ژینگه‌ى شارى كفرى – به‌شى یه‌كه‌م
توێژینه‌وه‌ى (ژینگه‌ى شارى كفرى) له‌لایه‌ن فێرخواز (مه‌هاباد حه‌سیب ره‌شید)ـه‌وه وه‌كو توێژینه‌وه‌ى ده‌رچوون له‌زانكۆ ئه‌نجامدراوه، ئه‌م فێرخوازه خۆى خه‌ڵكى كفرییه و له به‌شى جیۆگرافیا كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار-زانكۆى سلێمانى ده‌خوێنێت، ساڵى پار كهچوارهم و دوایین ساڵى خوێندنى بووه، ئه‌م توێژینه‌وه‌ى پێشكه‌ش كردووه.
فه‌رموون له‌گه‌ڵ توێژینه‌وه‌كه:
پێشه‌كى:.
لیكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ژینگه ڕۆڵێكى زۆر گه‌وره‌و گرنگى هه‌یه له‌كاتى ئێستادا، له‌به‌رئه‌وه‌ى ژینگه ژیانه، ژینگه ئه‌و ئه‌ستێره‌یه كه‌تیایدا ده‌ژین وه تیایدا هه‌موو پێویستیه‌كانى ژیانمان ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌خواردن و جلوبه‌رگ و داوده‌رمان، بۆیه پێویسته پارێزگارى لهژینگهكهمان بكه‌ین ئه‌و ژینگه‌یه‌ى كهبهرفراوانى ئێمه‌ى له‌خۆگرتووه هه‌ر له‌دێر زه‌مانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ژیانێكى خۆشدا بژین، هه‌وایه‌كى پاك هه‌بێت خواردنێكى ته‌ندرووست. پێویسته ژینگه‌یه‌كى پاكمان هه‌بێ هه‌م بۆخۆمان و هه‌م بۆ نه‌وه‌كانى دواى خۆمان. هه‌روه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (ولا تفسدوا فى الارض بعد اصلاحها)وه ئێمه مه‌به‌ستمان لهههڵبژردنى ئه‌م بابه‌ته له‌به‌رچه‌ند هۆكارێكه یه‌ك له‌و هۆكارانه بۆڕوونكردنهوهو ده‌رخستنى سوود و گرنگى ئه‌و ژینگه سروشتی یه‌ى كه‌مرۆڤ تیایدا ده‌ژێت وهدهرخستنى هۆكاره‌كانى پیس بوونى ژینگه‌و كاركردن بۆ پاك ڕاگرتنى شاره‌كه. وههۆكارێكى تر له‌هه‌ڵبژاردنى بابه‌ته‌كه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنى كتێبخانهى كوردى و ئاشنا بوونى خوێنه‌ران له‌بابه‌تى ژینگه و هۆكارهكارتێ كراوه‌كانى ژینگه‌و وه چۆنییه‌تى پارێزگارى كردن لهژینگهكه. هه‌روه‌ها شارى كفرى ناوچه‌یه‌كى نیمچه شاخاوى و ژینگه‌یه‌كى له‌باره بۆ نیشته‌جێبوونى مرۆڤ و شارێكى ئارامه و هه‌نگاوى به‌ره‌و پێش بردنى ناوه و چالاكه له‌سروشتى ژینگه‌و كاریگه‌رى له‌گه‌ڵ مرۆڤ. شارى كفرى به‌رزییه‌كه‌ى كه‌متر له(200)م له‌ئاستى ڕووى ده‌ریاوه به‌رزه. كه‌ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر ئاووهه‌واى ناوچه‌كه كه ناوچه‌یه‌كى گه‌رم و كه‌م باران و به‌فره. دواى تێپه‌ڕبوونى چاخه جیۆلۆجییه‌كان و ته‌مه‌نى زه‌وى یه‌وه كاریگه‌رى مرۆڤ له‌سه‌ر ژینگه‌ى شاره‌كه و تێكدانى و پیس بوونى زیاتر ده‌ركه‌وتوه.
ئێستاش له‌باره‌ى ئه‌م بابه‌ته له‌شارى كفرى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌م جۆره زۆر به‌كه‌مى ئه‌نجام دراوه و ئه‌نجامدانى ئه‌م كاره بۆتوێژهر هێنده ئاسان نه‌بووه به‌هۆى كه‌مى سه‌رچاوه له‌باره‌ى ژینگه‌ى شارى كفرى كه پشتى پێ ببه‌سترێت. هیوادارین ئه‌م هه‌وڵه‌ى لهبهردهستتان دایه به‌هه‌ند وه‌رى بگرن كه ماوه‌ى ساڵێكه هه‌وڵمان داوه به‌شێوه‌یه‌كى زانستییانه ئه‌نجامى بده‌ین وه دڵنیاین بێ كه‌م و كورتى نییه، وه‌هه‌موو زانیارییه‌كانمان كۆكردۆته‌وه له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى جیاوازه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر شارى كفرى و بارودۆخ و ژینگه و ئاووهه‌واو
كێشه‌كانى ئاشنا بكه‌م به‌خوێنه‌ران له‌به‌شى یه‌كه‌مدا توێژینه‌وه‌كه‌مان باسى كورته‌یه‌كى مێژووىلا شارى كفریمان كردووه وه باسى تایبه‌تمه‌ند بهجوگرافییهكانى قه‌زاى كفرى و شوێن و پێگه‌یى و جیۆلۆجیاى شاره‌كه‌و باسى ئاو‌و هه‌واو خاك و جۆره‌كانى خاك و گرنگى خاك. وه به‌شى دووه‌م بریتییه له‌كورته باسێك له‌سه‌ر ژینگه‌و په‌یوه‌ندى مرۆڤ بهژینگهوهو باسى پیس بوونى ژینگه‌و جۆره‌كانیمان كردووه له‌هه‌ریه‌ك له‌پیس بوون و لهههواو ئاو‌و خاك و پیس بوون به‌شێك و بهدهنگز وه له‌به‌شى سێهه‌مدا باسى ژینگه‌م كردووه‌و تایبه‌تم كردووه به‌شارى كفرى و به‌شى چواره‌م بریتییه له چۆنیه‌تى پاراستنى ژینگه بۆ ئه‌وه‌ى ژینگه‌یه‌كى له‌بارو ئارام پێك بێت.
به‌شى یه‌كه‌م
سه‌ره‌تایه‌كى مێژووى قه‌زاى كفرى
به‌ندى یه‌كه‌م : دروست بوون و گه‌شه‌سه‌ندنى قه‌زاى كفرى
به‌ندى دووه‌م : تایبه‌تمه‌ندییه جوگرافیهكانى قه‌زاى كفرى
یه‌كه‌م : شوێن و پێگه‌ى
دووه‌م : جیۆلۆجیاى ناوچه‌ى كفرى
سێهه‌م : ئاو‌و هه‌وا
چواره‌م : خاك
به‌شى یه‌كه‌م
سه‌ره‌تایه‌كى مێژوویى قه‌زاى كفرى
به‌ندى یه‌كه‌م : دروست بوون و گه‌شه‌سه‌ندنى قه‌زاى كفرى
بوونى شارى كفرى له‌شوێنى ئێستایدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ى دوو سه‌د ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر. له‌وه پێشووتر ئه‌و شارۆچكه‌یه له‌ناو دۆڵه‌كانى نزمه چیاكانى ڕۆژهه‌ڵاتى ئێستایدا بووه، له‌هه‌زاره‌ى چواره‌م و سێهه‌مى پێش زایین له‌سه‌رده‌مى(ئوور) دا كفرى له‌ناو ئیمپراتۆرییه‌تى(ئوور) حوكمێكى ئۆتۆنۆمى هه‌بووه، له‌سه‌رده‌مى ئاشوورى و بابلی یه‌كاندا شار به‌ناوى (كێرو) ناسراوه.(1) سه‌باره‌ت به مێژووى ناوى قه‌زاى كفرى ئێستا به‌م شێوه‌یه بووه.به‌پێى كۆنترین سه‌رچاوه مێژووى كفرى ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زاره‌ى چواره‌مى پ.ز كه‌له‌و ساڵانه‌دا (شنۆتیناك)ى پادشاى ئیلام ووڵاتێكى زۆر فراوانى گرتووه و ئه‌م ناوچهیهشى خستۆته ژێر ڕكێفى خۆیه‌وه. له هه‌زاره‌ى دووه‌مى پ.ز(شۆسهن) ى پادشاى بنه‌ماڵه‌ى ئوور ده‌رباره‌ى ئه‌م ووڵاته ده‌ڵێت: (ئاسایشى ناوچه‌كه زۆر ئارام بووه كاروبارى ڕۆژانه‌شیان زۆر به‌ئاسانى ده‌ڕۆشت و په‌یوه‌ندیشیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا به‌هێز بووه). وه له‌سه‌رده‌مى فه‌رمانڕه‌وایى(شولكى) ناوچه‌كه سه‌ربه‌خۆییه‌كى به‌خۆیه‌وه دیوه. هه‌ر بۆیه شولكى ناچار ئه‌بێت له‌ساڵى بیست و شه‌شه‌مى فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌یدا هێرشێكى گه‌وره ئه‌كاته سه‌ر خاكى(لۆلۆگۆتى) وه شارى كیماشى پێوه ڕاده‌ماڵێ. وه هه‌روه‌ها له سه‌رده‌مى بابل و ئاشوورییه‌كاندا ناوى كفرى به(كیرۆ) یان(فیرۆ) هاتووه و سۆمهرییهكانیش به‌ناوى(كیماش) ناویان بردووه. دیسان له‌لاپه‌ڕه‌كانى مێژوودا هاتووه له‌ساڵه‌كانى 363 پ.ز كهسوپاى ئێرانى ئابڵوقه‌ى سوپاى ڕۆمانییهكانیان داوه. وه هێرشیان بردۆته سه‌ر شوێنێكى نزیك شارى(فرجیا_كفرى) وه له‌و شه‌ڕه‌دا ئیمپراتۆرى ڕۆمانییه‌كان به‌ناوى جولیا بریندار ئه‌بێت و پاشان ده‌مرێت. وه له سه‌رده‌مى ئیسلامدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوى نه‌هاتووه ڕه‌نگه له ئه‌نجامى هۆكارێك ڕووخا بێت یان له‌ناو چووبێت. وه هه‌ر له‌سه‌رده‌مى عوسمانییه‌كانیشدا ناوى كفرى به قه‌زاى(صه‌لاحیه) هاتووه كه كه‌وتبووه ڕۆژهه‌لاتى باشوورى لیواى كه‌ركوكه‌وه. و له‌و سه‌رده‌مه‌دا كفرى بووه به‌قه‌زاو بریتى بووه له دوو ناحیه (قه‌ره‌ته‌په،دووز خورماتوو).(2) وه له‌گه‌ڵ هاتنى ئینگلیز بۆ ناوچه‌كه له‌ساڵى 1920 شۆڕشێك دژى ئینگلیزه‌كان به‌رپابوو به‌سه‌رۆكایه‌تى برایم خانى ده‌لۆ، برایم خان كوڕى صاڵح خان كوڕى ئه‌مین كوڕى عه‌بدوڵڵاى كوڕى ئه‌حمه‌د به‌گه ساڵى 1874 له‌ئاوایى(هه‌یه‌ر كه‌ل، حیهر كل)له‌دایكبووه لهتیرهى(خوبیاروهندى) هۆزى(ده‌لۆ)یه،وه برایم خان حه‌وت براى هه‌بووه و خۆى كه‌سایه‌تییه‌كى به‌ناوبانگى هه‌بووه و زه‌وى و زارێكى زۆرى له‌باو باپیرانه‌وه بۆ به‌جێ ماوه‌و كاتێك دوو براكه‌ى دژى عوسمانییه‌كان ئه‌وه‌ستن له‌ئه‌نجامدا ئه‌كوژرێن بۆیه بریام خان دژى ئه‌وان ئه‌وه‌ستێت به‌یارمه‌تى هۆزى جاف چونكه برایم خان به‌هۆى ژن و ژنن خوازییه‌وه په‌یوه‌ندى هه‌بووه له‌گه‌ڵ هۆزه‌كانى ده‌وروبه‌رى كفرى و توانى ئینگلیزه‌كان بشكێنێت و بۆ ماوه‌یه‌ك حوكمى شارى كفرى بكات كه‌یه‌ك مانگ به‌رده‌وام بوو دواتر ئه‌م هێڕشه دووباره ده‌كه‌نه‌وه و له‌سه‌ر داواى خه‌ڵكى ناوچه‌كه ئینگلیزه‌كان به ئاشتى ناوچه‌كه داگیرده‌كه‌ن، وه له‌وسه‌رده‌مه‌دا كفرى سه‌ربه كه‌ركوك بووه و كه‌ركوكیش سه‌ربه لیواى موسڵ بووه.(3) وه كفرى له‌ساڵه‌كانى 1929- 1930 سه‌ربه لیواى كه‌ركوك بووه بریتى بووه لهناحییهكانى(كفرى ،دووز خورماتوو، قه‌ڵاى شێروانه). وه هه‌ر له‌ساڵه‌كانى 1936 دا كفرى سه‌ربه كه‌ركوك بووه‌و بریتى بووه لهناحییهكانى(دووز خورماتوو،قه‌ره‌ته‌په،قه‌ڵاى شێروانه).وه له‌ساڵه‌كانى1947 قه‌زاى كفرى بریتى بووه لهناحییهكانى(كفرى، قه‌ره‌ته‌په، شێروانه، پێباز) وه له ساڵه‌كانى 1948-1958 به‌هه‌مان شێوه بووه. وه زۆربه‌ى موتهسهریفهكانى ناوچه‌كه كوردبوون له‌وسه‌رده‌مه‌دا. وه له ساڵه‌كانى 1958-1970 قه‌زاى كفرى بریتى بووه له ناحییه‌كانى(كفرى، شێروانه، قه‌ره‌ته‌په، پێباز) وه‌له ساڵه‌كانى 1970 قه‌زاى كفرى پێبازیان لێ سه‌نده‌وه‌و دایان بهكهلار ئه‌مه‌ش بووه هۆى دابه‌زینى ڕێژه‌ى كورد یان ژماره‌ى دانیشتوان.وه هه‌روه‌ها له‌ساڵه‌كانى1975-1976 قه‌زاى كفرى درا به‌پارێزگاى دیاله له‌ئه‌نجامى ئه‌و سیاسه‌ته‌ى ڕژێم كه‌به‌كارى ئه‌هێنا ئه‌مه‌ش بووه هۆى دابه‌زینى ڕێژه‌ى كورد له‌پارێزگاى كه‌ركوك و له‌و سه‌رده‌مه‌دا قه‌زاى كفرى زۆربه‌ى موتهسهریفهكان عه‌ره‌ب بوو.(4)وه كفرى له‌سه‌رده‌مى ئێستادا واتا دواى ڕاپه‌ڕینى ساڵى 1991قه‌زاى كفرى بریت یه له‌سێ ناحیه(سه‌رقه‌ڵا، نهمجوول، ئاوه‌سپى)وه 108 گوندیبش سهربهقهزاكهیه.(5) هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ناوى كفرى چه‌ند بیر‌و ڕایه‌ك هه‌یه هه‌ندێك ئه‌ڵێن : گوایه ماوى له‌مادده‌یه‌ك هاتووه كه‌له خه‌ڵووزى به‌ردین ئه‌چێت كه‌له ناصاڵح.(6) هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ناوى كفرى وشه‌یه‌ك لهعهرهبى دا چه‌ندین مانا ده‌به‌خشێت وه‌ك(كفر، كفرا)داپۆشینى شتێك(كفر-كفرانا) دارى ئیمان هێنان به‌خوا(كفرا) ئهرزێكى دوور له‌خه‌ڵكه(كفور) ئاوایى(الكفر) شه‌وه زه‌نگه(الكفر) لادێ له(سریانیدا- كفرا) ئه‌گێڕنه‌وه كه‌جێ و شوێنى كفرى ئێستا جه‌نگه‌ڵ بووه دارى گه‌ز(كه‌فر) ى تیاڕوواوه بۆیه ووتراوه: دا ناوى ئه‌م شاره له(كوفر) وێنه له‌دارى(كفر) و بوو به‌م(كفرى)یه.(7)
به‌ندى دووه‌م:.
تایبه‌تمه‌ندییه جوگرافییهكانى قه‌زاى كفرى
یه‌كه‌م شوێن و پێگه‌ى:.
هه‌ڵكه‌وتى شوێنى جوگرافیاى قه‌زاى كفرى كه‌به‌یه‌كێك له‌شاره گرنگه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى عێڕاق داده‌نرێت. سه‌باره‌ت به‌شوێنى قه‌زاى كفرى له‌هه‌رێمى كوردستانى عێڕاق،كه‌ده‌كه‌وێته باشوورى ڕۆژئاواى هه‌رێمى كوردستان.(8) و كه‌ده‌كه‌وێته باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى كه‌ركوكه‌وه به‌دوورى 78میل(131)كم.(9) له‌ڕووى جێگاى ئه‌م قه‌زایه ده‌كه‌وێته به‌شى ڕۆژهه‌ڵاتى لیواى كه‌ركوك و باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى لیواى سلێمانى و باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى لیواى دیاله و له باشوورى ڕۆژئاواى لیواى به‌غداد.(10) كهلهنهخشهى ژماره(1) به‌رچاو ده‌كه‌وێت. به‌ڵام سنوورى ئه‌م شاره له‌به‌شى ڕۆژهه‌ڵاتیدا قه‌زاى كه‌لاره‌و وه له‌به‌شى ڕۆژئاوایدا پارێزگاى تكریته و له‌باكووره‌وه قه‌زاى دووز خورماتووه و له‌باشووریشه‌وه زێ ى سیروانه له‌باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتدا پارێزگاى دیاله.(11) كفرى قه‌زایه لهئوستاتى دیالا.
شارۆچكه‌ى كفرى سه‌نته‌رى كارگێڕێتى.سنوورى كارگێڕى له‌باكووردا بهئوستانهكانى.سلێمانى كه‌ركوك له‌باشووردا بهقهزاكانى خانه‌قین و شاره‌بان له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا بهقهزاى خانه‌قین له ڕۆژئاوادا.بهئوستانى كه‌ركوك و عێڕاق ده‌وره دراوه.(12) ئه‌م قه‌زایه‌ش ته‌واوده‌بێت بهسنوورى چیاى حه‌مرین، له دووریانى نێوان دووز و سلێمان بهگهو،ئه‌چیته كفرى ئه‌و ماوه‌یه نزیكه‌ى(33)كیلۆمه‌تره،كهلهكفرى نزیك ئه‌بیته‌وه گردێكى زۆر گه‌وره ده‌كه‌وێته ده‌سته ڕاسته‌وه ئه‌و گرده(گردى ئهسكى كفرى)یه،كفرى كه‌وتۆته پاینى شاخى (بابا شاهسوار)… شاخه‌كه زۆر بڵند نییه وهبهردهكهى وه‌ك به‌ردى شاخى(حه‌مرین)وایه.(13) كهبهرزییهكهى ده‌گاته 368م له‌سه‌ر ڕووى ئاستى ده‌ریاوه. هه‌مان شێوه دۆڵى(قوشه چه‌پان)ئه‌م زنجیره شاخه ده‌بڕێته‌وه وه له‌نێوانیاندا چه‌مێك تێده‌په‌ڕێ كه ئه‌ویش پێى ده‌ووترێت(چه‌مى كفرى).. به‌كوردى به‌ڵام (كفرى چایى) بهتوركمانى. وه زۆربه‌ى سه‌رچاوه‌كانى له‌دێى(چوارشاخ و بهكرهشهل)هه‌ڵده‌كاته‌وه.(14) وه شوێنى فه‌له‌كى قه‌زاى كفرى ده‌كه‌وێته نزیك هێڵى پانى(45-35)-(16-34)باكوور وه هێڵى درێژى نێوان(17-45)-(37-44) ڕۆژهه‌ڵات
هه‌ندێك سه‌رچاوه ئاماژه بۆ پێوانى زه‌وى ئه‌م قه‌زایه به (5275) كم چوارگۆشه داده‌نرێت كه‌به‌رامبه‌ر به (2.110.000) حه‌شاره- دۆنمه . ده‌كه‌ن ، یان هه‌ندێكى تر پێوانه‌ى به(5221) كم چوار گۆشه داناوه.(15) به‌هۆى گۆڕانكارى بارى ڕامیارى واى كردووه كه گۆڕانكارى له‌باره‌ى ڕووبهرهكهشى ڕووى قه‌زاى كفرى ئێستا ده‌كاته نزیكه‌ى(1543) كم چوارگۆشه.(16)
دووه‌م : جیۆلۆجیاى ناوچه‌ى كفرى
ناوچه‌ى كفرى ده‌كه‌وێته نێوان كه‌نارى جێگیر (كه به‌شى رۆژئاواى ئیراق ده‌گرێته‌وه) و ناوچه‌ى جیگرهكان [كه به‌شى رۆژهه‌ڵاتى ئیراق ده‌گرێته‌وه]. ئه‌مه یارمه‌تى ئه‌وه‌ى داوه كه ڕووخسارى ناوچه‌كه هه‌ڵگرى سیماى هه‌ردوولا بێت. كفرى وه‌كو به‌شێكى جیۆلۆجى زیندووى كوردستان ناوه‌ڕاستى پشتێنه‌ى پێگردهكان پێكده‌هێنێت. به‌پێى دابه‌شكردنه فسیۆگرفیهكهى زنجیره نوشتاوهیهكى سه‌رزه‌مینى و نێژراو له‌ژێر زه‌مینى درێژ بوهوهى تیدایه كه به ئاڕاسته‌ى باشوورى رۆژهه‌ڵات و باكوورى رۆژئاوا درێژ بوونه‌ته‌وه و زنجیره چیایه‌كى نزم و مام ناوه‌ندیان پێكهێناوه كه به‌رزیه‌كانیان له نێوان (300-1000) مه‌تره له‌سه‌ر ئاستى ده‌ریا.(17)
چینه به‌رده‌كانى ئه‌م نوشتاوانه به زۆرى له پێكهاتووه به زۆرى له پێكهاتووهكانى فارس و به‌ختیارى پێك دێن كه ڕێژه‌یه‌كى زۆر به‌ردى جیبسۆم و قوڕٍه به‌ردینى لامیستۆن و لم و كونگلومریت.(18) و له‌نێوان ئه‌م چیا نووشتاوانهدا چه‌ند ده‌شتێكى پان و فراوان هه‌یه كه به نیشتووى نوێ . بلاستۆسینى، داپۆشراوه وه‌ك ده‌شتى كفرى (حه‌مرین) هه‌موو ده‌شته‌كانى نێوان شاخه‌كان.
ئهستوراى نیشتووه‌كان له‌م ناوچه‌یه‌دا له نێوان (12-13) له م له‌سه‌ر چینى به‌ردى بینى ماوه تاسه‌ر دوورى زه‌وى زۆربه‌ى نیشتووهكانى نشتووى گۆماوه قووڵه‌كان و شتوستهى كه‌نارى ده‌ریا كۆنه‌كانى ناوچه‌كه‌مان . كاریگه‌رى جووڵه‌ى فهكتۆنى له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه مام ناوه‌ندى بووه (ئه‌وه‌نده به‌هێز نه‌بووه كه چینه به‌رده‌كانى ژێر زه‌وى ده‌ربهێنێته سه‌ر رووى زه‌وى) وه‌كو ناوچه‌ى چیا به‌رزه‌كان و هێنده‌ش كه‌م توانا نه‌بووه كه نه‌بێته هۆى روودانى نوشتانه‌وه (Folding) له‌لایه‌كى تره‌وه ناوچه‌ى كفرى بارى گونجاوى بۆ ڕه‌خساوه كه لهچاخهكان دا به‌هۆى داخراوى گۆماوه‌كان و به‌رز بوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى به‌هه‌ڵم بوونى ئاوى ئه‌م گۆماوانه و كه‌م ئاڵۆزى جووڵه تهكتۆنیهكان له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه بهسهردهمێكى زۆر چالاك داده‌نرێت له‌باره‌ى چالاكى تهكتۆنیه به‌هۆى كرانه‌وه‌ى ده‌ریاى سوور ئه‌م چالاكیانه به‌زۆرى كارى كردۆته سه‌ر ناوچه هاوتهنیشتهكانى هێڵى زاگرۆس كه بهگركان و به‌رزبوونه‌وه و لێكترازان و نوشتانه‌وه‌و له‌سه‌ریه‌ك خلیسكاندن چالام بووه.(19)
سێیه‌م : ئاو و هه‌واى شارى كفرى
ئاو و هه‌واى شارى كفرى ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌رى چه‌ند هۆكارێكى سروشتییهوهو ئه‌و هۆیانه‌ش ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:-
1)- هۆكاره سروشتییه‌كان: -
1-1- شوێن : هۆیه‌كى گرنگه به‌تایبه‌تى شوێن به‌گوێره‌ى بازنه پانه‌كان چونكه كارده‌كاته سه‌ر ئه‌و بڕه تیشكه‌ى ده‌كاته سه‌ر ڕووى زه‌وى و جیاوازى له وه‌رزه‌كاندا هه‌روه‌ها كار ده‌كاته سه‌ر ئاستى گه‌رمى ساڵانه و ده‌ركه‌وتنى دیارده‌ى بارانى وه‌رزى له ناوچه‌كه.
باران بارین كه تایبه‌ته به وه‌رزى زستان و به‌هار هه‌ندێك جار پاییز و هاوینیش وشكه.. ئه‌م ناوچه‌یه ده‌كه‌وێته نێوانى بازنه‌كانى پانى (34,45ْ34,16-ْ) باكوور.
1-2- تۆبۆگرافیا : تۆبۆگرافیاى ئه‌م ناوچه‌یه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى شاخاوى نزم و به‌رزییه‌كه‌ى كه‌متر له (200)م.(20)ده‌ستپێده‌كات له‌سه‌ر ئاستى ده‌ریا و ئه‌میش كاریگه‌رى زۆرى هه‌یه له‌سه‌ر پله‌ى گه‌رما و بڕى باران . هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌شه كه به‌فر كه‌مه له‌م ناوچه‌یه‌دا.(21)
2- توخمه ئاو و هه‌واییه‌كان :
2-1-پله‌ى گه‌رما له ده‌ڤه‌رى كفرى:
له‌به‌رئه‌وه‌ى تێكڕاى پله‌ى گه‌رمى نییه وه‌ك پێوانه‌كردن له‌به‌رئه‌وه پله‌ى گه‌رمى شارى كه‌ركووك و خانه‌قین-مان وه‌رگرت و كۆكرده‌وه و دابه‌شمان كرد تێكڕاى پله‌ى گه‌رمى ناوچه‌ى كفرى ده‌رده‌چێت. هه‌روه‌ها پله‌ى گه‌رما به‌پێى به‌رزونزمى ده‌گۆڕێت به‌زستانیش جیاوازى هه‌یه له وه‌رزه‌كانى تر.
A- بارى گه‌رمى له وه‌رزى زستاندا، كه تێكڕاى گه‌رما مانگى كانوونى دووه‌م كه ساردترین مانگى ساڵه ده‌كاته (9,15) په‌لى سه‌دى.
B- پله‌ى گه‌رمى له وه‌رزى هاویندا، تێكڕاى گه‌رما مانگى تهمموز كه گه‌رمترن مانگى ساڵه له‌م ناوچه‌یه ده‌گاته (35,1) پله‌ى سه‌دى ئه‌مه‌ش وه‌ك خشته‌ى (1) دا ده‌بینرێت.
C- بوونى جیاوازییه‌كى زۆر له‌نێوان پله‌ى گه‌رمى مانگى كانوونى دووه‌م و مانگى ته‌مموزدا هه‌یه كه به‌رزترین په‌لى گه‌رما ده‌گاته (43,3) و نزمترین ده‌گاته (4,3) و مه‌وداش ده‌گاته (10,4) پله‌ى سه‌دى خشته‌ى (2) ئه‌مه وه‌ك تێكڕا.
D- هه‌روه‌ها جیاوازییه‌كى زۆر هه‌یه له‌نێوان نزمترین و به‌رزترین پله‌ى گه‌رمى له‌ناوچه‌ى كفرى و ده‌وروبه‌رى لهكانوونى یه‌كه‌م دا (27,6) پله‌ى سه‌دى، نزمترین (6,1) پله و له‌مانگى ته‌مموزدا (49,4) نزمترین (20) پله‌ى سه‌دییه.(22)
تێكڕاى گهرمیى مانگانه له شارى كفرى به‌پێى (پله‌ى سه‌دى)
خشته‌ى ژماره (1)*
مانگه‌كان كه‌ركووك خانه‌قین كفرى
كانوونى دووه‌م
شوبات
ئازار
نیسان
ئایار
حوزه‌یران
تهمموز
ئاب
ئهیلوول
تشرینى یه‌كه‌م
تشرینى دووه‌م
كانوونى یه‌كه‌م 8,4
10,2
12,7
19,2
26,3
32,2
35,2
34,7
30,4
24,0 9,9
11,5
15,5
20,5
27,5
32,1
35,0
34,8
30,4
24,0
16,3
10,8 9,15
10,85
14,6
19,85
26,9
32,16
35,1
34,75
30,4
24,22
16,45
10,7
كۆى گشتى ساڵانه 21,8 22,4 22,1
تیكَڕاى نزمترین و به‌رزترین په‌ى گه‌رما و ئاستى رۆژانه له هه‌ردوو مانگى كانوونى دووه‌م و تهمموز (پله‌ى سه‌دى)
خشته‌ى ژماره (2)*
وێستگه كانوونى دووه‌م تهمموز
به‌رزترین نزمترین ئاستى گه‌رمى به‌رزترین نزمترین ئاستى گه‌رمى
كه‌ركووك
خانه‌قین
كفرى 13,7
15,3
14,5 4,5
4,1
4,3 9,2
11,2
10,4 42,8
42,3
43,05 26,7
24,7
25,7 16,1
18,6
17,35
2-2 بـــــــا Wind -:
بــا به یه‌كێك له ڕه‌گه‌زه‌كانى سروشتى داده‌نرێت ئه‌و بایه‌ى كه له‌سه‌ر ناوچه‌ى كفرى دا هه‌ڵده‌كات هه‌مان شێوه‌و خاسیه‌تى باكانى كوردستانى هه‌یه. به‌ڵام جیاوازییه‌كه‌ى له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت له‌وانه ئاڕاسته‌ى بایه‌كان له‌م ناوچه‌یه وه‌كو هه‌موو ناوچه‌كانى كوردستان ئه‌وانیش كه به‌ستراوه به پاڵه‌په‌ستۆى بایهكانى كوردستان یان ناوچه‌كانى دهروبهرىن یه‌كه‌م هۆكارى سه‌ره‌كى بۆ هه‌ڵكردنى با له‌سه‌ر كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى گشتیى و له‌سه‌ر ده‌ڤه‌رى كفرى به‌تایبه‌تى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆى بوونى په‌ستانێكى به‌رزى له‌ناوچه‌كانى ده‌وربه‌رى كوردستان دا.
له نه‌خشه‌ى ژماره (3)دا ده‌رده‌كه‌وێت وه‌كو په‌ستانى ئه‌نادۆڵ و بانى په‌ستانى پانى ئێران یه‌كێك به بایه گرنگه‌كانى ناوچه‌ى كفرى باى باكوورى خۆرئاوایه، ئه‌م بایه له وه‌رزى زستان دا هه‌ڵده‌كاته سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه و تایبه‌تمه‌ندى ئه‌م بایه ئه‌وه‌یه كه بڕێكى زۆر شێ له‌گه‌ڵ خۆى دا هه‌ڵده‌گرێت كه له‌ناوچه‌ى ده‌ریاى ناوه‌ڕاسته‌وه هه‌ڵى كردووه‌و ده‌بێته هۆى بارنێكى زۆر. هه‌ندێ جار ده‌بێته هۆى هه‌ڵكردنى ته‌پوتۆز له وه‌رزى زستان دا له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر بارانى له‌گه‌ڵ نه‌بێت. بایهكى تریش هه‌ڵده‌كاته سه‌ر ناوچه‌ى كفرى كه پێى ده‌گووترێت باى باشوور، ئه‌م بایه بایهكى شێداره چونكه له ناوچه‌ى كه‌نداوى عه‌ره‌بییه‌وه هه‌ڵده‌كات به‌سه‌ر ناوچه‌ى هۆر و زهلكاوهكاندا دێت و له‌گه‌ڵ خۆى دا بڕێك له لم هه‌ڵده‌گرێت كه ده‌گاته ناوچه‌ى كفرى بارانێكى نم نم ده‌بارێت تا به‌ره‌و باكوور بڕوات بارانه‌كه زیاد ده‌كات به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌بێ بزانین كه جۆرێكى تر له باى ناوخۆى هه‌یه كه ئه‌ویش پێى ده‌وترێت (باى شه‌ماڵ) كه ده‌بێته هۆى فێنكى ناوچه‌كه، بایهكى تریش هه‌یه كه زیاتر له ناوچه‌كه‌دا باوه كه پێى ده‌وترێت (باى گڕه) یان (گڕه‌با)، تایبه‌تمه‌ندى ئه‌م بایه ئه‌وه‌یه كه زیاتر له وه‌رزى هاویندا هه‌ڵده‌كات كه ده‌بێته هۆى به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما چونكه به‌هۆى ئه‌م.(23) بایه‌وه له ناوچه ده‌شته گه‌رمه‌كان دا هه‌ڵده‌كات له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ندێ جار خۆڵ دێنێت كه كاریگه‌رى زۆرى له سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌یه.(24)
تێكڕاى مانگانه و ساڵانه‌ى شێ% و بوون به‌هه‌ڵم (ملم خێرایى با م/چركه)
له وێستگه‌ى كه‌شناسى كه‌لار
خشته‌ى ژماره (3) (25)
مانگه‌كان شێ به ڕێژه‌ى Humidirty بوون به هه‌ڵم (ملم) خێرایى با (م/چركه) ئاڕاسته‌ى باكان
كانوونى دووه‌م 78 41,3 1,53 باكوور و باكوورى ڕۆژهه‌ڵات
شوبات 68 72,6 1,998 باكوور و باكوورى ڕۆژهه‌ڵات
ئازار 61 101,8 1,80 باكوور و باكوورى ڕۆژهه‌ڵات
نیسان 43 200,4 1,7 باكوور و باكوورى ڕۆژهه‌ڵات
ئایار 29 344,1 2,45 باكوور و باكوورى ڕۆژهه‌ڵات
حوزه‌یران 31 444 2,5 باشوورى ڕۆژهه‌ڵات
تهمموز 22 447 2,16 باشوورى ڕۆژهه‌ڵات
ئاب 19 455,7 2,36 باشوورى ڕۆژهه‌ڵات
ئهیلوول 20 339 2,1 باشوورى ڕۆژهه‌ڵات
تشرینى یه‌كه‌م 28 269,4 1,70 باشوورى ڕۆژهه‌ڵات
تشرینى دووه‌م 47 117,6 1,03 باشوورى ڕۆژهه‌ڵات
كانوونى یه‌كه‌م 75 36,6 1,40 باكوور و باكوورى ڕۆژهه‌ڵات
تێكڕا 43% 289,5 ملم 1,8992 ملم/چركه
2-3- دابارین – Preciptation
هه‌موو جۆره شێ-یه‌ك كه به‌جۆرى ئاو دێته خواره‌وه له هه‌وره‌وه پێى ده‌ڵێن دابارین ئه‌ویش به‌م شێوانه‌ى خواره‌وه‌یه:-
باران – Rain
باران پێكهاتووه له‌و دڵۆپانهى كه تیره‌كه‌ى (0,5) ملم زیاتره ئه‌ویش به‌م سێ شێوه‌یه:-
1- بارانى لاواز نم نم – Gght Rain
ئه‌و بارانه‌یه كه هێزه‌كه‌ى له (3,5) ملم له كاتژمێرێكدا كه‌متره.
2- بارانى هێزى ناوه‌ندى – moderate Rain
ئه‌و بارانه‌یه كه هێزه‌كه‌ى له نێوان (3,0-7,5) ملم له كاتژمێرێكدا.
3- بارانى زۆر به‌هێز Heavy Rain-
ئه‌ویش ئه‌و بارانه‌یه كه هێزه‌كه‌ى (7,5) ملم له كاتژمێرێكدا زیاتره.
ئه‌م جۆره بارانانه هه‌موویان له ناوچه‌ى كفرى هه‌یه به‌ڵام به زۆرى بارانى ئه‌م ناوچه‌یه ماوه‌كه‌ى كه‌م و به‌هێزه. جیاوازییه‌كى زۆر هه‌یه له بڕى باران بارین له ناوچه‌ى له ساڵێكه‌وه بۆ ساڵێكى تر و له مانگێكه‌وه بۆ مانگێكى تر، دیارده‌ى هه‌ڵبه‌زو دابه‌زى زۆر یه‌كێكه له سیفه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانى باران بارین ئه‌ویش له نه‌خشه‌ى (4) ده‌رده‌كه‌وێت.
بارانى ناوچه‌كه به پله‌ى یه‌كه‌م له جۆرى ته‌واوى به‌رزى و نزمییه، هه‌ندێكیش له جۆرى ههڵكشاوییه التصاعدی).(26)
تێكڕاى مانگانه و ساڵانه‌ى باران له قه‌زاى كفرى به (ملم)
خشته‌ى ژماره (4) .(27)
مانگه‌كان كه‌ركووك خانه‌قین كفرى
كانوونى دووه‌م
شوبات
ئازار
نیسان
ئایار
حوزه‌یران
تهمموز
ئاب
ئهیلوول
تشرینى یه‌كه‌م
تشرینى دووه‌م
كانوونى یه‌كه‌م 60,8
61,8
75,5
50,7
21
0,3
0
0
0,1
4,3
40,8
58,6 57,8
50,7
63,8
35,2
24,6
0,4
0,1
0,1
0
7,9
35,4
52,3 59,3
56,5
69,6
53,95
22,8
0,35
0,05
0,05
0,05
6,1
38,1
55,45
كۆى گشتیى 374 328 35,1
ئه‌گه‌ر بڕوانینه خشته‌ى (4) كه تێكڕاى مانگانه و ساڵانه‌ى باران له ناوچه‌ى كفرى پیشان ده‌دات ده‌بینین له ڕێژه‌ى (35%) زیاتره له بارانى ساڵانه له وه‌رزى زستاندا ده‌بارێت به‌ڵام وه‌رزى هاوین وشكه كه ده‌كه‌وێته مانگى تهمموز و ئاب و ئهیلوولـهوه.
هه‌روه‌ها ئه‌م ناوچه‌یه ئاو و هه‌واكه‌ى له جۆرى ئاو و هه‌واى نیچه وشكه (گه‌رمه‌سێر) كه هاوینى وشك و زستانى به بارانه كه باران بارینى كه‌متره به (500) ملم و به‌رزى پلهىكانى گه‌رمى له هاویندا و زستانهكهى كه‌متر سارده له ئاو و هه‌واى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست.(28) كه‌م جار هه‌یه كفرى به‌فرى لێ ببارێت به‌ڵام ته‌رزه‌ى لێ ده‌بارێت كه دیسان دائه‌بارێت به‌ڵام به‌شێوه‌ى مه‌ییووه به نیوه‌ى زیاتر له (5) ملم ئه‌مه‌ش به هۆى توانه‌وه و به‌ستنى دوابه‌دواى یه‌كتر پهیدادهبێتبهتایبهتى ئه‌گه‌ر با شێواو بێت ۆ خواره‌وه و سه‌ره‌وه، و هه‌ندێك جار قورسى له (500) گرام زیاتر ده‌بێت.(29)
چواره‌م – خاك
خاك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى و پۆلێن كردنى له شارى كفرى:-
خاك به‌شێكى سروشتكردى په‌ره‌سه‌ندووه، له ئاكامى كرداره‌كانى كهشكارییهوه (Weathering) پێكهاتووه، به‌شێكى سه‌ره‌وه‌ى زه‌وییه به‌شێوه‌ى چین چین دروست ده‌بێت به‌هۆى شیبوونه‌وه‌ى به‌رد له ژینگه‌ى كاتى جیاوازدا به هاوكارى ئه‌م به‌رگانه‌ى خواره‌وه:-
1- به‌رگى به‌ردین Lithos shpher، به‌رده‌كان.
2- به‌رگى ئاوى Hydrospher، ئاوى سه‌رزه‌وى.
3- به‌رگى هه‌وایى Atmoshpher، دابارین، پله‌ى گه‌رمى.
4- به‌رگى ژیوارى Biospher، رووه‌ك، زینده‌وه‌ر.(30)
گرنگیى خاك: خاك ئه‌و ناوه‌نده‌یه كه ڕووه‌ك گه‌شه‌ى تێدا ده‌كات، ڕووه‌كیش سه‌رچاوه‌ى خۆراكى گشتى بوونه‌وه‌رانه، خاك زۆر گرنگه بۆ كۆنتڕۆڵ كردنى خۆڵى هایدرۆلۆجى، ڕۆڵى ئاویش له‌خاكدا گرنگه بۆ دابه‌شبوونى ئاو و هاوسه‌نگى ئاو له نێوان ئاوى ژێر زه‌وى و ئاوى سه‌رزه‌وى – خاك داهاتێكى سروشتییه و به‌رده‌وام له تازه‌بوونه‌وه‌دایه، و تاوه‌كو ئاده‌میزاد به‌كارى نه‌هێنێت نابێته داهاتوو و ده‌ستكه‌وت، و خاك به‌كارده‌هێنرێت وه‌ك گه‌نجینه‌یه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ئاو وه‌ك ئه‌ستیل هه‌روه‌ها بۆ هه‌ڵگرتنى دانه‌وێڵه (گه‌نم و جۆ) وه‌ك گه‌نجینه.
پۆلێن كردنى خاكى ناوچه‌ى كفرى:-
خاكى ئه‌م ناوچه‌یه له‌ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كى تر ده‌گۆڕێت به‌پێى به‌رزى و نزمى جۆرى به‌رده‌كان نیشتهنیهكانى ئه‌میش ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌یه:-
1- خاكى ئهنتى سول – Entisol
ئه‌م جۆره خاكه بیرگه‌ى نییه (Horizons) و به دوو جۆر ده‌بینرێت:-
A- ده‌شتى نیشته‌نى (Flood Plain) له ده‌وروبه‌رى چه‌مه‌كان ده‌بینرێت وه‌ك چه‌مى نارین كه چه‌ند چهقێكى تر یه‌ك ده‌گرن ئاوه‌كانیش به ئاوى ئه‌م دێ یانه به خێرا ده‌ڕوات یان ڕێ ده‌كات ئه‌میش چونكه چه‌مه‌كانى ئه‌م ناوه‌چه‌یه له ته‌مه‌نى كامیلدان.. هاوسه‌نگى هه‌یه له نێوان ڕماڵین و نیشته‌نییه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ى كه هه‌موو ساڵێك لافاو ده‌بێت ماوه نادات بۆ دروست بوونى بیرگه‌ى خاك.
B- ئهنتى سول له‌سه‌ر شاخه‌كان. وه‌ك شاخى شاكه‌ل ، حه‌مرین، باوه‌شاسوار، له‌به‌ر لێژى زۆرى ڕاماڵێت به‌هۆى بارانى به‌هێزه‌وه ماوه نییه بۆ بوونى بیرگه خاك ئه‌م جۆره خاكه پێى ده‌ڵێن خاكى به‌ردى (Lithosol) .(31)
2- خاكى نیمچه بیابانى – Sime Aridisol
له‌به‌ر كه‌مى باران و ڕووه‌كى كورتهگیا ماده‌ى ئۆرگانیكى كه‌مه له‌م خاكه له‌به‌رئه‌وه ڕه‌نگى خاك قاوه‌یى سوركاڵه هه‌روه‌ها ماده‌ى كالیسۆمیش كه‌مه:-
3- خاكى بیابانى – Aridisols
ئه‌م جۆره خاكه له نزیكى شاخى حه‌مرین ده‌بینرێت ڕه‌نگى كاڵتره له خاكى نیمچه بیابانی، چونكه مادده‌ى ئۆرگانیكى كه‌متره.. له‌م جۆره خاكه‌دا دیارده‌یه‌كى ژینگه‌یى هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه چینێك له مادده‌ى كالسیۆمى و هه‌ندێك جاریش سۆدیۆم كۆده‌بێته‌وه له برگهكانیدا كه زۆر ڕه‌قه له‌به‌ر نه‌بوونى ئاو یان كه‌م بوونى داشۆرانى ته‌واو و كه باران ده‌بارێت ئه‌و دیارده‌یه په‌یداده‌بێت كه پێى ده‌ڵین (petrocalcit) ئه‌میش ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه ڕووه‌ك نه‌شونما به‌باشى نه‌كات هه‌روه‌ها كێڵانى خاكه‌كه زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌بێت و پاره‌یه‌كى زۆرى ده‌وێت.
4- ڤیتى سول Vitisoil
ئه‌م جۆره خاكه مادده‌ى قوڕى زۆره (Clay Soil) و ئه‌و خاكه له كاتى بوونى ئاودا دهپهنهمێت به‌ڵام له‌كاتى وشكیدا كرژده‌بێت و له‌كاتى وشكیدا ده‌بێته هۆى درز په‌یدابوون و پێى ده‌ڵێت (Chesthatsoil) .(32)
گیروگرفتى خاك له‌م ناوچه‌یه:0-
چه‌ندین هۆكارى سه‌ره‌كى هه‌یه كه كاریگه‌رى ده‌كاته سه‌ر خاكى ئه‌م ناوچانه له‌وانه زیاتر سروشتیه وه‌كو پله‌ى گه‌رما و باران و ئاوى ژێر زه‌وى و رووبار یان چه‌م .. تاد، بۆ نموونه گرفتى خاكى ئهنتى سول كه یه‌كێكه له خاكه‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه كه به پیترین خاكىه له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئاو هه‌بێ به‌ڵام له‌سه‌ر شاخه‌كانى ئهستوورییهكهى كه‌مه ئه‌میش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆى،ـ ڕاماڵین به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌خاكى نیچه بیابان ئه‌وه‌ش خاكێكى باشه به‌ڵام گرفتى سه‌ره‌كى ئه‌م خاكه ئاوه چونكه به‌هۆى كه‌مى باران و كه‌مى خۆرسك وایكردووه زیاتر خاكه‌كه لاواز بێت پێویستى به پیت كرند هه‌یه ته‌نانه‌ت له خاكى بیابانییهكانیش.
- ڕاماڵینى خاك له ناوچه‌ى كــفـــرى
ڕاماڵینى خاك ئه‌مه‌ش به یه‌كێك له گیروگرفته‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه داده‌نرێت مه‌به‌ست له ڕاماڵین ئه‌وه‌یه كه چینه‌كانى سه‌رووى خاكه‌كه ده‌گوێزرێته‌وه له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكى تر.
هۆر ڕماڵینیش كه‌مه له‌م ناوچانه دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك له وانه باران كه كارده‌كاته سه‌ر خاكى ناوچه به‌رزه‌كان و لافاویش كار ده‌كاته سه‌ر خاكى ناوچه نزمه‌كان به‌تایبه‌تى ناوچه‌ى كه‌نارى چه‌مه‌كان لابردنى ئه‌و خاكه له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بێته هۆى لاوازى خاكه‌كه چونكه پیتى نامێنێ و هۆكارى تریش هه‌یه بۆ ڕا+ماڵین وه‌كو (با) ئه‌مه‌ش لهناوچهىباشوورى كفرى دا ڕووئه‌دات به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه خاكى ئه‌م ناوچه‌یه بریتییه له له‌م زیاتر شینال بووه پاشان به‌خێرایى زوو ده‌بێته هۆى ڕاماڵین له شێوه‌ى تۆز.(33)
گرنگترین تایبه‌تمه‌ندى سه‌ره‌كى خاكى ئه‌م ناوچه‌یه:-
A- له‌لایه‌ن مادده‌ى ئۆرگانییه‌وه لاوازه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى.
B- ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڕه‌گه‌زى خۆى و ڕه‌گه‌زه خۆرهكییهكانى تریش.
هۆى سه‌ره‌كى ئه‌م لاوازییه‌ش له‌خاكدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌مى ڕوههكى خۆڕسك ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئاو و هه‌واى بیابان یان نیمچه بیابانى وشك كه ڕووبهڕێكى فراوانیش ده‌گرێت به‌ڵام له ڕووى ڕووه‌كه‌وه كه‌مه، پله‌ى گه‌رما كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر خاكى ئه‌م ناوچه‌یه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى زیادبوونى ڕێژه‌ى خوێ له‌م ناوچانه‌دا چونكه بارانێكى كه‌م ده‌بارێت و ڕێژه‌ى به هه‌ڵم بوون به‌رزو هه‌مان شێوه جۆرى به‌رده‌كانى ڕۆڵى خۆى ده‌بینێ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى خوێ له‌به‌رئه‌وه به‌ردى ئه‌م ناوچه‌یه ڕێژه‌ى خۆیى تێدایه به‌رزه.(34)