆئه‌ندامى مێشك به‌تایبه‌تى له‌منداڵ ده‌بێته‌هۆى كه‌مى سووڕى خوێن به‌هۆى نه‌خۆشى گورچیله
5. الچباب الداخلى التهابات چاو وهكاریگهرى خراپى ده‌بێت له‌سه‌ر سییه‌كان و دڵ
دووه‌م:
پیس بوون به‌تیشك :.
ئه‌م جۆره له‌ئه‌نجامى بڵاوبوونه‌وه‌ى مادده تیشكدارهكان ڕوو ده‌دات به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌مى له‌كاتى له‌ناوبردنى ئه‌و مادده تیشك دارانه یان مادده ئه‌تۆمییه‌كان نموونه‌ش ئه‌و ڕووداوه‌ى كه‌له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ڕوویدا كه ژماره‌یه‌كى زۆر سه‌رباز تووشى نه‌خۆشى شێر په‌نجه بوون.(56) وه هه‌روه‌ها زۆر جۆرى تیشك ده‌رده‌كه‌ن تیشكى گاما (gama) كه كارلهو نهسیجانه ده‌كات كهدهورى له‌شیان داوه یان تیشكى بیتا(beta) كه ده‌توانێت بچێته كه‌مێك قوڵایى خانه‌كانى ناو له‌شى زینده‌وه‌ران ، وه هه‌ندێ له‌و كه‌ره‌سته تیشك ده‌ره‌وه‌یانه گه‌ردیله‌كانى ئه‌لفا(alpha) كه له‌مه‌ترسیدارترین جۆرى تیشكهكانه به‌گشت كه‌ره‌سته تیشكده‌ره‌وه‌كان هه‌تا هه‌تایه تیشك ناده‌نه‌وه، به‌ڵكو هه‌موویان له‌یه‌ك خه‌سڵه‌تدا هاوبه‌شن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كهبههێواشى و له‌سه‌ر خۆ له‌ناو ده‌چن و نامێنن لێره‌وه تواناى تیشكدانه‌وه‌ى ههركهرهستهیهك به‌نیوه ته‌مه‌نه‌كه‌ى حساب ده‌كرێت شایه‌نى باسه كاریگه‌رى تیشك له‌سه‌ر پله‌ى تووندییهكهى به‌نده بۆ نموونه پله‌ى 100 گراى كوشنده‌یه ، به‌ڵام پله نزمه‌كانى 2-6 گراى ته‌نها سووتانه‌وه‌ى لێ په‌یدا ده‌بێت.گه‌ر مرۆڤ كه‌وته بهرپلهیهك كه‌متر بوو له2 گراى زۆر جار له‌بڕى ئه‌وه‌ى زیان به‌خش بێت، به‌سوود ده‌بێت ده‌بێته چاره‌سه‌ریان به‌رگرى بۆ هه‌ندێ لهنهخۆشییهگرانهكانى وه‌ك شێرپه‌نجه هه‌رله‌به‌رئه‌مه‌شه له‌مه‌ڵبه‌نده ته‌ندرووستییه گه‌وره‌كاندا ئه‌م جۆره ده‌زگایه هه‌یه تیشك به‌رهه‌م دێنێت. (57)وه هه‌روه‌ها به‌هۆى مادده تهقێنهرهكان وه له‌ئه‌نجامى ئه‌و تیشكه‌ى كهلهمۆلیده كاره‌باییه ئه‌تۆمییه‌كان ده‌رچوو، هه‌روه‌ها كه (شیر تو بیڵ) له‌یه‌كێتى سۆڤیه‌تى ڕوویدا كاتێك خۆڵ و تۆزێك بارى كه‌مادده تیشكاوییهكانى له‌گه‌ڵ خۆى هه‌ڵگرتبوو ڕژایه سه‌ر ئه‌وروپاى ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا بووه هۆى له‌ناوبردنى به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان گیانله‌به‌ران و به‌روبوومه ئاژه‌ڵییه‌كان ئه‌م جۆره پیس بوونه ترسناكترین شێوه‌ى پیس بوونه چوونكه مادده تیشكاوییه‌كان بۆماوه‌یه‌كى زۆر ئه‌مێنێته‌وه نزیكه‌ى 200ساڵ كاریگه‌رییان ده‌مێنێت نموونه‌ى ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ئه‌وه‌ى له هێرۆشیماو نجازاكى له‌یابان ڕوویدا به‌هۆى تیشكى بۆمبى ئه‌تۆمییه‌وه له‌جه‌نگى جیهانى دووه‌م. (58)
سێهه‌م :.پیس بوونى ئاو
ئاو جی یه :.ئه‌گه‌ر ئه‌م لایزه بخوێنینه‌وه ماناى ئایهتهكهتێدهگهین كه ئه‌فه‌رموێت قال تعالى(وجعلنامن الماوكل شی و حى افلا یۆمنون) واتا هیچ گیانله‌به‌رێك ناتوانێت ژیان به‌سه‌ربه‌رێت بێ ئاو كه‌واته پێویسته بۆ ژیان .هه‌روه‌ها ڕوه‌كه‌كان پێویستیان به‌ئاو هه‌یه تاگهشهبكهن وه ئاو 65%له كێشی مرۆڤ پێك دێت لهزیندهوهرانش هه‌مان ڕێژه‌ى هه‌یه وه ئاو 70%سه‌ر ڕووى زه‌وى داگیركردوه هه‌ر ئه‌م ڕێژه‌ش واى له‌هه‌ندێ زانایان كردوه كه ناوى زه‌وى بنه‌ن (گۆى ئاوى) له‌برى گۆى زه‌وى وه‌هه‌روه‌ها له‌ڕوى بیس بوونى ئاوهوهزانا(a.s.wisdom)دایناكهپیس بوونى ئاو ده‌كاته(فڕێدانى ههرپاشهڕۆكێك بۆناوئاوهكه كهبهوڕادهیهى خه‌سڵته سروشتیه‌كانى بشێوێنێت به‌كه‌ڵكى زیندهكانى نوێ‌و مرۆڤ نایه‌ت)شاره‌زایانى ژینگه لهكۆبونهوهى جنێفی 1961پێناسه‌ى پیس بوونى ئاویان كردووه كاتێك پیس ده‌بن كهپێكهاته رووبادۆخهیهكهى بگۆڕێت به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌و خۆ یان نا ڕاستهوخوئهمهش به‌ده‌ستى مرۆڤ بێت به‌و مانایه‌ى كه‌به‌كار بردنه ئاسای وسروشتیهكان ئه‌وئاوه كه‌م بكاته‌وه هه‌ر بۆیه پیس بوونى ئاو ده‌بێته هۆى گه‌یاندنى زیانێكى بێ ئه‌ندازه بهزیندهوهران وهئهبێته هۆى تێك چوونى هاوسه‌نگى ژینگه وه ژینگه هیچ به‌هاو مانایه‌كى نامێنى جونكه پێك هێنهرهسهرهكیهكی له‌ده‌ست ده‌دات كه ئاوه.
گرنگترین جۆره‌كانى پیس بوونى ئاو:.
“ئاوى بارانى پیس بوو:.
ئاوى باران پیس ده‌بێت وه‌به‌تایبه‌ت لهناوچهپیشهسازیهكان له‌به‌رئه‌وه له‌كاتى باران باریندا ئاوى باران تێكه‌ڵ به‌هه‌موو ئهوپیسیانهدهبێت كهلهههواداههن دیاریترینیان گازى ئۆكسیدى نایترۆجین وئۆكسیدى كبریتن وهدهنكۆڵكانى خۆڵ وه‌ئاشكرایه كهبیس بوونى ئاوى باران دیارده‌یه‌كى نوێیهله دواى بڵاوبونه‌وه‌ى پیشه‌سازى ڕوویدادواى تێكه‌ڵ بوونى هه‌وا بهگازویان یان تێكه‌ڵ بوونى بهتۆزوخۆڵ له‌كۆندا ئه‌م جۆرهپیس بوونه نه‌ناسرابوو له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه
“ئاوى ئاوه‌ڕۆ:.
ئه‌مه‌ش پیس ده‌بێت به‌سابون وپاككهرهوهكان وپاككهرهپیشهسازیهكان و ههندىجۆرى بهكتریاومیكرۆبی زیان به‌خش ،وه‌كاتێك ئاوى ئاوه‌ڕۆكان ئهڕژێتهناو ده‌ریاو زه‌ریاكان ئه‌بێته‌هۆی پیس بوونى ئاوى ده‌ریاكانیش وه‌هه‌روه‌ها ئاوى پیسى شارهكانش ئه‌م ئاوه پیسه دوو سهرجاوهى هه‌یه یه‌كێكیان ماڵ وخانووبهرهوشوێنهگشتیهكان مهڵبهندهبازرگانیهكانه،له‌شێوه‌ى پاشهڕۆیهكى شلدالهلایهن مرۆڤه‌وه فڕێ ده‌درێت بیس كهرهكانش بریتین له‌چه‌وری ،جۆره‌كانى خوێ پاك كه‌ره‌وه‌كان (تایت-سابون-شامپۆ)كه‌ره‌سه هایدرۆكاربۆیهكان .دووه‌میشیان ئاوى باران ئه‌و ئاوه‌كه بۆپاك كردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌كان وشوێنه‌كان به‌كاردێت ،بری ئهوئاوهپیسهى كهلهشارهكانهوه ده‌رده‌چێت به‌نده له‌سه‌ر ژماره‌ى دانشتوان قه‌باره‌كه‌ى وئاستى ئابوریوشارستانى دانشتوانهكهى ،پیویسته هه‌ربۆیه له‌شاره‌كاندا دووجۆره ئاوه‌ڕۆ هه‌بێت یه‌كێكیان بۆ ئاوى باران ئه‌وى تریان بۆ ئاوى ماڵان و شوێنه‌گشتیه‌كان وكارگه‌كان پیك هاتووه كهرهسهپیسهكانى ناوئه‌م دووجۆرهئاوه لێك جیاوازن ،بری ئهوئاوهى كه‌مرۆڤ به‌كاری ده‌با دواتر ده‌بێت به‌ئاوى پیس
“پاشماوهپیشهسازیهكان :.
ئهوئاوهى كهلهكارگهكانهوه زیاددهبیت وه‌ك پاشهڕۆفڕێ دهدرێتهدهرهوه سه‌رچاوه‌یه‌كى پیس بوونى ئاوه به‌تایبه‌تى لهشارهپیشهسازیهكاندا كاریگه‌رى له‌م ڕووانهوهدهبێت
أ- كاریگه‌ری كهرهسهیمیاویهكانى ناوئاوهكه كه‌ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ى جۆرى پیشه‌سازیه‌كان ده‌گۆڕێت هه‌ندێ لهوكهرهسهكیمیاویانهى ئۆرگانیت وه‌ك ڕۆت وبهكتریا وبۆیهكان ونه‌وت وتێكهڵهكانى پترۆڵ وماددهكیمیاویهكانى وهخوێژههلراویهكانى وه‌ك زێبهق وزینج ورهصاص وكادیۆم كه‌ئه‌مانه مه‌ترسی دارن چونكهبهكتریزیان به‌خشه‌كان گه‌شه‌یان تێداده‌كه‌ن به‌ڵام مامه‌ڵه كردن لهگهڵئهم جۆره‌یان له‌ناو كارگهكاندائاسان تره وه‌ك ده‌ره‌وه‌ى كارگه‌كان به‌ڵام گهرئهوكهرهسه كیمیاویانه نائۆرگانى نین وه‌له‌و جۆرانه‌ن كهلهئاودا ده‌توێنه‌وه گهرجى مه‌ترسیان كه‌متره وه‌ك ئه‌و ئاوه‌ى لهپیشهسازیهكانى خۆراكه‌وه ده‌رده‌چێته ده‌ره‌وه
ب- به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى ئاوه‌كه بڕێكى زۆری ئهوئاوانهیه كهلهكارگهكانهوه ده‌چنه ده‌ره‌وه گه‌رمى كاتێ تێكه‌ڵ به سه‌رچاوه‌كانى تر‌ى وه‌ك لقه روبار وروبارهكان ده‌بن پله‌ى گه‌رمى ئه‌وانش بهرزدهكنهوه ئه‌مه‌ش گۆڕانكارى ده‌كه‌وێته ئه‌و ژینگه ئاوییه‌وه كه له‌هه‌موویان مه‌ترسی دارتركهمبوو كه‌مبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى ئۆكسجینى تواوه‌ى ناو ئاوه‌كه‌یه ئه‌مه‌ش ماناى نه‌مانى سه‌رچاوه‌ى ژیانى زیندهكانى ناویه‌تى به‌مه‌ش سه‌ره‌تا ژینگه ئاویهكهى ئهوناوچهدهكهوێتهمهترسیهوهبهپیس بوودادهنرێت
4/ پیس بوون له‌ئه‌نجامى دزه كردنى نه‌وت بۆناو ئاوى ده‌ریا و وێستگه‌كانى كۆكردنه‌وه‌ى ئاو ئه‌مه‌ش یان له‌ئه‌نجامى نوقم بوونى ئه‌و كهشتیانهى كهپترۆلیان هه‌ڵگرتووه رووده‌دات وه‌ساڵانه دووباره ده‌بێته‌وه یان به‌هۆى شۆردنى گه‌نجینه‌ى ئه‌و نوتانه له لێواوى ده‌ریاكان وه جونى ئاوه پیسه‌كه بۆ ناو ئاوى ده‌ریاكه وه‌ك ئه‌وه‌ى لهلێوارهكانى كالیفۆرنیا له ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا رووى دا له‌كۆتاى شه‌سته‌كاندا كه‌بووه هۆى له‌ناوچوونى ژماره‌یه‌كى زۆر لهباڵندهى ده‌ریاكه .
چواره‌م:
پیس بوونى خاك:.
پیس بوونى خاك له‌ئه‌نجامى به‌كارهێنانى په‌ینى جۆراوجۆر‌و فڕێدانى پاشهڕۆكانى كارگه‌كان كه‌ئه‌مانه‌ش پێچه‌وانه‌ى ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌یه كه‌له خاك ده‌ژێن هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕووه‌ك و گیانله‌به‌ران وه له‌كۆتاییدا كاریگه‌رى له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌یه.(59) كه‌واته خاك تێكه‌ڵه‌یه‌كى وورده له‌به‌ردو كه‌ره‌سته ئۆرگانییه‌كان و ئاو‌و هه‌وا، كه‌ڕووه‌ك له‌سه‌رى گه‌شه ده‌كات و ئاژه‌ڵى له‌سه‌ر ده‌ژێت وه مرۆڤیش به‌پشت به‌ستن بهودووانهى دوایى خۆراك و پۆشاكى خۆى لێ په‌یدا ده‌كات. به‌ڵام زه‌وى(land) به‌شه ووشكاییهكهى گۆى زه‌وییه ئه‌و به‌شه‌یه كه خاكى له‌سه‌ر بێت(تربه)یان له‌سه‌ر نه‌بێت (به‌ردو ڕووته‌ن بێت) كه‌واته زاراوه‌ى خاك به‌شێكى دیاریكراوى خاوه‌ن خه‌سڵه‌تى فیزیاوى و كیمیاوى یه به‌ڵام زه‌وى فراوانتره له‌و پارچه‌و ڕووبه‌رانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه كشتوكاڵیان له‌سه‌ر ناكرێت. هه‌ردوو جۆره ووشكانییهكه تووشى پیس بوون دێن هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوازو كه‌ره‌سته‌ى جیاواز‌و ئاسه‌وارى جیاواز جابۆیه به‌باشى ده‌زانین بیكه‌ینه دوو بابه‌ت له‌پیس بوون پیس بوونى خاك و گرفتى و یان پیس بوونى زه‌وى
پیسبونى خاك :-
كه‌واته پیسبونى خاك ماناى كه‌م بونه‌وه یان نه‌مانى توانا سروشتیه‌كانى خاكه له‌ڕوى به‌رهه‌م هێنانى ڕووهكیهوه لهبهرههرهۆیهك بێت .یان بڵێن تێكدانى ئه‌و ڕیزبه‌ندیه كه‌له‌نێوان پێكهاته‌كانى خاك وزیندهوهرانى ناوى وئه‌وانه‌ى له‌سه‌رى ده‌ژین .گه‌ر ئهوڕیزبهندیهشتێك چووگهرچى به‌رهه‌میش بدات وڕووهكیشلهسهرى بژى هێشتا به‌م پێناسهیهههربه پیسبوو ده‌ژمێردرێت. (60)
سه‌رچاوه‌كانى پیسبونى خاك:
1. سهرچاوهسروشتیهكان/كه‌بریتین لهڕاماڵین وڕاماڵینى خاك,شۆره‌كات(التملح)(salinzation)به‌بیابان بوون(التصحر)(desertation)ئهمهمهبهستى سه‌ره‌كى باسه‌كه‌ى ئێمه نى یه چونكهئامانجى باسه‌كه‌ى ئێمه ئه‌وجۆره پیسبونانهیه كه‌مرۆڤ هۆكاریهتى وبهرپرسهلێى ,ئه‌مانه له‌سه‌ره‌وه ههرڕوودهدهن مرۆڤ هه‌بێت یان نه‌بێت سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى مهوداكهش كه‌م به‌رته‌سك وسنورداره.(61)
2. سه‌رچاوه مرۆییه‌كان /ئه‌مانه گه‌لێك زۆرن له چالاكیه‌كانى مرۆڤهوهڕێچكه ده‌گرن ئه‌مه‌یان مه‌به‌ستى باسه كه‌ى ئێمه‌یه,به‌شى هه‌ره زۆرى پیسبوونى خاك لێره‌وه په‌یدا ده‌بێت پیس كاره‌كانیش زۆرن كه‌هه‌ندێكیان ناڕاسته‌و خۆن وهكوپیس بوونى هه‌وا كاریگه‌رى لهسهرووشكهساڵى ودواتریش كه‌م ڕوهكى وبهبیابان بوون ڕاماڵین یان ڕاسته‌وخۆیه وه‌ك په‌ین كردن به‌كارهێنانى كه‌ره‌سته فڕكهرولهنێو به‌ره‌كان ,بۆیه جه‌خت ده‌كه‌ین.(62)
پێنجه‌م:پیس بوون به‌ده‌نگ =ژاوهژاواالچوچائى
ژاوه‌ژاو:الزوزائـ=noise
جۆرێكه له‌جۆره‌كانى پیسبوون هه‌ندێ له‌زانایان بهپیسبوونى ناماددى هه‌واى داده‌نێن ,هه‌ندێكى تر به‌جۆرێكى سه‌ربه‌خۆى ده‌ژمێرن .ژاوه‌ژاو بریتى یه له‌به‌رزى په‌ستانى ئه‌وده‌نگانه‌ى كهگوێى مرۆڤى ئاسایى وه‌رى ده‌گرێت كه‌واته به‌رزى په‌ستانه‌كه پێوه‌ره‌كه‌یه گه‌روابوو كاریگه‌ریه‌كه‌ى به‌گشتى بۆسه‌ر مرۆڤ وئه‌و جۆره ئاژه‌ڵ وبڵندانهیه كه‌تواناى بیستنیان له‌تواناى مرۆڤه‌وه نزیكه. (63)
پیسبوون به‌هۆى ده‌نگى بێزاركهروو ژاوه‌ژاو :-ئه‌م جۆره پیسیبونه ئه‌بێته هۆى ناڕهحهتكردنى خه‌ڵكى به‌هۆى ده‌نگه ده‌نگى كارگه پیشه‌سازیه‌كان وهدهنگى ئۆتۆمبیل وفڕۆكهو شه‌مه‌نده‌فه‌ر كه‌ئه‌بێته هۆى بێزار كردنى خه‌ڵكى .وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و چرپه ئاساییه‌ى كهگوێى مرَڤ هه‌ستى پێده‌كات 20dbتا120dbكه‌ده‌نگى ته‌یاره‌ى ئازاردهگهیهنێت به‌گوێى مرۆڤ هه‌روه‌ها برى140dbتائێستا كه‌گه‌وره‌ترین برى ده‌نگه ده‌نگ كه‌له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه پێورابێت به‌پێى یاساى (ta.luft)وه‌كو نمونه له‌ئه‌ڵمانیا كارگه‌كان بۆیان هه‌یه تا 55dbلهڕۆژدادهنگ بگه‌ێنێته هاوڵاتیانى نیشته جێى چوارده‌وریان له‌شه‌ودا برى هاژه‌هاژ بۆنزیكهى 40dbدابه‌زێنراوه هه‌روه‌ها گشت كارگهگانى نزیكى خانوبه‌ره‌ى هاوڵاتیان پێویسته ده‌نگى كارخانه‌كانیان به‌هۆى دیوارى تایبه‌تى یاخود دارستانه‌كان خه‌فه بكه‌ن كوهاژهى هه‌ست پێكراو له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه له‌نێوان ئهودووبره زیاد نه‌كات ئه‌گه‌ر كارگه‌كان به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌م یاسیایانهوه كاربكه‌ن ئه‌وه به‌زوترین كات مۆتى كاركردنیان له‌ده‌ست ده‌چێ.
به‌هۆى ئه‌م سێ هێڵكاریهى خواره‌وه هه‌وڵ ده‌درێت چۆنیه‌تى برى ده‌نگ له‌كۆمه‌ڵگه‌ى جێگه‌ى جیاوازدا به‌هۆى كۆمه‌ڵه ئامێرێكى جیاواز نیشان بدرێت. (64)
خشته‌ى ژماره(2) كه‌ڕبوونى مرۆڤ له‌ئه‌نجامى مانه‌وه‌ى له‌چوارده‌ورى بڕێكى دیاریكراوى ژاوه‌ژاودا. (65)
كاتژمێر ژاوه‌ژاو
n Db(a)
4 88
2 91
1 94
30min 97
10min 100
4.8min 105
ب:. كاریگه‌رى ده‌روونى (التاپیر النفسى):.
كهدهبێتهمایهى پهستیى و تۆڕهیى و بێزارى و ده‌مار تووند بوون كه ئه‌مانه‌ش به‌ده‌ورى خۆیان كار له له‌شى ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن فرمان و كاره‌كانى تێك ده‌ده‌ن. دواتریش كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندرووستى و له‌ش و لارى چوونكه بڕێكى زۆرى ئه‌و كاریگه‌رییه ده‌روونییانه نه‌خۆشى جسمى لێده‌كه‌وێته‌وه ده‌بڕوانه خشته‌ى ژماره-3- و ژماره-4- نموونه له‌سه‌ر ئاستى ژاوه‌ژاوى ده‌وروبه‌ر.
خشته‌ى ژماره(3).(66)
دیسبڵ سه‌رچاوه‌كه
200 ته‌قاندنى ڕۆكێت له‌دوورى 300 مه‌تر
140 هه‌ڵسانى فڕۆكه‌یه‌كى فیشكه‌دار
110 فڕینى فڕۆكه‌یه‌كى فیشكه‌دار به‌سه‌ر كه‌سێكدا
108 چاڵههڵكهنه هه‌واییه‌كان-حفاره-له‌دوورى 1م
96 ماتۆڕى هه‌ڵمى له‌دوورى 8م
94 ئۆتۆمبیلى پێشبڕكێ ، شهمهندهفهرلهدوورى 150م
77 شۆفڵ له‌كاتى كاركردنداو له‌دوورى 15م