RSS

Category Archives: وتار

[مانگى ((ئاب)) له‌ هه‌گبه‌ى بیره‌وه‌رى و مێژووى گه‌رمیاندا]

braim-xani-delo2.jpg

حوسێن ئیسماعیل خان ده‌لۆ :

به‌و پێوه‌دانگه‌ى كه‌ میلله‌تى كورد له‌ دواى رووخانى ده‌وڵه‌تى (ماد)ه‌وه‌ كه‌ به‌ ده‌ستى (كۆرش)ى فارسه‌ ئه‌خمینیه‌كان له‌ناوچوو و سه‌رنگون بوو تاكو رۆژگارى ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام و بێپسانه‌وه‌ له‌ خه‌بات و كۆشش كردندا بووه‌، هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام سه‌نگه‌ر و مه‌ته‌رێزى مقاومه‌ت و به‌رخودانى ئاوه‌دان و ئاوه‌دانتر كردووه‌ته‌وه‌ و به‌گژ هه‌موو داگیركه‌ر و زۆردارێكدا چووته‌وه‌ به‌ هیوا و مه‌رام و مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى مافه‌ مرۆى و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانى خۆى ، Read the rest of this entry »

 
لێدوانێک بنووسە

Posted by on 28. ئاب 2007 in وتار

 

ئینسكلۆپیدیاكه‌ى كفرى به‌كوێ گه‌یشت..؟؟..!!

دانا ڕزگار :

ماوه‌یێك پێش ئێستا، نزیكه‌ى یه‌كدوو مانگێك زیاتر ئه‌بێت، له‌ سه‌نته‌رى رۆشنبیرى كفرى سیمینارێك بۆ نووسه‌ر (عومه‌ر فارس) رێكخرا، له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ تا كفرى ده‌شتى له‌به‌ردابوو بۆ ئه‌وه‌ى تروسكایێك به‌م شاره‌ بنده‌سته‌ ببه‌خشێ، به‌ڵام نه‌یزانى پێویسته‌ به‌چه‌ندێ به‌كفرى گه‌یشتووه‌ سه‌د ئه‌وه‌نده‌ى تریش له‌گه‌ڵ خۆیدا بێنێت تا خه‌ڵكى به‌ده‌میه‌وه‌ بێت، ئه‌و به‌ڕێزه‌ هاتبوو پرۆژه‌یێكى رۆشنبیریى مێژوویى بۆ ئه‌م شاره‌ پیره‌ ئه‌نجامبدات، به‌ڵام خه‌ڵكانى ئاماده‌بووى سیمیناره‌كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ى قاسه‌كانیان هیچى تیا نه‌مابێت پێش هیچ هه‌ناسه‌یێك داواى به‌خشیش و هاوكارییان له‌و به‌ڕێزه‌ ده‌كرد تا هاوكارى لێوه‌ربگرن بۆ یارمه‌تیدانى!. ئاخر ئه‌و نووسه‌ره‌..! كام نووسه‌ر له‌م وڵاته‌دا كۆمپانیاێكى هه‌یه‌، به‌ ته‌واوى بێویژدانى رووى كردۆته‌ ئه‌م به‌ناو رۆشنبیرانه‌ى گه‌رمیان. Read the rest of this entry »

 
لێدوانێک بنووسە

Posted by on 29. ته‌مموز 2007 in وتار